١٩\٢\٢٠٢٣
فیلمی کوردی "خاڵا تارییا"
لە فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین نمایش دەکرێ.
مەنسوور جیهانی
بەڵگەفیلمی کوردی "خاڵا
تارییا" لە
دەرهێنانی سینەماکاری کورد "ئایشە پۆلات" و لە بەرهەمهێنانی "مەمەد
ئەکتاش" ڕۆژی ١٩ی فێبریوەری ٢٠٢٣ لە بەشی پێشبڕکێی "ئەنکاونتەرس" لە
حەفتاوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین لە وڵاتی
ئەڵمانیا نمایش
دکرێ.
بەڵگەفیلمی کوردی "خاڵا تارییا" دەرهێنەری باکووری کوردستان،
فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەکتاشە
کە لە یەکەمین نمایشی
جیهانی خۆیدا
لە بەشی پێشبڕکێی
"ئەنکاونتەرس" لە ٧٣یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی
بەرلین پێشاندەدرێت کە یەکێک لە گرنگترین فێستیڤاڵەکانی فیلمە لە
جیهاندا.
بەڵگەفیلمی "خاڵا تارییا" لە رێگەی چیرۆکی یەکێک لە دایکانی شەممە،
باس لە هەوڵی تیمێکی ئەڵمانی
دەکا کە دەیانەوێت بەڵگەفیلمێک لەبارەی
ژیانی "ئەیووب ئازیز چاپکورت"، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بەرهەمبێنن.
سینەماکاری کورد "مەمەد ئەکتاش" بە میدیاکانی راگەیاندووە، بۆ سینەمای
کوردی مایەی دڵخۆشییە کە فیلمی خانمە دەرهێنەرێکی کورد لە بەرلینالە
پێشانبدرێت و پێشبڕکێ لەگەڵ فیلمی دەرهێنەرە سەرکەوتووەکانی جیهان
بکا.
ئەم بەرهەمە لە رۆژانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، لە قەرس و بازیدی
باکووری کوردستان وێنەگیراوە، کۆمپانیای سینەـمایی "میتۆس فیلم"
بەرهەمهێنەری سەرەکییەتی و کۆمپانیای پۆنکت و کەناڵێکی ئەڵمانی
بەرهەمهێنەری هاوبەشن و ئەرکی بڵاوکردنەوەی لە ئەستۆی کۆمپانیای
''ئارت
هوود ئینتەرتەیمنت''ە.
حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلین" بە
بەرپرسیاری خاتوو "ماریتێ ریسێنبێک" و بە دەرهێنانی
هونەری "کاڕلۆ چاتریان" لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و
دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی "سەرەکی"، بەشی پێشبڕکێی "نەوەکان"، بەشی پێشبڕکێی "فڕۆم"، بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم"،
بەشی پێشبڕکێی "بەڵگەفیلم" و چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛
بەشی "پانۆڕاما"، بەشی "نمایشی تایبەت"، بەشی "نمایشی سینەمای کلاسیک"
و ... لە ڕۆژانی ١٦ تا ٢٦ی
شوباتی ٢٠٢٣ لە شاری بەڕلین لە وڵاتی
ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێ.
بۆ زانیاریی پتر:
https://www.berlinale.de/en/2023/programme/202304749.html
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|