په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٣\٢٠٢٢

فیلمی "کۆچەری بچکۆل"

لە فیستیڤاڵی فیلمی کوردی "لۆس ئانجلێس"ی ئەمەریکا نمایشکرا.

 

مەنسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی" لە فیستیڤاڵی فیلمی کوردی "لۆس ئانجلێس" لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و لە لایەن بینەرانەوە پێشوازیی لێکرا.

فیلمی سینەمایی کوردیی "کۆچەری بچکۆل" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی"، لە بەرهەمهێنانی "محەمەد ئەحمەدی" و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە فیستیڤاڵی فیلمی کوردی "لۆس ئانجلێس" لە سینەما "ڕۆکسە" لە شاری لۆس ئانجلێسی ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و لە لایەن بینەرانی ئامادەبوو لەم ڕووداوە سینەماییە و هۆگرانی هونەریی سینەماوە پێشوازیی لێکرا.

فیستیڤاڵی فیلمی کوردی "لۆس ئانجلێس" کە بە بەرپرسیاریی خاتوو "مریەم دیپدێرە" دەرهێنەر، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن و مامۆستای زانکۆ و بە مەبەستی پردیی پەیوەندیی لە نێوان سینەمای کورد و سینەماکارانی ئەمەریکا دامەزراوە؛ لەم خولەدا بە هاوکاریی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "نۆمێد" و فێستیڤاڵی فیلمی "گەڕان"، فیلمە بەرچاوە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و هەروەها وڵاتانی جیهان کۆکردەوە و ئەوانی پێشکەش بە بینەرانی خۆی کرد و بڕیاروایە لە هەر مانگێکدا ئەم بەرهەمانە و فیلمە نوێیە سینەماییە لە ویلایەتە جۆراوجۆرەکانی ئەمەریکا نمایش دەکات.

لە فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل"دا کۆمەڵێک ئەکتەری کورد و ئێرانی و تورکیا لەوانە: "فەڕشید گەوێڵی"، "نادر فەلاح"، "پەریا وەزیری"، "عەزیز چابکورت"، "سوات ئوستا" و "محەمەد رەزا عەقدایی" لە تەنیشت دوو ئەکتەریی منداڵ "یۆسف مەحموود عەبدوالقادر" و "محەمەد مەحموود عەبدوالقادر" ڕۆڵیان بینیوە.

"کۆچەری بچکۆل" دووهەمین بەرهەمی بڵندی "بەتین قوبادی"، لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" لە وڵاتی بڕازیل و لە درێژەدا لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" و هەروەها لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی" لە هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە هەرێمی کوردستان نمایشکرا.

بۆ زانیاریی پتر:
https://www.facebook.com/LAKFF 


بەڕێوەبەرایە‌تیی راگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل"


ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک