په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\١٢\٢٠١٤

فیلمی سینەمایی "مەردان"

لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دووبەی لە ئیمارات نمایش دەکرێ.

 

مەنسوور جیهانی

 

فیلمی سینەمایی "مەردان" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی" لە یازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دووبەی لە وڵاتی ئیمارات نمایش دەکرێت.


فیلمی سینەمایی "مەردان" نوێترین بەرھەمی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی" و فیلمی ھەڵبژاردەی عێڕاق بە ھەشتاو حەوتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٥، لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە ئامادەبوونی ئەم فیلمسازە کوردە و "حوسێن حەسەن" ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان لە دوو سانسی جیاوازدا لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە بەشی پێشبڕکێی "شەوی عەڕەبی" لە یازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دووبەی لە وڵاتی ئیماڕاتی یەکگرتووی عەڕەبی دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان.


ئەندامانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی "مۆھری عەڕەبی" یازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دووبەی بریتین لە: "لی دانیلێز"ـ دەرھێنەر لە وڵاتی ئەمەریکا (سەرۆکی لێژنەی دادوەران)، "لێئۆناردۆ ریتل ھێلمریچ"ـ بەڕێوەبەری وێنەگرتن لە وڵاتی ھۆڵەندا، "مالک بێن ئیسماعیل"ـ بەڕێوەبەری وێنەگرتن لە وڵاتی ئەلجەزایر، خاتوو "ویرجینیا مێدسێن"ـ ئەکتەری ناوداری سینەما لە وڵاتی ئەمەریکا و خاتوو "نادین لەبەکی"ـ ئەکتەر و دەرھێنەر لە لوبنان.


فیستیڤاڵی فیلمی دووبەی بە بەشداری بەرھەمی فیلمسازانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی ١٠ تا ١٧ کانوونی یەکەمەم / دیسەمبەری ٢٠١٤ لە شاری دووبەی بەڕێوەدەچێت.


"مەردان" لە دوایین بەشداری نێودەوڵەتیی خۆیدا بە ئامادەبوونی "بەتین قوبادی" ڕۆژی ٢٧ تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە بەشی "سینەمای جیھان" لە چل و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گۆوا" لە وڵاتی ھیندستان نمایشکرا.


ئەم فیستیڤاڵە کە یەکێک لە گرینگترین فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم دێتەئەژمار لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە شاری گۆوا کە یەکێکە لە شارە گەشتیارییەکانی وڵاتی ھیندستان بەڕێوەچوو.

 

کورتەیەکی فیلمی سینەمایی "مەردان" لە دەرھێنانی بەتین قوبادی:

 


بۆ زانیاریی پتر:

https://dubaifilmfest.com/en/schedule-country-2411.html
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک