| 
			 
			٢٠\٥\٢٠١٥ 
			
			فیلمی "هەزار 
			مێرد" 
			 
			
			چیڕۆکی گەورەترین کیشەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە. 
			
			
			  
			دلێر ئیبراھیم     
			 
			
			 
			 فیلمی 
			سینەمایی "ھەزار مێرد" کە گێرانەوەی یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی 
			ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە، ئەویش توندوتیژییە بەرانبەر بە ئافرەت و کوشتنی 
			مرۆڤە لەسەر شەرەف. 
			 
			فیلمی "ھەزار مێرد" لە نووسین و سیناریۆ و دەرھێنانی، دەرھێنەری کوردی 
			دانیشتووی کەنەدا، سەلیم مودەریسی- یە، ھەروەھا عەبدولوەھاب شوانی 
			پرۆدێسەری فیلمەکەی لە ئەستۆ گرتووە. 
			 
			کاری وێنەگرتن لە لایەن ناسڕ حەیدەرزادە ئەنجامدراوەو موزیک و 
			دەنگەکانیش لەلایەن ئاوەرە مودەریسی کاری بۆ کراوە، ھەروەھا ئیدیتۆر 
			ئەمیر غوڵامی کاری بۆ کردوە" موحەمەد باز کاری ڕەنگی بۆ کردووە. 
			 
			تەنھا چەند کارێکی بچووکی تەکنیکی ماوە لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و 
			تەواو دەبێت و دەگەرێتەوە کوردستان. 
			 
			ئەم فیلمە ڕۆڵی سەرەکی لە لایەن ھەر یەک لە (سەلیم مودەریسی) لە ڕۆڵی 
			خان و بەختیار سی بی لە ڕۆڵی برێس و حەمە عەلی موکری لە ڕۆڵی برای سۆڵا 
			و (سارا رێبەر) لە ڕۆڵی سۆڵا و (عەبدولوەھاب شوانی) لە ڕۆڵی مامۆستا.
			 
			 
			ھەموو کاری وێنەگرتنە لە نێو قەڵای ھەولێر ئەنجامدراوە، بەم زووانە 
			دەکەوێتە بەچاوی بینەران و ھەوادارانی سینەماو وەک یەکەم کاری سینەمایی 
			کە تایبەتمەندی خۆی لە ڕووی جلوبەرگ و موزیک و شێوازی بەرھەمھێنانەوە، 
			ئەم فیلمە بە ھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی سینەمای ھەولێر بەرھەمھاتووە. 
  
			
			 
			
			dler20022@gmail.com 
			
			  
			
			  
			
			  
			
			  
			 |