په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٤\٢٠١٧

فیلمی کوردیی "بێدەنگ" لە فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بەشداریی دەکا.

 

مەنسوور جیهانی


فیلمی کوردیی "بێدەنگ" لە دەرهێنانی "عەلی عەسگەری" و "فەڕنووش سەمەدی" لە فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر نمایش دەکرێ.

فیلمی کوردیی "سکوت" واتە "بێدەنگ" لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماکارانی ئێرانی دانیشتووی وڵاتی ئیتاڵیا "عەلی عەسکەری" و "فەڕنووش سەمەدی" بەرهەمی وڵاتانی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا لە بەشی پێشبڕکێی "نێودەوڵەتی" بە ناونیشانی "سینەمای سەعادەت" لە میانەی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی "چارسوو" لە شاری تاران نمایش دەکرێت و لەگەڵ ١٤ فیلم لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە رکابەریدا دەبێت.

ئەم کورتە فیلمە چیرۆکی کچێکی کورد و دایکی پەنابەریی لە وڵاتی ئیتاڵیا بۆ بینەر دەگێڕێتەوە کە سەردانی دکتۆر دەکەن بەڵام کچەکە بە جیاتی ئەوەی کە قسەکانی دکتۆرەکە بۆ وەربگێڕێتە سەر زمانی کوردی، بێدەنگ دەبێت.

"بێدەنگ" کە بۆ یەکەمین جار لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی نێودەوڵەتی شەست و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کان لە وڵاتی فەڕەنسا و هەروەها کۆمەڵێک فیستیڤاڵی جیهانی نمایشکراوە و تا ئێستا چەندین خەڵاتی گرینگی بەدەستهێناوە لە بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلمەکانی "سینەمای جیهان" لە چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک لە هەرێمی کوردستان نمایشکرا.

کورتە فیلمی "بێدەنگ" بۆ بردنەوەی خەڵاتی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی "نێودەوڵەتی" بە ناونیشانی "سینەمای سەعادەت" لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لەگەڵ ١٤ کورتە فیلم لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە رکابەریدا دەبێت، لەوانە: کورتە فیلمی "قوناغ" لە دەرهێنانی "ئەیوان فێرناندێز دی کۆرۆبا" لە وڵاتی ئیسپانیا، کورتە فیلمی "ئامالیمبۆ" لە دەرهێنانی "خوان پابلۆ لیبۆسارت" لە وڵاتی سوید، کورتە فیلمی "بە هۆی ئەڤینەوە" لە دەرهێنانی "یوم. عەبدوالغفوور شاهین" لە وڵاتی تورکیا، کورتە فیلمی "ئەو پەڕیی سنوور" لە دەرهێنانی "دانیلە لۆکا" لە وڵاتی سویسڕا، کورتە فیلمی "هێرش بۆ هەژدیها" لە دەرهێنانی "یان بۆبنیچک" لە وڵاتانی کۆماری چیک و ئسلۆڤانیا، کورتە فیلمی "هەڕاجی خەونەکان" لە دەرهێنانی "ولاد بۆزیانۆ" لە وڵاتی رۆمانی، کورتە فیلمی "ماڵ" لە دەرهێنانی "ئێرینا تسیلیک" لە وڵاتی ئۆکڕاین، کورتە فیلمی "نامرۆڤانە" لە دەرهێنانی "دانیەل دیمیدرۆف" لە وڵاتی رووسیا، کورتە فیلمی "رۆژەکانی دوایی" لە دەرهێنانی "ئارتۆرۆ لێئۆن لیرنا" لە وڵاتانی پڕۆ و ئیسپانیا، کورتە فیلمی "مەسخ" لە دەرهێنانی "ئادریان ئارسە" لە وڵاتی مەکزیک، کورتە فیلمی "سرتەکانی با" لە دەرهێنانی "لۆئیک ژۆنە" لە وڵاتی فەڕەنسا، کورتە فیلمی "ریکلامی فرۆش" لە دەرهێنانی "قەسیدە گوڵمەکانی" لە وڵاتی ئێران، کورتە فیلمی "تەناوب" لە دەرهێنانی "عەلی خوشدونی فەراهانی" لە وڵاتی ئێران و هەروەها کورتە فیلمی "پێشخزمەت" لە دەرهێنانی "فوڕنووش عابیدی" لە وڵاتی ئێران.

 

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک