٥\٧\٢٠٢٢
فیلمی "شەوباش پێشمەرگە" لە دەرهێنانی "هونەر
سەلیم"
لە سینەماکانی فەڕەنسا نمایش دەکرێ.
مەنسوور جیهانی
فیلمی
سینەمایی "شەوباش پێشمەرگە" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "هونەر سەلیم"
و بە ڕۆڵ بینینی چەندین ئەکتەری کورد لە سینەماکانی وڵاتی فەڕەنسا
نمایش دەکرێ.
نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی "سڵاو پێشمەرگە" گۆئۆدنغت، سۆلدەر دوایین
بەرهەمی بڵندی سینەماکاری ناوداری کورد "هونەر سەلیم"، لە نووسینی
هاوبەشی سیناریۆی "هونەر سەلیم" هونەر سالەئەم و "وڕونیک وۆتریچ"، بە
بەڕێوەبەری وێنەگرتنی "رۆبێرت ئەلازرێکی" و بە ڕۆڵ بینینی چەندین
ئەکتەری کورد، لەوانە: "دێلین دوگەر" دلن دۆگەر، "گەلیار نێروەیی"
گالیار نەروای، "بارزان شاسوار"، "بەکر مەعرووف"، "شادیانە مورادی"، "ئالەند
حازم"، "عومەر تۆڤی"، "لەیلا گۆرمێن"، "ڕێکێش شەهباز" و ... ڕۆژی
چوارشەمە ٢٩ی
حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە سینەماکانی شاری پاریس دەست پێدەکات و لە
درێژەدا لە شارە جۆراوجۆرەکانی وڵاتی فەڕەنسا نمایش دەکرێ.
نمایشی تایبەتی ئەم فیلمە کوردییە ڕۆژی دووشەمە ٢٧ی
حوزەیرانی ٢٠٢٢ بە
ئامادەبوونی هەندێک لە ستافی فیلمەکە لە شاری پاریسی پێتەختی وڵاتی
فەڕەعنسا بەڕێوەچوو و لە لایەن هۆگرانی هونەری سینەماوە پێشوازیی لێکرا.
"شەوباش پێشمەرگە" تا ئێستا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مووڤ"
مۆئۆۆڤ لە وڵاتی بەلژیکا و لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گۆرینچێم"
گۆرنچەم لە وڵاتی هۆڵەندا نمایش کراوە.
"هونەر سەلیم" تا ئێستا دەرهێنانی بۆ چەندین بەرهەمی بڵندی سینەمایی
ئەنجامداوە، لەوانە: فیلمی سینەمایی "ڤوودکا لێمۆن" ڤۆدکا لەمۆن لە
ساڵی ٢٠٠٣، فیلمی سینەمایی "کیلۆمەتر زێڕۆ" کلۆمèترە زێرۆ لە ساڵی
٢٠٠٥، فیلمی سینەمایی "دۆڵ" دۆل لە ساڵی ٢٠٠٧، فیلمی سینەمایی "لە ژێر
سەربانەکانی پاریس" سۆئوس لەس تۆئتس دە پارس لە ساڵی ٢٠٠٧، فیلمی
سینەمایی "ئەگەر نەمری، دەتکووژم" س تو مەئورس، ژە تە توئە لە ساڵی
٢٠١١، فیلمی سینەمایی "تاڵ، شیرین، نیشتمانم" می سوەئەت پەپپەر لاند لە
ساڵی ٢٠١٣، فیلمی سینەمایی "جلی تەنگ" تغت درەسس لە ساڵی ٢٠١٦، فیلمی
سینەمایی "لێدی وینسلی" لادی ونسلەی لە ساڵی ٢٠١٩ و ... .
هەندێک لە ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "شەوباش پێشمەرگە" بریتین
لە:
دەرهێنەر: هونەر سەلیم نووسەرانی هاوبەشی سیناریۆ: هونەر سەلیم و
وڕونیک وۆتریچ ڤێرۆنقوئە وۊتهرچ، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: رۆبێرت
ئەلازرێکی رۆبەرت ئالازراک، مۆنتاژ: سیلڤیا لاندرا سیلڤە لاندرا،
مۆسیقا: پاسکال لافا پاسجال لافا، دەنگهەڵگر: ئۆزگۆر ئۆزدێن ۊزگۊر
ۊزدەن، دیزاینی سەحنە: عەمار تەمەر ئامار تامار، دیزاینی جلووبەرگ:
سێلدا دۆڕنا سەلدا دورنا، بەرهەمهێنەر: ماڕک بۆردۆر مارج بۆردورە،
رۆبێرت گۆدیگۆیا رۆبەرت گوئێدگوئا و هونەر سەلیم، بەرهەمی کۆمپانیای
سینەمایی "ئاگات فیلم" ئاگات فلمس، بەرهەمی ساڵی ٢٠٢٢.
بۆ زانیاریی پتر:
https://www.youtube.com/watch?v=sTXtzB1PENQ
https://www.agatfilms-exnihilo.com/catalogue/films/le-baiser-de-mesopotamie
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|