په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\١٠\٢٠٢٥

فیلمی "هۆی مردن؛ نادیار"

نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦.

 

مەنسوور جیهان


فیلمی سینەمایی "هۆی مردن؛ نادیار" لە نێوان ٥ کاندیدی کۆتایی، بە زۆرینەی دەنگ، وەکوو نوێنەریی سینەمای ئێران بە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦ ناسێندرا.

لێژنەی ناساندنی نوێنەری سینەمای ئێران، دوای هەڵسەنگاندی بەرهەمە بەرچاوەکان، فیلمی سینەمایی "هۆی مردن؛ نادیار" (علت مرگ؛ نامعلوم) لە دەرهێنانی "عەلی زەڕنیگار" بە زۆرینەی دەنگ، شیاویی ئامادەبوون لەم کێبڕکێی جیهانییە زانیی و بە ناونیشانی نوێنەری سینەمای ئێران بە ڕێوڕەسمی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠٢٦ ناساند.

ئەندامانی لێژنەی هەڵبژاردنی نوێنەریی سینەمای ئێران بە ناوەندیی فەرهەنگ و هونەرە سینەماییەکانی ئۆسکاری ٢٠٢٦ لە لێژنەیەکی ٩ کەسی پێکهاتبوون کە بریتین لە: "پانتەئا بەهرام" ئەکتەر، "ئازادە مووسەوی" دەرهێنەری بەڵگەفیلم، "ئەبوالحەسەن داوودی" دەرهێنەر، "فەرهاد تەوحیدی" سیناریۆنووس، "هوومەن بێهمەنیش" سینەماکاری کورد و بەڕێوەبەری وێنەگرتن، "محەمەدڕەزا دڵپاک" دیزاینەری دەنگ و ئەندامی ئاکادیمیای ئۆسکار، "مستەفا کیایی" دەرهێنەر، "عەلی دێهکوردی" ئەکتەر و "محەمەدڕەزا تەشەکوری" سکرتێر لێژنە، جێگری نێودەوڵەتی ڕێکخراوەی سینەمایی فاڕابی و بڵاوکەرەوەی نێودەوڵەتی فیلم.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک