په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١١\٢٠١٢

فیدراسیۆنی پەنابەران پشتگیریی لە داوا رەواکانی گرووپی کەمئەندامان دەکا.

 


لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە تەواوی تواناوە پشتگیریی خۆی لە خواستی گرووپی کەمئەندام رادەگەیەنێ کە ئەمرۆ ماوەی چوار رۆژە لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە شاری سلیمانی مانیان لە خواردن گرتووە.

دابینکردنی سەرجەم پیداویستیەکانی کەمئەندامان بۆ بەشداری چالاکانەیان لە هەموو بوارەکانی ژیانی سیاسی‌و کۆمەلایەتیدا، دابینکردنی خەرجی، هۆ و ئامرازە تەکنیکیەکان ، یارمەتیدەر بە مەبەستی ئاسانکردنی ژیان و گوزەرانی کەمئەندامان ئەرکێکی سەرەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لە ئەستۆی ئەوانە.

خواست‌و داوا ڕەواکانی کەمئەندامان خواست و داوای بەرهەقەو بەشێکە لە خواستەکانی ئەمرۆی خەڵکی کوردستان لە بەرامبەر دەسەڵاتدارندا.

بەداخەوە لە کۆمەڵگایەکی پر لە داهاتوسەروەت و ساماندا کەچی کەمایەتیەک دەستیان بەسەر ژیانو موقەدەراتی کۆمەڵگای کوردستاندا گرتوە کۆمەڵگایان لە گەل بێبەشی و کەموکوری و دەیان گیروگرفتدا بەرەو رووکردۆتەوەو ژیانێکی شایستەمان بۆ بە ڕەوا نابینن. هەروەک چۆن خواست‌و داوای پەنابەرە دیپۆرتکراوەکانیان پشتگۆی‌ خستوە، ئاواش وەلامێکیان پێنیە بەرامبەر بە داوا رەواکانی ئێوە.

ئێمە لەگەڵ ئەوەی مانگرتن لە خواردن بەشێوازێکی زیانبەخش بۆ باری تەندروستی و مانەوەتان دەزانین داواتان لیدەکەین دریژە بە نارەزایەتیکانتان بدەن بەشێوازی خۆپێشاندان و کۆبونەوەی نارەزایەتی و هەر شیوازیکی تری دیکە بە مەرجێک ئازاری جەستەییتان پێنەگەیەنێت. هەروەها داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان دەکەین کە وەڵام بە خواستە ڕەواکانتان بداتەوە. هاوکات داوا لەتەواوی خەڵکی ئازادیخوازو ئینساندۆستی کوردستان، رێکخراوە جەماوەری و پیشەیی و لایەنە سیاسیەکان دەکەین بەشێوەی گونجاوی خۆیان پشتیوان و هاوئاهەنگ بن لە گەڵ خواست و داواکانتان.
 


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی-لقی کوردستان
٢٣\١١\٢٠١٢

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک