په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١\٢٠١٧

فرەژنیی لە ئیسلامدا.

سەروەر تەھا حەمەئەمین

 

فرەژنیی لای عەرەبەکانی پێش ئیسلامدا کارێکی ئاسایی بوەوە و بەوەشەوە نەوەستاون بەڵکو لەوەش زیاتر بێ سنوور کۆیلەی دەسکەوتی شەڕ و تاڵانی و جاریەی کڕدراو لە بازاڕی کڕین و فرۆشتن لە ژێر ڕکێفی خۆیاندا مۆڵدراوە وەک ھەمو کاڵایەکی دیکە.


ئەم خواستەی پیاوە عەرەبەکان لە ئایینی ئیسلامیشدا بێ کۆسپ و تەگەرە مایەوە و بەرگێکی شەرعی کرا بە بەرد،بۆیە چ پێغەمبەر و چەند خەلیفە و ێەحابەکانی پێغەمبەر کە مژدەی بەھەشتی بونیان پێدراوە بە ھەمان شێوە و لە بەرگێکی ئایینیدا بەریان بەڕەڵا بوە لەوەی بە کۆمەڵ ژن بھێنن لە ژێر جۆرەھا ناونیشان وەکو ژنی ئاساو (ئوم ولد)و (ما ملکت ایمانکم)،وە ھەر بە دەمی خواوە (کە ئەویش ھەر بە نێر باس ئەکرێت) لە قورئاندا لە ئایەتێکدا لە سورەتی النساء ئەم فرەژنییە حەڵاڵکراوە کە تێیدا ھاتوە (و ان خفتم الا تقسطوا في اليتامى فانكحوا ما طاب لكم من النساء مثنى و ثلاث و رباع خفتم ان لا تعدلوا فواحدة او ما ملكت ايمانكم)،ئاواو بە ئاسانی بەریان بۆ خۆیان بەرەڵڵاکردو ئیزنیشیان لە خواوەندەوە وەرگرت کە وەک مێگەل (لەگەڵ تەواوی ڕێزم بۆ ژن کە دایکمەو خوشکمەو ژنمە و کچمەو ھاوڕێمە...)لە حەرەمە ماڵەکانیاندا کۆمەڵیان بکەن و ئاوێک بڕێژن کە تا ئێستاش پەڕلەمانەکەی ھەر دوو حزبی سۆشیال دیموکراتی کوردستان لە ئاستی ئەو ئایەتە دۆش داماون و فرەژنیی بە فەرمانێکی خودایی ئەزانن.


ئەمەی خوارەوەش ئەو کلتورە دوور لە مرۆڤایەتییەیە کە ئەو عەرەبە دەشتەکیانە وەک میراتێک بۆ موسوڵمانانیان بە جێھێشت:


یەکەم خەلیفەی ئیسلام ئەبو بەکر - ژنەکانی ئەمانە بوون:


١.قتیلە،ئەم قتیلەیە دایکی عەبدوڵای کوڕە گەورە و ئەسمای کچە گەورەیەتی.
٢.ئوم رومان کچی الحارس،ئەممیشیان دایکی عەبدولرەحمانی کوڕی و عائیشەی کچیەتی کە ژنی پێغەمبەر بوە.
٣.ئەسماء کچی عمیس،دایکی محەمەدی کوڕیەتی.
٤.حبیبەی کچی خارجە،دایکی ئوم کەلسومی کچیەتی کە لە دوای مردنی باوکی لە دایک بوە.
دووھەم خەلیفەی ئیسلام عومەری کوڕی خەتاب-ژنەکانی ئەمانە بوون:
١.زەینەب کچی مڤعون،دایکی عەبدوڵا و عەبدولرەحمانی گەورە و حەفێیەی ژنی پێغەمبەر بوە.
٢.ئوم کەلسومی کچی عەلی کوڕی ئەبی تالیب،دایکی زەیدی گەورە و روقیە بوە.
٣.جەمیلەی کچی عسم،دایکی عاسمی کوڕی بوە.
٤.مەلیکە کچی جرول،دایکی زەیدە بچکۆل و عەبدوڵا بوە.
٥.لھیە(ئوم ولد)بوە،دایکی عەبدولرەحمانی ناونجیە.
٦.عاتکەی کچی زەید،دایکی عیاڤە.
٧.ئوم وەلەدێک کە دایکی عەبدولرەحمانە بچکۆل بوە و ناوی نەھاتووە.
٨.فکیھە(ئوم وەلەد)بووە،دایکی زەینەبە.
٩.ئوم حکیم کچی الحارث،دایکی فاتیمەیە.
سێھەم خەلیفەی ئیسلام عوسمان کوڕی عەفان-ژنەکانی ئەمانە بوون:
١.ئوم کەلسومی کچی پێغەمبەر.
٢.رقیە کچی پێغەمبەر،دایکی عەبدوڵا بچکۆلە.
٣.فاتیمە کچی غەزوان،دایکی عومەر و عەبدوڵای گەورە بووە.
٤.کچی جندب کچی ئەلئەزد،دایکی خالید و عومەرە.
٥.فاتیمەی کچی ئەلوەلید کوڕی عەبد شمس،دایکی سەعید و وەلید بووە.
٦.ئوم ئەلبەنین بنت عینیە،دایکی عەبد ئەلمەلەکە.
٧.رملە کچی شیبە،دایکی عائیشە و ئیبن عومەرە.
٨.نائلەی کچی الفرافسە،کە لە خێزانێکی دیان بووە و بۆتە ئیسلام و کەسوکاریشی ھەر بە دیانی مانەوە.
٩.ئوم وەلەد،کە ئوم ئەلبەنینی بوو.
چوارەم خەلیفەی ئیسلام عەلی کوڕی ئەبی تالیب-ژنەکانی ئەمانە بوون:
١. فاتیمەی کچی پێغەمبەر،دایکی حسن و حسین و محسن و ئوم کەلسوم زەینەبی گەورە.
٢. خولە کچی ڕیاس کوڕی جەعفەر ئەلحەنیفە،دایکی محمدی ناسراو بە (ئیبن ئەلحەنیفە).
٣. لەیلە کچی مەسعود،دایکی عەبدوڵا و ئەبی بەکرە.
٤. ئوم ئەلبەنین کچی حزام،دایکی عەباسی گەورە و عوسمان و جەعفەر و عەبدوڵا.
٥. ئوم وەلەدێک،کە دایکی محەمەدە بچکۆل بوە و ناوی نەھاتووە.
٦. ئەسماء کچی عمیس، دایکی یەحیاو عەوف و دایکی محەمەدی کوڕی ئەبو بەکرە چونکە پێش وەخت چنی ئەبو بەکر بوە.
٧. ئوم حەبیب ئەلسەھباء،دەستکەوتی خالیدی کوڕی وەلید بوە لە شەڕی (ئەلرەدە) و عەلی کوڕی ئەبی تالیب لێی کڕیوەتەوەو ،دایکی عومەری گەورە و رقیە بوە.
٨. ئیمامە کچی ئەبی ئەلعەس،(دایکی ئەم ئیمامەیە زەینەبی کچی پێغەمبەر بوە)دایکی محمدی ناوەنجی بوە.
٩. ئوم سەعد کچی عروە،دایکی رملەی گەورەیە.


ئەمە جگە لە ژمارەیەک ئوم ولد کە ئەم نەوانەیان بۆ خستوەتەوە،مەیمونە و رملە بچکۆلەو زەینەبە بچکۆلەو کەلسومە بچکۆلەو فاتیمەی ئیمامەو خەدیجەو ئوم ئەلکەرەم و ئوم سەلمەو ئوم جەعفەر و جومانەو ئوم ھانی،ئیبن تەیمییە دەڵێ ژمارەی ئەو ئوم وەلەدانە ی کە ژنی علی بون چواردە دانە بون ئەشڵێن شازدە بوون وەک ئەلموحب ئەلتەبەری ئەڵێت: ''ئەو سەحابانەی تریش کە مژدەی بەھەشتی بوونیان دراوەتێ'':
تەلحەی کوڕی عەبدوڵا ٩ ژنی ھێناوە.
ئەلزوبێر کوڕی ئەلعەوام ٦ ژنی ھێناوە،عەبدولرەحمانی کوڕی عەوف ٢٠ ژنی ھێناوە.
سەعدی کوڕی ابی الوقس ١١ ژنی ھێناوە.
سەعید کوری زەید کوڕی عومەر کوڕی نەفیل ٣١ منداڵی ھەبوەو ١٣ یان کوڕ بون،تەبەری باسی ژمارەی ژنەکانی ناکات.
ئەبو عوبەیدەی جەراح،پیاوێکی بێ تەماع بوە لە ھەموو مەیدانێکد،تەبەری تەنھا یەک ژنی ناو دەبات کە ئەویش ھیندی کچی جابر بوەو ٢ کوڕیشی ھەبووە.
 

 

sarwartaha52@gmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک