٨\٩\٢٠١٦ چیڕۆک بۆ منداڵان: فرمێسکەکـانی میـنا.
رەزا ساڵح
مینا : دایکە گیان بۆ دەگری .. ؟ کوێت دێـشێ
.. ؟
دایکی : کچە جوانەکەم، هێچ کوێم نایەشێ .
مینا : ئەی بۆ دەگری ؟!
دایکی : مینا گیان سەیری تەلەفزیۆنەکە بکە
.. بۆ ئەو منداڵە هەژارە بێناز و بەدبەخت و بێتاوانانەمان دەگریم .
مینا ( کە منداڵەکانی بینی .. خەم دایگرت ..
) : دایکە گیان ئەوانە منداڵی کێن ؟ ئەی بۆ جلی گەرم و جوانیان لە
بەردا نییە ؟ ئەی بۆ وەکو ئێمە لە خانوودا نین ؟! ئەی بۆ پێڵاویان لەپێ
نییە ؟ ئەو کچە جوانە بۆ دەلەزێ و دەگری ؟
دایکی بە شێوازێکی ئاسان و ساکار وەڵامی
هەموو پرسیارەکانی مینای دایەوە .. تێشی گەیاند کە ئەوانە منداڵانی
کوردن و کەس و کاری ئێمەن، لە رۆژئاوای کوردستانەوە هاتوون .. باوکیان
بێ ئیشە، پارەیان نییە تا پێڵاو و جلوبەرگی زستانەیان بۆ بکڕن .
مینا بەم قسانەیدایکی هێندەی تر خەم چووە
دڵیەوە، بە تایبەتیش دیمەنی ئەو کچەیکە پێڵا و قەمسەڵەی لە بەردا نەبوو،
لە سەرما دەلەرزی و دەگریا .. زۆر کاری لە مینا کرد،زۆریش بەزەیی
بەهەموو منداڵەکاندانی کەشدا هاتەوە ..چاوە گەشەکانی پڕبوون لە ئەسرین
و .. هۆن هۆن فرمێسکی گەش بە روومەتەناسکەکانیدا دەهاتنە خوارەوە .
لەم کاتەدا، ئەولیژنەیەی کە لە شاری بێرگن،
لە دوو خوشک و برایەک پێکهێنرابوو، بۆ ئەوەی پارە بۆ ئەو خوشک و برا
لێقەوماوانەمان کۆبکەنەوە .. لە دەرگای ماڵی مینایان دا .. دایکی مینا
دەرگای لێکردنەوە و، بە گەرمی بەخێرهاتنی لیژنەکەی کرد و، فەرمووی
دانیشتنی لێکردن و، چای بۆ دانان .
چنوور خان (ئەندامێکی لیژنەکە) : میناگیان
ئەوە بۆ گریاوی؟ ئەی بۆ ناڵێی پووری بەخێربێی ؟!
مینا حەپەسابوو .. وەڵامی بۆ نەدرایـەوە و
.. فرمێسکەکانی زیاتر دەچۆڕانەوە .
دایکی مینا چوو (٢٠٠) دۆلاری هێنا و دای بە
لیژنەکە .. ئینجا هات بۆ لای مینا .
دایکی ( فرمێسکەکانی بۆ سڕینەوە ): مینا
گیان، کچە شیرینەکەم، خەم مەخۆ .. بەو پارانە، جل و پێڵاو بۆ ئەو
منداڵانە دەکڕن، کە لەتەلەفزیۆنەکەدا بینیانت.
کە مینا گوێی لەم قسەیەی دایکی بوو .. زۆر
گەشایەوە .. یەکسەر هەڵساو رایکرد بۆ ژوورەکەی خۆی .. دایکی و
ئەندامانی لـیژنەکە، سەریان سوڕما،کە بۆ مینا رایکرد بۆ ژوورەکەی ..؟!
زۆری پێنەچوو، مینا گەڕایەوە، قوتووی پاشەکەوتکردنەکەی و، جووتە پێڵاوە
تازەکەی و قەمسەڵە تازەکەیو کراسێکی تازەی جوانیخۆشی هێنان، کە هێشتا
لە پـێ و لەبـەرینەکردبوون .. بە خۆشییەوە دایانیبە دەست چنوور خان .
مینا : پوورە چنوور قوتووەکەم سەد دۆلاری
تێدایە، ئەو سەد دۆلارەم و، ئەم پێڵاوانەم و، ئەم قەمسەڵە تازەیەمو،
ئەم کراسەجوانەشمبدەن بەو کچەقژ زەردەی،کە لە تەلەفزیۆنەکەماندا لە
سەرما دەگریا .
چنوور خان و هەردوو ئەندامەکەی تری لیژنەکە
و، تەنانەت دایکیشی، بەم هەڵوێستە جوانە و، بەم هەست و سۆزە پاکەی
مینا،زۆر سەرسام بوون .. تێر تێر ماچیان کرد و، زۆریشهەر بژی و
ئافەرینیان کرد . بۆ رۆژی دوایش، لیژنەکە سوپاسنامەیەکی تایبەتیان بۆ مینا نارد،کە تێدا زۆر سوپاسیان کردبوو، بۆ ئەم سۆز و هەست و هەڵوێستە جوانەی،بەرا نبەر بە منداڵە هـەژار و لیقەوماوەکانی گەلەکەمان.
٢٠١٦ - نەرویـج |