په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٩\٢٠١٠

فیلمی سینەمایی ''ماندوو''

لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی "تۆرێنتۆ" نمایشکرا.
 


فیلمی سینەمایی "ماندوو" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "ئیبراهیم سەعیدی" بە نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان، لە بەشی "کەشف" Discavery لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تۆرێنتۆ" TORONTO لە وڵاتی کەنەدا نمایشکرا. ئەم بەشە لە فیستیڤاڵی "تۆرێنتۆ" بەو فیلمانە تەرخانکراوە کە خوڵقاندنێکی تازەیان تێدابێت.


بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ماندوو" لە تاران، فیلمی سینەمایی "ماندوو" کە بەرهەمی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، سەرەتا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 9ی سێپتەمبەر لە هۆڵی "سکاتیبانک تیئاتری 11" لە نمایشێکی تایبەتدا بۆ پەیامنێران و رۆژنامەنووسان و نوێنەرانی دەزگاکانی راگەیاندن و هەروەها کڕیاران و بڵاوکەرەوەکانی فیلمی ئامادەبوو لە فیستیڤاڵی "تۆرێنتۆ" نمایشکرا و لە درێژەدا کاتژمێر 30/2ی دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی 10ی سێپتەمبەر لە هۆڵی "ئەی ئێم سی 3" AMC 3 و رۆژی دووشەممە 13ی سێپتەمبەر کاتژمێر 45/2ی دوانیوەڕۆ لە هۆڵی "ئەی ئێم سی 5" AMC 5 بە شێوەی گشتی بۆ خەڵکی ئاسایی نمایشکرا و لە لایەن بینەرانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا.


ئەم فیلمە بڕیاروایە بە ئامادەبوونی سینەماکاری مەهابادی "ئیبراهیم سەعیدی" رۆژی هەینی 17ی سێپتەمبەر کاتژمێر 45/5ی دوانیوەڕۆ لە هۆڵی "ئەی ئێم سی 3" لە فیستیڤاڵی فیلمی "تۆرێنتۆ" بە شێوەی گشتی بۆ خەڵکی نمایش بکرێت.


لە بەشی "کەشف"دا 35مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تۆرێنتۆ" 27 فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی عێراق، سوید، ئیرلەندا، ئەمەریکا، یۆنان، ئوستوڕاڵیا، ئیتالیا، ئەرژەنتین، هێندوستان، ئیسپانیا، کووبا، کەنەدا، مەکزیک، فەڕەنسا، ئۆرۆگۆئە، چین، ئەفریقیای باشوور، نۆروێژ، تورکیا، بەلژیکا و چەندین وڵاتی دیکە نمایش دەکرێن.


35مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تۆرێنتۆ" رۆژی 9ی سێپتەمبەری 2010 لەشاری تۆرێنتۆ لە وڵاتی کەنەدا دەستی پێکردووە و تاکوو رۆژی 19ی سێپتەمبەر بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی سەرتاسەری جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەروەی پێشبڕکێی درێژەی دەبێت.

 


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ماندوو".

mansourjahani@gmail.com