٢٢\٣\٢٠١٠
فینلاند،
رەگی رهگهزپهرستیی لەبەرزبوونەوەدایە!

عهباس
شوان
ڕۆژنامەی پڕ تیراژی
هێلسنکی سانۆمات، لەڕۆژی ١٥ و ١٦ ی
٣ی ٢٠١٠ دا، ڕاپرسییەکی لەوێبسایتی خۆدا لەسەر پرسی پەناهەندە دانا.
پرسیارەکی بەم شێوەیە بوو: پێت باشە فینلاند پەناهەندەی زیاتر وەربگرێت؟
دوو ئختیاری بەبەڵی و بەنەخێر دانابوو.
سەرئەنجام وەک لەوێنەکەدا دەیبینن ١٧ هەزار ٢٠٤ کەس بەشداریان کردووە،
لەسەدا ٧٤ بەنەخێر و لەسەدا ٢٦ بەبەڵێ وەڵامیانداوەتەوە.
گەر ورد بینەوە ئەم ڕاپرسییە لەچاو ١٣ ڕاپرسییەکەی تردا زۆرترین کەس
بەشداری تێدا کردووە.
بەو پێیە بێت، پرسی پەناهەندە و کۆچبەران بەلای فینلاندییەکانەوە
هەستیارە، سەرچاوەی پرسیارەکە پشتی بەهزرێک بەستووە کە گوزارشت لە جۆرە
ناحەزییەک بەرانبەر بێگانەکانی دانیشتووی وڵاتەکە دەکات!
چەند مانگ لەمەوبەر سەرەکوەزیران ئاماژەیەکی دا کە وا خەریکە لێشاوی
پەناهەندە ڕایاندەماڵێت! و ژمارەیەک لەشارەوانییەکان ناڕەزایەتییان
بەبیانووی نەبوونی پارەی پێویست بۆ خەرجییان دەربڕی. ئیتر لەلایەن فلان
و فیسار وەزیر و سەرۆک حیزب و کەسایەتییەوە دەرگا ئاوەڵابوو تا بەشێوەی
جۆراوجۆر قسەبکەن و زووربەیان لەبەرژەوەندی بێگانەکان بەگشتی نەبوو.
کار گەیشتە ئاستی خوارەوەی خەڵک، لەزۆر لەفەرمانگەکاندا، دەستکراوە
بەدروستکردنی بەربەستی جۆراوجۆر و قورسکردنی باری گرانی زیاتری
کۆچبەران و بێگانەکان! چەند لەڕۆژنامە و گۆڤارەکان لەهەوڵی قەبەکردن و
پیشاندانی ڕووداوە ناشیرینەکان بەتایبەتی گەر لە بێگانەکان بوەشێتەوە!
بۆ نموونە لەڕۆژنامەی ئیلتالێهتی iltalehti ئەم ناونیشانە وروژێنە سەیر
بکەن:
ئەوە دەنگۆ نییە، سەیری ئەم ئامارانەی ساڵی پار (٢٠٠٩) بکەن!!
Älä usko huhupuheisiin: katso viime vuoden
maahanmuuttajatilastot
ڕژنامەکە چوو لەوێبسایتی
فەرمانگەی سەرەکی بێگانەکانەوە بەشی پەناهەندە
زانیاری دەرهێناوە و دەرخواری
خوێنەرانی دەدات!! تا خەڵک لەبێگانەکان هانبدات!!
ئەمەیش کورتەیەکی ئەو زانیاریانەیە کە فەرمانگەی بێگانەکان بڵاویان
کردۆتەوە:
ساڵی ٢٠٠٩ ئەوانەی داخوازینامەی مافی
پەناهەندەییان پێشکەش کردووە، بۆ نزیکی ٦ هەزار کەس بەرزبۆتەوە. لەو
ڕێژەیەدا، کوردە عێراقیەکان زۆرتینیان بەردەکەوێت، ئینجا سۆماڵی و
ڕووسەکان دێن.
٤ هەزار و ٣٣٥ کەس بڕیاری مافی پەناهەندەییان پێدراوە، قبووڵ بوون.
زیاتر لە ١٠ هەزار کەس ڕەگەزنامەیان پێدراوە و بوونەتە فینلاندی.
لەمەشدا عێراقییەکان چالاکتر و زۆرترینن.
ئەمە لەکاتێکدایە، دامودەزگا و دامەزراوە پرۆفیشناڵەکانی وڵات و
پسپۆڕان بەجۆرێکی دووربینانەتر دەرواننە دواڕۆژی وڵاتەکە، رێک
پێچەوانەی حکومەت و خەڵکە ئاساییەکەوە بەتایبەتی لەمەڕ ئەم پرسە دید،
پێشنیارەکانیان دەخەنە ڕوو.
ڕەگی رهگهزپهرستیی گەیشتۆتە ئەو ئاستەی
کە ژمارەیەک لەمامۆستایانی زانکۆکان بەشێوەی جۆراوجۆر بکەونە ژێر
هەرەشەوە، چ لەسەر کار چ لەدەرەوە، ئەوە بەخاتری ئەوەی بەسە چیتر
لەبەرژەوەندی بێگانەکان کار و لێکۆڵینەوەکانتان ڕاوەستێنن! پارادۆکسێکی
بێتامە!!
____________________________________
ڕاپرسییەکە لەماڵپەری ڕۆژنامەی
هێلسنکی سانۆمات Helsingin Sanomat
وێنهی ڕاپرسییهکه
abas.shiwan@gmail.com
|