٣\٣\٢٠١٠
فراکسیۆنی گۆڕان
ده‌یانه‌وێ تیرۆری حه‌قیقه‌ت بکه‌ن.

عه‌بدوڵا مه‌حمود
له دوای 25/7 وه ڕه‌وتی گۆڕان، به‌وێنه‌ی
هێزێکی جیابووه‌وه له یه‌کێتی نیشتمانی به ناوی لیستی "گۆڕان" ه‌وه
چۆته ناو په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا تا ده‌گات به
ئێستا فراکسیۆنی گۆران به هاوکاری دۆسته ڕاسته‌قینه‌کانی خۆیان" یه‌کگرتوی
ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی" به‌ناوی به‌رگری له خه‌ڵکی کوردستان که‌وتونه‌ته
نمایش‌کردنی شانۆگه‌ریه‌کی بێناوه‌رۆکی گاڵته‌جاڕانه.
جگه له موچه‌خۆرو کائینه قورمیشکراوه‌کانی حزبه میلیشیاکان به ره‌وتی
به‌ناو گۆرانیشه‌وه، هیچ که‌سێکی هوشیار و واقیع بین نییه نه‌زانێت
که په‌رله‌مان و سیسته‌می په‌رله‌مانی" به‌هه‌ر ناوه‌رۆکێکه‌وه که
ئه‌م په‌رله‌مانه هه‌یه‌تی" پێش مه‌رجه‌که‌ی بوونی ناسنامه‌ی وڵاتی و
بوونی ده‌وڵه‌ته. په‌رله‌مانی بێ ده‌وڵه‌ت و وڵات، جگه له ده‌زگایه‌کی
فریوده‌رانه‌ی حزب و میلیشیا بۆ ڕه‌سماندنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیان به‌سه‌ر
خه‌ڵکدا زیاتر هیچی تر نییه.
یه‌کێتی و پارتی 18 ساڵه ده‌یانه‌وێ و ده‌کۆشن که په‌رله‌مانی
کوردستان وه‌کو ده‌زگایه‌کی یاسایی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا بسه‌پێنن،
که‌چی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، ئێستا ڕه‌وتی به‌ناو گۆران به هه‌راوهۆریا
سازکردن ده‌یانه‌وێ ئه‌م ده‌زگا قورمیشکراوه، به‌وێنه‌ی ده‌زگایه‌کی
یاسایی ده‌رخواردی دنیا‌و خه‌ڵکی کوردستان بده‌ن.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مان له وڵاتانێک یان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتێکدا که
بروایان به ئازادی سیاسی و بیروباوه‌ر نییه، که دین له ده‌وڵه‌ت و
یاسا جیا نه‌کرابێته‌وه. یه‌کسانی ژن و پیاو له یاسادا جێگیر نه‌کرابێت.
ئازادی تاک و مافه مه‌ده‌نیه‌کان ریزلێگیراو نه‌بێت، و له‌ژێر ناوی
پاراستنی پیرۆزیه‌کانی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌و دین و ره‌مزه‌کانیان.....کۆمه‌ڵگا
سیخناخ کرابێت بۆ ڕێگه‌گرتن له به‌یانی حه‌قیقه‌ت و توێژینه‌وه‌و به‌دواداچوون...تاد،
په‌رله‌مان جگه له کاریکاتورێک زیاتر هیچی تر نییه، هه‌ر وه‌کو په‌رله‌مانی
وڵاتانی ئێران و سوریا.
هه‌ر لایه‌نێک بکۆشێت په‌رله‌مانی کوردستان به‌وینه‌ی ده‌زگایه‌کی
یاسایی و یاسادانانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبی نیشان بدات گه‌وره‌ترین
ناحه‌قی به‌رامبه‌ر به حه‌قیقه‌ت ده‌نوێنیت.
به‌م راستییه سادانه‌وه، ئه‌وانه‌ی لایان وایه له رێگای په‌رله‌مانی
کوردستانه‌وه، ده‌کرێت ئاڵوگۆر به‌قازانجی خه‌ڵک به‌دی بێت، گه‌وره‌ترین
درۆی مێژوویی ده‌رخواردی کۆمه‌ڵگا ده‌ده‌ن.
زیاتر له 18 ساڵه، زوربه‌ی کوردستان به کرده‌وه سه‌ربه‌خۆیه،
6ساڵه به‌عس ده‌سه‌ڵات خراوه. که‌چی زوربه‌ی یاساکانی به‌عس کاریان
پێده‌کرێت. به ئاشکرا و به نیوه ئاشکرا هێرشی وڵاتانی ناوچه‌که
بۆسه‌ر کوردستان به‌رده‌وامه. ژن کوژی و ناچارکردنیان به خۆکوژی
درێژه‌ی هه‌یه. دزینی داهاتی ئاشکرای خه‌ڵکی له‌لایه‌ن حزبه ده‌سه‌ڵات
به‌ده‌سته‌کانه‌وه به‌رده‌وامه. به‌کرده‌وه دوو ئیداره‌ی حزبی هه‌یه....تاد.
په‌رله‌مان و هۆڵی په‌رله‌مانیش چونکه جێگای کادرانی حزب و موچه‌خۆرانی
راسپیردراوی حزبه، نه‌ک هه‌ر هیچ کاره‌یه به‌ڵکه خۆی نه‌خشی هه‌یه
له‌م واقعیه‌ته تاڵانه‌دا.
فراکسیۆنی گۆران له په‌رله‌مان که مامۆستا‌و ئامۆژگاری که‌ره‌کانیان و
سوکان به‌ده‌ستانی ره‌وته‌که‌یان، به‌شی شێریان له‌م هه‌موو ڕابردووه
دا هه‌یه، جگه له‌وه‌ی وه‌کو ئه‌ندامانی لیسته‌کانی تر گوێ قوڵاغی
راسپارده‌کانی سه‌رانیانن هاوکاتیش بێده‌نگه‌یان هه‌ڵبژاردوه به‌رامبه‌ر
به رابردویه‌کی سیخناخی قێزه‌ون و خوێناوی زوربه‌ی سه‌رانیان.
هه‌راوهۆریای ئێستای ئه‌م فراکسیۆنه له ناو په‌رله‌مان و زه‌لیل و
دۆش داماوییان له‌به‌رده‌م سه‌رانی میلیشیاییان، له‌سه‌ر بودجه‌و زۆر
فایلی تر، نیشان ده‌دات هاتوهاواره‌که‌یان بنه‌ماکه‌ی هه‌شه.
سه‌رچاوه‌ی داهاتی سه‌رجه‌م حزبه کوردیه‌کان هه‌م دیاره‌و هه‌م پڕ
ناڕۆشنییه، دیاره چونکه له‌هه‌موو شوێن و لایه‌نیک ئاماده‌ن پاره وه‌ربگرن
و نۆکه‌رایه‌تی و خۆشخزمه‌تی بکه‌ن، ئه‌وه هه‌موو که‌س ده‌یزانێت.
نادیاریشه چونکه به نهێنی و به‌شاراوه‌یی وه‌رده‌گیرێت و قۆرغی سه‌رجه‌م
داهاتی خه‌ڵکی کوردستانیشیان کردووه‌و به‌سه‌دان شێوه ده‌یچننه‌وه.
ئه‌م فه‌رهه‌نگه فه‌رهه‌نگی میلیشیایی گۆرانیشه. سه‌رچاوه‌ی داهاتی ره‌وتی
گۆران به‌هه‌مان شێوه‌ی حزبه‌کانی تر جێگای پرسیار‌و لێرامانه.
باسی بودجه بۆ گۆڕان ته‌نها هه‌وڵێکه بۆ پچڕینی به‌شی خۆیان به‌وێنه‌ی
هه‌رکام له میلیشیاکانی تری کوردستان، نه‌ک په‌رده‌هه‌ڵماڵین له
داهاتی دزراوی 18 ساڵه‌ی خه‌ڵکی کوردستان که خۆیان به‌شیک بوون له‌م
تاڵانییه. سه‌رچاوه‌ی داهاتی گۆڕان کوێیه؟ ئه‌مان که ناتوانن سه‌رچاوه‌ی
داهاتی خۆیان بۆ ریزه‌کانی خۆیان و خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرا بکه‌ن، چۆن
ده‌کرێت شه‌ڕی شه‌فافیه‌تی بودجه بکه‌ن؟
ئه‌وه ئاشکرایه که ده‌سه‌ڵاتی حزبی و په‌رله‌مانی حزبی به هیج شێوه‌یه‌ک
ناتوانێ هیچ یاسایه‌ک په‌سه‌ند بکات که سه‌رچاوه‌ی تاڵانگه‌ریان، ببه‌ستێ.
وه ماهیه‌تی هه‌ر په‌رله‌مانێکیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ماهیه‌تی حزبه به‌شداره‌کانیه‌تی
له‌م په‌رله‌مانه‌دا. ناکرێت حزبه‌کان کۆنه‌په‌رست و تاڵانچی بن و په‌رله‌مانه‌که‌شی
چوارچێوه‌یه‌ک نه‌بیت بۆ ره‌سمیه‌ت به‌خشین به‌م کۆنه‌په‌ر‌ستی و
تاڵانییه. فراکسیۆنی گۆڕان ده‌یانه‌وێت تیرۆری ئه‌م ڕاستیانه بکه‌ن.
24/2/2010
abdulla.mahmud@gmail.com
|