په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٦\٢٠٢٣

فیدراسیۆن لە رۆژی جیهانیی پەنابەراندا

ئاماری شەش مانگی رابردووی پەنابەرانی بڵاوکردەوە.



بەپێی ئاماری فەرمی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی نائارامیوپشیوی سیاسی و جەنگ و کیشەی ئاینیەوە بەناچاری ئاوارەو پەنابەربوون ١١٠ سەد و دە ملیۆن کەسی تێپەڕاند، واتا لە هەر ٧٤ کەس لە جیهاندا زیاتر لە یەك کەس بە زۆرەملێ ئاوارە و پەنابەر بوون.


٦٢،٥٠٠،٠٠٠ شەست و دوو ملیۆن و پێنچ سەد هەزار پەنابەر ئاوارەی ناوخۆی ووڵات بوون ،هەروەها لە ٧٠٪ پەنابەران ڕوویان لە ووڵاتانی دراوسێی وڵاتانی خۆیان کردووە.


شایەنی باسە بەپێی ئاماری UNHCR ژمارەی پەنابەران سەر بەهەمان ڕێکخراو کە داوای مافی پەنابەرێتیان کردبوو تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ بریتی بووە لە ٢٧،١٠٠،٠٠٠ بیست و حەوت ملیۆن و سەد هەزار پەنابەر بەڵام لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا ژمارەکە بەرزبویەوە بۆ ٣٥،٣٠٠،٠٠٠ سی و پێنچ ملیۆن و سێ سەد هەزار پەنابەر.


هەروەها لە کۆی زیاتر لە ٣٥ سی و پێنچ ملیۆن پەنابەر سەر بەرێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارەی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق تەنها لە پێنچ ووڵاتدا وەك تورکیا ، ئوردن ، میسر ، لوبنان سوریا ، بەپێی ئاماری هەمان ڕێکخراو لەساڵی پاردا بریتیە لە زیاتر ٢٧٦،٠٠٠ دووسەدوو حەفتاوشەش هەزار پەنابەر ئە ژمارەیەش ڕۆژانە زیاد دەکات وە زیاتر لە نیوەی ئەو ژمارەیە بەس لەتورکیان کە بەپێی ئاماری فەرمی سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ژمارەی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە داوای مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتیان کردووە زیاتر لە ١٤٧،٠٠٠ سەدوو چل و حەوت هەزار پەنابەرە ژمارەکە ڕۆژ بەڕۆژیش زیاد دەکات.

هاوکات لە کۆی گشتی ئەو کەسانەی ئاوارەو پەنابەربوون کە ژمارەیان نزیکی ١١٠ملیۆن کەسە ٤٣،٣٠٠،٠٠٠ چل و سێ ملیۆن و سێ سەد هەزاریان منداڵانی خوار تەمەن هەژدەساڵن واتا لە ٤٠٪ کۆی گشتی پەنابەران پێک دەهێنن ،هەروەها کۆی گشتی ئەو منداڵانەی لەنێوان ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠٢٢دا لەژیانی پەنابەرێتیدا لەدایک بوون بریتیە لە ٣٨٥،٠٠٠ سێ سەدوو هەشتاو پێنچ هەزار،هەروەها لە کۆی ٣٥،٣٠٠،٠٠٠ پەنابەر سەر بەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئونهجر بۆکاروباری پەنابەران ١٧،٩٠٠،٠٠٠ حەڤدە ملیۆن و نۆسەد هەزاریان پێک دێن لەسێ ووڵات کە لە ٥٢٪ پەنابەران پێك دەهێنن بەم شێوەیە،
یەکەم:سوریا ٦،٥٠٠،٠٠٠ شەش ملیۆن و پێنچ سەد هەزار پەنابەر.
دووەم: ئۆکرانیا ٥،٧٠٠،٠٠٠ پێنچ ملیۆن و حەوت سەد هەزار پەنابەر.
سێیەم: ئەفغانستان ٥،٧٠٠،٠٠٠ پێنچ ملیۆن و حەوت سەد هەزار پەنابەر.

ئاماری ئەو کەسانەی لەسەراسەری جیهان بێبەش کراون لە ڕەگەزنامە:
بریتیە لە ٤.٤٠٠،٠٠٠ چوار ملیۆن و چوارسەد هەزار کەس کە دابەش بوون بەسەر ٩٥ ووڵاتدا بەڵام ئاماری ڕاستەقینە زۆر لەوە زیاترە .
ئاماری ئەو پەنابەرو ئاوارانەی لەساڵی٢٠٢٢دا گەڕاونەتەوە ووڵات و شارو ناوچەکانی خۆیان:
بریتیە لە ٣٣٩،٣٠٠ سێ سەدوو سی و نۆ هەزارو سێ سەد پەنابەر .

ئاماری ئەو پەنابەرانەی ڕەوانەی ووڵاتانی سێیەم کراون :

لەسەرەتایی ساڵی ٢٠٢٢ تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ لەڕێگای ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و سەرجەم ڕێگاکانی تر وەك سپۆنسەری بریتیە لە ١١٤،٣٠٠ سەدوو چواردە هەزارو سێ سەد پەنابەر ،بەپێی ئاماری فەرمی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش ژمارەی ئەو پەنابەرانەی گەیشتوونەتە ووڵاتانی ئەوروپا لەڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٣ تاوەکو ڕێکەوتی ١٢/٦/٢٠٢٣ بریتیە لە ٧٧،٥٤٨ حەفتاو حەوت هەزارو پێنچ سەدوو چل و هەشت پەنابەر ، ٧٠،٥٨٧ حەفتا هەزارو پێنچ سەدوو هەشتاو حەوت پەنابەریان لەڕێگای دەریاوە گەیشتونەتە ئەوروپا وە ٦،٩٦١ شەش هەزارو نۆسەدوو شەست و یەک پەنابەریشیان لەڕێگای ووشکانیەوە گەیشتونەتە ئەوروپا.

ئاماری قوربانیەکان:

ئاماری ئەو پەنابەرانەی لەو ڕێگای پەنابەریدا ژیانیان لەدەستداوەو بێ سەرو شوێن بوون بۆ گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپا لەڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٣ تاوەکو ڕێکەوتی ١٢/٦/٢٠٢٣ بریتیە لە ١،٢٥٧ هەزارو دووسەدوو پەنجاو حەوت پەنابەر بەڵام ژمارەکە لەوە زیاترە چونکە لەدوای ئەو ڕێکەوتەوە سەدان پەنابەر ژیانیان لەدەستدا لە دەریایی سپی ناوەڕاست بەهۆی ژێرکەوتنی بەلەمەکەیانەوە جگە لەو پەنابەرانەشی تۆمار نەکراون ، ئەو پەنابەرانەی ژیانیان لەدەست داوە بەم شێوەیە:
دەریایی سپی ناوەڕاست ١٠٣٩ هەزارو سی نۆ پەنابەر.
ڕۆژئاوای ئەفریقیای ئەتڵەسی ٨٩ هەشتاو نۆ پەنابەر.
ڕۆژئاوای دەریایی سپی ناوەڕاست ٨٠ هەشتا پەنابەر.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ٤٩ چل و نۆ پەنابەر.

ئاماری گەیشتن بە ئەوروپا:

لەساڵی ٢٠١٤ وە تاوەکو ناوەندی ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی ئەوپەنابەرانەی بۆ گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپا ژیانیان لەدەستداوەو بێ سەروشوێن بوو لە ٤٩،٢٧٥ چل و نۆ هەزارو دووسەدوو حەفتاو پێنچ پەنابەر بەرزبویەوە بۆ زیاتر لە ٥٦،٠٠٠ پەنجاو شەش هەزار پەنابەر .

ئاماری وەزارەتی ناوخۆی بەڕیتانیا:

ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەڕێگای دەریاوە بە بەلەمی بچووك گەیشتونەتە بەڕیتانیا لەڕێکەوتی مانگی ٦ی ٢٠٢٢ تاوەکو ڗێکەوتی مانگی ٣ ٢٠٢٣ بریتیە لە ٤٥،٠٠٠ پەنابەر کە ژمارەکە کەمیکردووە لەئاست ساڵی پار لەهەمان کاتدا کە بریتی بوو لە ٥٥،١٤٦ پەنجاو پێنچ هەزارو سەدوو چل و شەش پەنابەر ، هەروەها لەڕێکەوتی مانگی ١ی ٢٠٢٣ تاوەکو مانگی ٣ی ٢٠٢٣ ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەدەریاوە بەبەلەمی بچووك گەیشتونەتە بەڕیتانیە بریتیە لە ٣،٧٩٣ سێ هەزارو حەوت سەدوو نەوەت و سێ پەنابەر .

وڵاتی ئەڵمانیا:

هەروەها ئەو پەنابەرانەی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا گەیشتونەتە ئەڵمانیا بریتیە لە ٥٤،٣٣٣ پەنجاو چوار هەزارو سێ سەدوو سی و سێ پەنابەر کە ژمارەکە لەئاست ساڵی پار لەهەمانکاتدا کەمی کردووە کە بریتی بوو لە ٦٥،٧٠٧ شەست و پێنچ هەزارو حەوت سەدوو حەوت پەنابەر .
لەو ئامارە ژمارەی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە ساڵی پار گەیشتبوونە ووڵاتی ئەڵمانیاو داوای مافی پەنابەریان کردبوو بریتیە لە ١٥،١٧٥ پانزە هەزارو سەدوو حەفتاوپێنچ پەنابەر وە لە پلەی چوارەمدابوون .

وڵاتی یونان:

سەبارەت بە ئاماری ئەو پەنابەرانەی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە یۆنان داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە بریتیە لە ١٠،١١١ دەهەزارو سەدوو یانزە پەنابەر کە پەنابەرانی ئەفغانی بەڕێژەی ١١.٩٪ لەپلەی یەکەمدان وە پەنابەرانی فەڵەستینی بەڕێژەی ٩،٥٪ لە پلەی دووەمدان وە پەنابەرانی سوری بەڕێژەی ٧،٨٪ لەپلەی سێیەم دان وە ئەم ژمارەیە زۆر زیاتر لە نیوە کەمی کردووە لەئاست ساڵی پاردا لەهەمان کاتدا کە بریتی بوو لە ٣٥،٧٢٩ سی وپێنچ هەزارو حەوت سەدوو بیست و نۆ پەنابەر هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یۆنان جگە لەتوندوتۆڵکردنی سنورەکانی زۆر نامرۆڤانەو دوور لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و ماڤەکانی پەنابەران مامەڵە لەگەڵ پەنابەرەکاندا دەکات و دوور لە ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکان پەنابەران لەساتی گەیشتنیان دیپۆرتیان دەکاتەوە ،

سەبارەت بە پەنابەرانی ئۆکرانی لەدوای هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەرئۆکرانیا زیاتر لە ١٤ ملیۆن ئۆکرانی ئاوارەو پەنابەربوون وە زیاتر لە ٨ ملیۆن ئۆکرانی لەسەراسەری ووڵاتانی ئەوروپا مافی مانەوەی کاتیان پێدراوە و تۆمارکراون .

ئامارەکانی تورکیا:

بەپێی ئاماری فەرمی سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیاش ، لەڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٣ تاوەکو ڕێکەوتی ٨/٦/٢٠٢٣ ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەسنورە ووشکانی و ئاویەکانی تورکیا دەستگیرکراون بریتیە لە ٦٣،٤٥٨ شەست و سؽ هەزارو چوارسەدوو پەنجاو هەشت پەنابەر ،.
ڕێژەکە زۆر کەمی کردووە لە ئاست ساڵی پاردا لەهەمان کاتدا کە بریتی بوو لە ١٠٠،٩٧٤ سەد هەزارو نۆسەدوو حەفتاو چوار پەنابەر هۆکارەکەش ئەوەیە کە تورکیا سنورەکانی تەواو کۆنترؤڵکردووەو پێدانی ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی چەند ووڵاتێک قورس و ئاستەم کردووە بەتایبەتی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
بەڵام ژمارەی دەستگیرکراوانی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق زۆر زیادی کردووە لەئاست ساڵی پاردا لەهەمان کاتدا سەرەڕای بەربەستە قورسەکانی گەیشتنیان بە تورکیا لەڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٣ تاوەکو ڕێکەوتی ٨/٦/٢٠٢٣ بریتیە لە ٢،٣١٠ دوو هەزارو سێ سەدوو دە پەنابەر بەڵام ساڵی پار لەهەمان کاتدا بریتی بوو لە ١،٧٣٧ یەک هەزارو حەوت سەدوو سی و حەوت پەنابەر ، وە پەنابەرانی ئەفغانی لە پلەی یەکەمی دەستگیرکراوەکاندا بە ١٩،٨٨٦ نۆزدە هەزارو هەشت سەدوو هەشتاو شەش پەنابەر.

دەستگیرکردنی ئەوانەی بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن:

لەڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٣ تاوەکو ڕێکەوتی ٩/٦/٢٠٢٣ ٣،١٧٨ سێ هەزارو سەدوو حەفتاو هەشت قاچاخچی بەتۆمەتی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بەژیانی پەنابەرانەوە دەستگیرکراون .

ئاماری قوربانیەکان:

سەبارەت بەو پەنابەرانەی لەسنورەکانی تورکیا ژیانیان لەدەستداوە لەڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٣ تاوەکو ڕێکەوتی ١٧/٦/٢٠٢٣ بریتیە لە ١١٧ سەدوو حەڤدە پەنابەر ئەم ژمارەیە لە ئاست ساڵی پار لە هەمانکاتدا نزیکی نیواو نیو کەمی کردووە کە بریتی بوو لە ٢٠٠ دووسەد پەنابەر ژیانیان لەدەست دابوو.
سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان نزیکی دە پەنابەر ژیانیان لەدەستداوەو.
هه‌واڵی زیاتری په‌نابه‌ران له‌ ماڵپه‌ری فیدراسیۆن بخۆێنه‌وه‌:
www.federationifir.com

 

 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

لە رۆژی جیهانیی پەنابەراندا:
دژ بەسیاسەتی جیاکاریی و پشتگۆێخستنی کەیسی پەنابەرانی عێراقی لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەنگی ناڕەزایەتی هەڵدەبڕین!

 

ئەمساڵ لە ڕۆژی ٢٠ی حوزیرانی ٢٠٢٣ رۆژی جیهانیی پەنابەران کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دیاریکراوە، بەم بۆنەیەوە فیدراسیۆن، به‌ره‌ی ئازادیخواز و مه‌ده‌نیه‌تی کۆمه‌ڵگە و دونیای شارستانیه‌ت و مرۆڤدۆست و هێزی ملیۆنی چه‌پ و کرێکارو تەواوی ڕێکخراوەکانی بەرگریکار لە مافەکانی پەنابەران و ڕێکخراوە مرۆڤ دۆست و پێشکەوتنخوازەکان بانگەوازدەکات بەرامبەر بەسیاسەتی جیاکاری و راگرتتنی کەیسی هەزاران پەنابەر لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە وڵاتانی تورکیا، لوبنان، ئەردەن، میسرو سوریا کە لەدۆخێکی تا ئەوپەڕی نامرۆڤانە ژیان بەسەر دەبەن، بێنە دەنگ و ئەوان بەرپرسیار بکەن لەو هەلومەرجە سەختەی پەنابەران و ناچارکردنی پەنابەران بە هەڵبژاردنی ڕێگەی پڕ مەترسی خولقاندنی تراژیدیایی ناخهەژین کە ڕووبەڕووی پەنابەران دەبێتەوە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران، ژمارەی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان وعێراق کە ساڵی پار ئاشکرایکرد ئەوانەی کە خۆیان ناونوسکردوەو داوای مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتیان کردوە لە هەریەك لە وڵاتانی تورکیا، لوبنان، میسر، ئوردن و سوریا بریتیە لە٢٧٦،٠٠٠ دووسەدوو حەفتاو شەش هەزار پەنابەر کە ئەم ژمارەیە ڕۆژانە ڕوو لەزیادبوونە، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە لەو ژمارەیە ٣٨،٠٠٠ سی و هەشت هەزار پەنابەریان پێویستیان بە ڕەوانەکردنە بۆ وڵاتانی سێیەم هەروەها بەپێی ئاماری فەرمی سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیاش لە کۆی ٣٣٠،٠٠٠ سێ سەدوو سی هەزار پەنابەر کە داوای مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتیان کردووە لەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران لەتورکیا زیاتر لە ١٤٧،٠٠٠ سەدوو چڵ و حەوت هەزار پەنابەریان، پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقن، بەڵام بەداخەوە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران زیاتر لە پێنچ ساڵە کەیسی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقی بەرێژەی لە ٩٩% پشتگوێ خستووەو کار لەسەر کەیسەکانیان ناکەن وە پڕۆسەی ڕەوانەکردنیانی بۆ وڵاتانی سێیەم ڕاگرتووە. لە تورکیا کە زۆرترین ڕێژەی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقی لێیە کە کەمترینیان زیاتر لە پێنچ ساڵە لەچاوەڕوانیدان. لە ساڵی ٢٠٢٢ دا لە کۆی زیاتر لە ١٤٧،٠٠٠ سەدوو چڵ و حەوت هەزار پەنابەر تەنها ٥١١ پێنچ سەدو یانزە پەنابەر ڕەوانەی وڵاتانی سێیەم کراون ئەم ساڵیش لەڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٣ تاوەکو ڕێکەوتی ٦/٦/٢٠٢٣ تەنها ٣٠ سی پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق ڕەوانەی وڵاتانی سێیەم کراون.

ئەم ئامارەی سەرەوە ئاماژەیەکی تەواوە بە سیاسەتی جیاکاری و نادادپەروەری و پشتگوێ خستنی کەیسی پەنابەرانی عێراقی کە ڕێکخراوی ناوبراوە پەیڕەوی لێدەکات و بۆتە هۆکارێك کە بەوهۆیەوە سەدان خێزان بەهۆی چاوەڕوانی زۆرو سەختی ژیان و گوزەرانیان لێك هەڵوەشاونەتەوە. بە هەزارەها پەنابەریش لەترسی دیپۆرت کردنەوەیان و لەتاو ڕزگاربوون لەو چاوەڕوانی و ژیانی کولەمەرگیە بەناچاری ڕێگای دەریاو پرمەترسی هەڵدەبژێرن بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئارام، بەوهۆیەشەوە دەیان و سەدان خێزان رووبەرووی مەرگ و لەناوچوون بوونەتەوە، دەیان پەنابەر کە تیاندا ژن و منداڵ و پەکەوتە بوون بێ سەروشۆین بوون. بەرپرسیارێتی راستەخۆی ئەم هەلومەرجە سەختەی پەنابەران بەر لەهەر لایەنێك لە ئەستۆی ڕێکخراوی ناوبراو و سات سەودای وڵاتانی ئەوروپایە بەژیانی و داهاتووی پەنابەرانەوە.

ئەمساڵ کە ٧٢ ساڵ بەسەر پەیماننامەی جنیڤی ١٩٥١ تێدەپەڕێت، بەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوەیەكگرتوەکان زیاتر ١١٠ ملیۆن ئینسان ئاوارەی ناوخۆو دەرەوە ببون لە جیهاندا، بەشێکی زۆری ئەو وڵاتانەی ئیمزایان لەو رێکەوتننامەیە داوە، نه‌ك هه‌ر پاشه‌کشەیان کردوه‌، بگره‌ چەندین یاسای کۆنەپەرستانە و دژی په‌نابه‌ریان هێناوه‌ته‌ پێشەوە، لەوانە ‌ زیندانیکردن و دیپۆرت، لێسەندنەوەی مافی کارو بیمە کۆمەڵایەتی و تەندروستیەکان، دوورخستنەوەیان لە سەنتەری شارەکان و راگرتنیان لەدورگە دوره‌ دەستەکان و که‌مپ و گرتووخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌کان و جێگیرکردنیان لە شوێنە سەربازی و کەشتی و ته‌نانه‌ت وەك تاوانبار مامه‌ڵه‌ بکرێن، پەرەدان به‌ مەیلی ڕەگەزپەرستی و هه‌ڵاواردن ...

هه‌موو ئه‌مانه‌ کراونه‌ته‌ به‌رنامه‌ی ئه‌م حکومه‌تانه‌وه‌و له‌ پێش به‌ها ئینسانیه‌کان و رێزگر‌تن له‌ مافه‌کانی ئینسانه‌وه‌ دانراوه‌. ئەوەی ڕوون و ئاشکراشە ئەو ئینسانانە قوربانی شەڕو میلیتاریزم و کێشمەکێشی نێوان چەند جەمسەری دڕندەی ئیمپریالیستین، کە لەسەر دابەشکردنەوەی بازاڕی سەرمایەی جیهانی لەنێوان خۆیاندا و بردنی بەشی زیاتر بۆ خۆیان، کۆمەڵگای مرۆڤایەتیان لەنێوترس و دڵەڕاوکێ و نائەمنی و گیژاوێکدا راگرتوە، جەنگ و هەژاری و گرانی و بڕینی خزمەتگوزرایەکان و هەڵئاوسانیان داسەپاندوەو سەدان هەزار کەس بوونەتە قوربانی و چارەنوسیان نادیارەوو دەیان ملیۆن کەسیش ئاوارەو بێخانەولانە بوون و بەشوێن سەرپەنایەکی ئارامدا دەگەڕێن.

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانیش بەکردەوە بۆتە ئامرازێك بەدەستی هێزە ئیمپریالیستەکانەوە و لە جیاتی هەڵسان بەکاری پێناسەکراوی خۆی، ئەرکی دابەشکردنی خێمە بۆ ئاوارەکان و سیاسەتی کەمپسازی و ئایزولەکردنی پەنابەران و راگرتنیان بۆ ساڵانێکی زۆر لەکەمپەکان لە خراپترین هەلومەرجی ژیاندا، پێسپێراوە.

ئەم هەڵسوکەوتەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە کاتێکدایە کە خۆیان ئەو راستیە باش دەزانن کە پەنابەرانی کوردو عێراقی لەژیر سایەی حکومه‌تی گەندەڵی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و چینه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌یدا، که‌ لایه‌نێکی هه‌موو ئه‌و ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تییانه‌ن که‌ڕووی له‌ژیانی په‌نابه‌ران کردووه‌و سه‌رچاوه‌یه‌کن بۆ داسه‌پاندنی هه‌ڵومه‌رجی ئه‌وپه‌ڕی نایەکسانی و بێکاری و گەندەڵی لە رادەبەدەرو سه‌رکوتی ئازادی و هه‌ژارو ده‌یان ده‌ردومه‌ینه‌تیی ترن کەخەڵکی ژێر دەسەڵاتی خۆیان ناچار بە ژیانی پەنابەریکردوە، بەڵام نەك هەر گوێی خۆیان لی دەخەوێنن، بەڵکو لەچوارچێوەی ئەجندەی وڵاتانی رۆژئاواو غەربدا هەڵسوکەوت دەکەن.

‌هەربۆیە ئێمە لە رۆژی جیهانی پەنابەراندا دەنگی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران بەرز دەکەینەوەو داوا دەکەین:

١-پێویسته‌ کۆتایبهێنریت به‌ سیاسەتی ڕاگرتنی په‌نابه‌ران و ئاواره‌ی جه‌نگ ‌ بۆساڵانێکی زۆر بەدیار چاوپێکەوتن و وەڵامدانەوەو گۆێزانەوە بۆ وڵاتی سێیەم.
٢- پێویسته‌ حکومەتەکانی ئەوروپا و وڵاتانی ئیمزاکەرانی بڕیارنامەی جنێڤ ناچار بکرێن بە وەرگرتنی پەنابەران بەیەکسان دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.
٣- پێویستە حکومەتەکانی ئەوروپا ناچاربکرێن ئەو ڕێکەوتننامانەی کە لەگەڵ تورکیا و یۆناندا بەدژی پەنابەران و بۆ رێگەگرتن و دیپۆرتکردنەوەیان مۆریانکردووە، هەڵبوەشێننەوە.
٤-. پێویستە ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌و وڵاتانه‌ی پەنابەرانی عێراقی ناونوسکراوە، بەرپرسیارێتی دابینکردنی وەرگێڕ، ئیمکانات و پێداویستی گونجاو به‌ شێوه‌یه‌کی پلاندارێژراو به‌مه‌به‌ستی هه‌رچی زووتر جێکه‌وتنی له‌نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی هانای بۆ ده‌به‌ن و به‌هره‌مه‌ند بوونیان له‌ هه‌موو پێداویستیه‌کی فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان تا کاتێك دەگۆێزرێنەوە.
٥- پێویستە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەست بکاتەوە بە وەرگرتن و ناونوسکردنی ئەو پەنابەرە تازانەی بەهۆی درێژەی ململانێی سیاسی و نائارامی ئەمنی و مەزهەبیەوە ناچاردەکرێن ئاوارەو دەربەدەربن بەتایبەتی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەو وڵاتانەی کە دەرگای بەسەر پەنابەراندا داخستووە بەتایبەتی لە هەریەك لە وڵاتانی میسر و ئوردن و لوبنان .
٦- دەبێت ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕێگری لە دیپۆرتکردنەوەی زۆرە ملێی ئەو پەنابەرانە بکات کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکانی تورکیا کەیسەکانیان پەسەند ناکرێت وە دەبێت ئیقامەی ئینسانیان پێبدرێت چونکە بەدیپۆرت کردنەوەیان ژیانیان دەکەوێتە مەترسیەوە.

پەیڕەویکردن و ڕێزگرتن و پابەند بوون بە بڕیارەکانی جنیڤی ١٩٥١ له‌ ریزی پێشەوەی خواستەکانی ئێمەیە لەرۆژی جیهانی پەنابەراندا.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
١٩\٦\٢٠٢٣

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک