گوزارشی چالاکی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا له مارشی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری شاری زوریخ له ڕۆژی 19.4.2008
له‌مێژووی ده‌ساڵی ڕابردوودا، یه‌كیک له‌گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له سویسرا بۆ کێشه‌ی په‌نابه‌ران، ئه‌م مارشه بووه، جۆش وخرۆشی په‌نابه‌ران که زوریخی هه‌ژاندبوو، له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌ی((مافی مانه‌وه بۆ هه‌مووان)) ڕێکخرابوو، له‌دژی سیاساتی سویسرا که به‌تایبه‌ت له ساڵی نوێیوه ده‌ستی پیکردووه.
خۆپیشانده‌ران له نێو گۆڕه‌پانی سه‌نته‌ری قه‌تاری زوریخه‌وه کۆببونه‌وه، نزیکه‌ی 4000 که‌سێک ده‌بوون، سه‌ره‌تا به‌زمانه جۆراجۆره‌کان به‌خێرهاتنی خۆپیشانده‌ران کرا، له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌لی یه‌وه به‌زمانی کوردی ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی خۆپیشاندانه‌که‌ی باسلێکرد.
یه‌که‌م ووتار بێژ که سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌که‌ی ده‌ستپێکرد به‌زمانی ئه‌لمانی له‌لایه‌ن جه‌مال کۆششه‌وه، ده‌ستیپکرد، که له‌خواره‌وه کوردییه‌که‌ی هاتووه. له‌ریزی پێشه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران لافیته‌ی گه‌وره‌ی فیدراسیۆن، پلاکارته‌کانی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری بۆ خۆی ڕاده‌كێشاو په‌نابه‌رانی عیراقی ڕۆلی دیار‌و رابه‌ری خۆپیشاندانه‌که‌یان ده‌بینی. هه‌زاران نوسخه له‌بلاوکراوه‌ی جۆراوجۆر به‌زمانه جیاوازه‌کان ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ژیان په‌نابه‌ران په‌خشکرانه‌وه. شاری زوریخ رۆژێکی تایبه‌تی ده‌نواند به‌تایبه‌ت که خۆره‌تاوێکی گه‌رم بوو، هه‌ر ده‌تووت رۆژگار ده‌یه‌وێت قه‌رزێکبداته‌وه به بێبه‌شترین توێژی کۆمه‌ڵگای سویسرا. پاش ئه‌وه‌ی به‌شه‌قامه‌کانی شاردا، قاوی سیاساته‌کانی ده‌وڵه‌تدرا،له باخچه‌ی ڕازاوه‌ی شار، ووتاربیژانی تر ده‌رباره‌ی گه‌ڵیک بێمافی تر لیدوانیاندا، ژنێکی سۆمالی که له‌ساڵی 1992 ه‌وه له سویسرایه‌و تا ئێستا ڕه‌نجده‌دا به ده‌ست بێمافیه‌وه، ده‌یانی تر، ....پاشان حسام عه‌لی له‌سکرتاریه‌تی فدراسیۆنی سویسرا له‌سه‌ر هایم و ژیانی نێو هایمه‌کان بۆ ئاماده‌بووان روونیکرده‌وه((که ژیان له‌نێو هایمه‌کاندا له‌گه‌ڵ دواکه‌تووترین ژیان به‌راوورد ناکرێت، شه‌ش که‌س له ژوورێکدا، له 24 سه‌ئات دا ته‌نها 4 سه‌عات ئاوی گه‌رم هه‌یه.، بۆ 120 که‌س یه‌ک چێشتجانه‌ی گستی هه‌یه وکاتی دیاریکراو بۆیان هه‌یه چێشتلێنان....))، ئه‌و که‌سه‌ردانی هایمه‌کانی کردبوو له کانتۆنی زوریخ، جه‌ماوه‌ری ڕاچله‌کاند که ئه‌مه گوزه‌رانه شایانی سویسرا‌و په‌نابه‌ران نیه له سویسرا.
فۆتز به‌هیزترین بڵاوکراوه‌ی هه‌فتانه‌ی سویسرتا که 94000 هه‌زار خوێنه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌که و هه‌لومه‌رج و ژیانی په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا وکارو چالاکیه‌کانی فیدراسیۆن چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ جه‌مال کۆشش ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی کوردی ووتاری فیدراسیۆنه که به‌زمانی ئه‌لمانی پێشکه‌شکرا:
په‌نابه‌رانی عیراقی و کوردستانی عیراق قوربانیانی شه‌ڕن. پێویسته مافی په‌نابه‌ری و مانه‌وه‌یان له سویسرا به‌ڕه‌سمی بناسرێت.
ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست .....
سه‌ره‌تا به‌ناوی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقیه‌وه، سلاوی گه‌رمی هاوخه‌باتیتان پێشکه‌س ده‌که‌م...
سیاساتی په‌نابه‌ری ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا له‌وانه سویسرا په‌یوه‌ندی به‌لێکدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ئینسانیه‌وه نیه له‌و وولاتانه‌ی په‌نابه‌رانی لیوه هه‌لاهاتوون، زیادبوونی لیستی ووڵاتانی ئاسایش له‌لای وه‌زاره‌تی کۆچی سویسری په‌یوه‌ندی نیه به فراون بوونی ئازادییه‌کان و مافه‌کان ئینسان له‌و ناوچانه‌ی زیادکراون بۆ لیسته‌که. سیاساتی په‌نابه‌ری ووڵاتانی ئه‌وروپا له‌وانه سویسرا په‌یوه‌ندی به هاوكێشه‌ی سیاسی نیوان هیزه‌کانه‌وه هه‌یه له‌نیو سو یسرا. ڕاست له سویسرا یه‌ک له‌دوای یه‌ک ده‌ستکه‌وته‌کان له یاسای په‌نار‌ییدا لێمان ده‌ستێنێته‌وه.:
// ئایا سویسرا ئه‌وه‌نده هه‌ژاره که پیویست کات په‌نابه‌ران برسی بکات؟ // ئایا له سویسرا جێگا که‌مه تا پیویست کات په‌نابه‌ران له کولانه و سه‌ردابه‌کاندا بژین؟ // ئایا سیسته‌می ته‌ندروستی سویسرا هینده دواکه‌تووه که ناچآر په‌نابه‌ران به‌ده‌ست نه‌خشیوه بناڵێنن؟ // ئایا به‌ڕاستی ترس هێنده گه‌وره‌یه که په‌نابه‌ران به کرمینال و تاوانبار بناسرێن؟؟
به‌ره‌ی ئینسانیه‌ت، بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری وه چه‌پ پێویسته ئه‌م هه‌لومه‌رجه بگۆڕیت.فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له ریزی ئیوه‌دایه. په‌نابه‌ران به‌شیوه‌یه‌کی گشتی بێبه‌شترین توێژی کۆمه‌ڵگان، په‌نابه‌رانی عیراقی نموونه‌ی ئه‌م واقعیه‌ته‌ن. هه‌مووتان ئاگاداری جه‌ریمه‌و تاوانه‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکان له‌عیراق، ئاگاداری میلیشیاکانی حکومه‌تی عیراقین، ئاگاداری بانده تیرۆریسته‌کانی موقته‌دا سه‌درو قاعده‌ن، ئاگادارن کوردستانی عیراق به‌به‌رده‌وامی تۆپبارانی ئیران و تورکیا ژیانی له‌خه‌لک هه‌راسانکردووه، چاره‌نووسی کوردستانی عیراق له نیوان ترس وشه‌ڕدا ڕاگیراوه، حکومه‌تی به‌ریتانیاو سوید رێکه‌وتنی ئاشکراو نهینیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عیراقی و حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستاندا ئه‌نجامداوه بۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران، حکومه‌تی به‌ریتانیا 60 که‌سیان له‌مانگی مارسدا به زۆر بۆ کوردستانی عیراق دیپۆرت کردنه‌وه، ئێمه که‌مپینیکی گه‌وره‌مان کردووه بۆ ئه‌مکاره، دوێنی خۆپیشاندانمان له‌به‌رده‌م حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان کرد له‌له‌نده‌ن. له سوید په‌نابه‌رێکمان له‌چنگی پۆلیس رزگارکرد له دیپۆرت. ئه‌م خه‌باته ته‌نها به‌هاوپشتی ئیوه ئمکانی سه‌رکه‌وتنی هه‌یه. له‌سویسرا به‌ره‌یه‌کی فراوان له دژی ئه‌م سیاساتانه به‌ده‌نگ هاتووه. پیویسته هیزمان یه‌کبخه‌ین. په‌نابه‌ران پێویستیان به ئیوه هه‌یه، ئیمه داواده‌که‌ین:
1+ ده‌وڵه‌تی سویسرا هیج ڕیکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عیراقی بۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران نه‌کات. 2+مافی په‌نابه‌ری و مانه‌وه بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی عیراقی دابین بکات.
بژی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان. 19.4.2008
______________________________________________________________________________________
هەوڵەکانی ئێمە بەردەوامە:
______________________________________________________________________________________
ستۆکهۆڵم22-4-2008:
___________________________________________________________________
|