په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٢\٢٠١٩

فیلمی "گوڵ نیسا" خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی فیلمە "داھێنەرانە"ی سویسرای بەدەستھێنا.

 

مەنسوور جیهانی

 


فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" لە دەرھێنانی "سەتار چەمەنی گوڵ" خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین ئەکتەری کچی لە فێستیڤاڵی فیلمە "داھێنەرانە"ی سویسrای بەدەستھێنا.

فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" یەکەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "سەتار چەمەنی گوڵ"، لە نووسینی سیناریۆی سینەماکاری کورد "ڤیدا ساڵحی"، بە بەڕێوەبەرایەتی وێنەگرتنی "محەمەد فەکووری" و بە ڕۆڵ بینینی سەعید داخ، عەلی محمەمەد ڕادمەنێش، یەگانە رەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعوود محەمەدی، ویدا عەموویی، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا رۆژی دووشمەمە ١٨ی فیبرییەی ٢٠١٩ لە ھۆڵی "سینەما کینۆ" لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە سینەماییەکان" لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە "داھێنەرانە" لە وڵاتی سویسڕا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فێستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلم بە "سەتار چەمەنی گوڵ" و "یۆسف کەریمی" بەرھەمھێنەران ئەم فیلمە و ھەروەھا خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بە خاتوو "یەگانە ڕەجەبی" ئەکتەری ئەم بەرھەمە سینەماییە بەخشرا.

یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە "داھێنەرانە" لە چەندین بەش و لە نمایشی بەرھەمی کۆمەڵێک دەرھێنەر لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە رۆژانی ١٥ تا ١٨ی فیبرییەی ٢٠١٩ لە شاری بێڕن لە وڵاتی سویسڕا بەڕێوەچوو.

فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" تا ئێستا لە ٢٥ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم بەشداریی کردووە و ٨ خەڵاتی جیھانی لە بەشەکانی باشترین فیلم، باشترین دەرھێنان، باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتن، باشترین ئەکتەری پیاو و باشترین ئەکتەری کچی بەدەستھێناوە و لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم کاندیدی باشترین سیناریۆ بووە.

ھەندێک لە ستافی ئامادەکردنی فیلمی بڵندی چیرۆکی "گوڵ نیسا" بریتین لە: دەرھێنەر: سەتار چەمەنی گوڵ، نووسەری سیناریۆ: ڤیدا ساڵحی، بەڕێوەبەریی فیلمھەڵگرتن: محمەمەد فەکووری، دەنگھەڵگر و دەنگدانەر: بێھرووز موعاونیان، مونتاژ: کاوە عەزیزی، ئاوازدانەر: کارەنگ کەرباسی، بەرپرسی پلان: حوسێن مەرزبان، دیزاینی میکیاژ: ڤیدا ساڵحی، بەرپرسی بەرھەم:


مەریەم قاسم ئابادی، یاریدەدەری یەکەمی دەرھێنەر: سیاوەش رەمەزانلوو، یاریدەدەری دووھەمی دەرھێنەر: محەمەد تۆریوەریان، چاککردنی ڕەنگ: سامان مەجدوەفایی، لابراتواری دیجیتاڵ: مێھرداد سولەیمانی، مونشی سەحنە: مەریەم رووزبەھانی، یاریدەدەرانی فیلمھەڵگر: حوسێن سادقی، حەمید محەمەدزادە، ناسح عەبدوڵڵاھی، ئەحمەد رەزا سادقی، یاریدەدەری دەنگ: سوھەیل حوسێن خانی، جێگری بەرھەم: عەباس ئەبوویەسانی، بەرپرسی سەحنە: حامید ئەحمەدی، ئەرشیفی جلووبەرگ: تاھیرە سەروەری، گرووپی تەدارەکات: کەیھان عەلیزادە، عەلی قودرەتی، ھاتووچۆ: سەعید مورادی، ئەکتەرەکان: سەعید داخ، عەلی محمەمەد ڕادمەنێش، یەگانە رەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعوود محەمەدی، ویدا عەموویی و ...، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیھانی و مەنووچێھر جیھانی و بەرھەمھێنەران: سەتار چەمەنی گوڵ و یۆسف کەرەمی، بەرھەمی: کۆمپانیای سینەمایی "ستاک فیلمی سنە".
 


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا"
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک