٤\٩\٢٠١٦
فریشتەیەکی
ئێزیدیی باسی رۆژە رەشەکان ئەکا.

ئهحمهد رهجهب
نادیە موراد کچە کوردێکی
ئێزیدییە لە گوندی کۆجۆی دەورووبەری شنگال چاوی
بۆ ژیان ھەڵھێناوەو لە تەمەنی ٢١ ساڵی لاویداو وەک ھەزاران کچ و ئافرەت
و منداڵ و پەککەوتەو گەنجان و لە ژێر دروشمی ئەڵلاھو ئەکبەری ئاڵای رەش
ئەکەوێتە بەر دەستی توندرەوو جانەوەرەکانی تیرۆریزمی دەوڵەتی ئیسلامی (
داعش) و کاتێک چیرۆکی کوژرانی دایکی و شەش براکەی و خزم و ھاوڵاتیانی
سڤیلی بێ دەسەڵاتی ناوچەکە ئەگێرێتەوە فرمێسک بە چاوانی دێتەخوارو
پەردە لە سەر راستییەکان ونەھامەتییەکان ھەڵئەداتەوە.
نادیە ئەڵێت من یەکێک بووم لەوھەزارانھاووڵاتییەیشنگال و دەورووبەری لە
لایەن دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) وە، لە ٣/٨/٢٠١٤ دەستگیرکراین و،
ناوچەکەیان داگیرکرد و لە یەکەم رۆژدا بە ھەزاران کەسیان کوشت و
گەیشتنە گوندەکەمان و ھەموومانیان لە قوتابخانەیەکدا کۆکردەوەو، منداڵ
وکچەکانیان ناردە بەشی سەرەوەو، خشڵ و ئاڵتون و زێرەکانیان لە بەر
داماڵین و، پارەو موبایلەکانیان لێسەندین و بردیان و،پاشان ھەموو
ژنەکانیان راگواست و ٨٠ ژنی بەساڵاچوویان کوشت، کە تەمەنیان لە سەرووی
٤٥ ساڵ ئەبوو، دایکم یەکێک لەوانە بوو.
نادیە ئازایانەو بەبێ ترس لە ھەموو چاوپێکەوتنەکانیدا راستی و وردەکاری
ھاتنی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) بۆ ناوچەکەیان و گرتنی
ھاوڵاتیان و کۆمەڵکوژییان بە گریان و فرمێسک ھەڵرشتن ئەخاتەروو، ئاماژە
بۆ داوایەکی سەیری ئیسلامییەکانی داعش ئەکات و، ئەوەش گۆرینی
ئاینەکەمانە لە
ئێزیدیی بۆ ئیسلام و، ئەیانوت ئەوەی ئیسلام نەبێت پاک
نییەو، لە نێوان لێدان و گریان و بە زۆرملێ "" شەھادە "" مان بە ئیسلام
ھێناو، ھەر لە رۆژی یەکەمەوە گوازراینەوە بۆ سوریا و مووسڵ و، من بەر
مووسڵ کەوتم و، لەوێکچان و ژنانیان لەیەک جیاکردەوە و، ئەوانەی
ھاوسەرگیرییان کردبوو، ئەوانەی ھاوسەرگیرییان نەکردبو، من لەوانە بووم
کە ھاوسەرگیریمان نەکردبوو، ئەم توێژە تەمەنیان لە نێوان ٩ ساڵ تا ٢٥
ساڵ بوو. ئەوان دڵخۆش بوون بەوەی ژمارەیەکی زۆر کەنیزیان دەستکەوتبوو،
سێ لە کچەکان، برازام بوون.
نادیەموراد وا باس لە شەوی یەکەمی ئەکات و، ئەڵێت: سەرۆکی دەستەکە،
دامیەبەر شەقو قیژاندی بەسەرمداو ناچاریکردم جلەکانم فڕێبدەم، ئەو منی
بەڕووتی فڕێدایە ژوورێکی پڕ لە پاسەوان، ئەوان دەستدرێژییان کردەسەرم
تابورامەوە. ئەو داوای ئەوەی ئەکرد ببم بەئیسلامو ببم بەژنی، بەڵام من
ئەوەم رەتکردەوەو، باوەریان بە شەھادە ھێنانەکەم نەکردو، من پێموتن
بێنوێژم، بەڵام ئەوان گوێیان بەم شتانە نەئەدا ( جانەوەر وەحشی بوون)،
ئەوان وتیان: ئێوە لە ئەمڕۆوە کۆیلەی ئێمەن و، ئێمە لەڕاستیدا کۆیلەی
ئەوان بووین، بۆ سیکس و، ئەوان ھەرگیز وەک مرۆڤ سەیری ئێمەیان نەئەکرد.
من لەناو ئەو کچە گەنجانە بووم و، لە پێش ھەموو کەسەکان ئەمیرەکانی
داعش ئەھاتن و، بە ئارەزووی خۆیان کچیان ھەڵئەبژاردو، ئەیانبردن و،
دەستدریژیی و سیکسیان لە گەڵماندا ئەکردو، لە پاش ماوەیەک وازیان لێمان
ئەھێناو، کەسانی تر ئێمەیان ئەبردو، وایلێھات بە کۆمەڵ سیکسیان لە
گەڵماندا ئەکردو، منیش بەر ئەو گەلە سەگە کەوتم و، وایان لێکردم تا
بێھۆش کەوتم و، بۆ ماوەی سێ رۆژ ئاگام لە خۆم نەبوو، لە پاش ئەو ھەموو
ئازارو ناخۆشییەو لێدان و پەتپەتییە لە بازاری کۆیلەفرۆشی ھەراج
ئەکراین وەک شتێکی بێ قیمەت ئەفرۆشراین و، ئەوە حاڵی من و، سەدان و
ھەزاران منداڵ و ژنی
ئێزیدیی بوو لە لایەن ئەو تاقمە خوێنرێژە چەپەڵە کە
ناوی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعشە) و، لە ژێر ئاڵایەکی رەش و دێزو دروشمی (
اللە اکبر) رفێندراێن و خرایانە ژێر زەبری چەوساندنەوەی رەگەزی و
ئاینییەوە.
چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، ژنانی
ئێزیدیی و مەسیحی بۆ
شوێنی نادیار ئەگواستەوەو، وەکوو کەنیز ئەیانفرۆشتن و، لەو رووەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە دۆخی ئەو
ناوچانەی داعش دەستی بەسەرداگرتوون، زۆر نالەبارەو،. ئەنجوومەنی مانگی
سووری عێراقیش لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد داعش پاش رفاندنی ژنان و
کچانی ئێزیدیی و مەسیحی بۆ شوێنێکی نادیار ئەیانگۆیزێتەوەو، دواتر وەک
کەنیز ئەیانفرۆشێت. و، مانگی سوری عێراقیش رایگەیاند، چەکدارانی داعش
زیاتر لە سەدان خێزان و ماڵباتیان لەناو فرۆکەخانەی تەلەعفەر رفاندووە
و سەرجەم پیاوانی ئەو خێزان و ماڵباتانەیان کوشتووەو، لە ئێستادا ئەو
خێزان و ماڵباتانە لە دۆخێکی نەشیاودا ئەژین و، بارودۆخی شنگال و
تەلەعفەر زۆر نالەبارە.
نادیە موراد ئەڵێت رۆژێکیان منیان لە بارەگا برد بۆ دادگاو، لە پاش
قسەی ناشیرین و لێدان ناچاریان کردم""شەھادە "" بێنم و، وێنەیەکم لە
دادگا ھەڵواسی بوو، ژمارەی مۆبایلی سەلمانیش لەسەری دانرابوو، (سەلمان
خاوەنم بوو، لە پاش ئەوەی تێرێ لێمخواردو، وەک حەیوان سیکسی ئەکردو،
پاشان ئەمفرۆشێت) و، ژمارەی سەلمان بۆ ئەوە بوو ھەرکەس بیەوێت من بکڕێت
یان بە کرێ وەرم بگرێت پەیوەندی پێوە بکات. پاشان گەڕێندرامەوە بۆ
بارەگاکە و ھەوڵمدا رابکەم، بەڵام یەکێک لە پاسەوانەکان دەستگیری کردم.
پاشان حاجی سەلمان ھات و لێم توڕە بوو، دەستیکرد بە لێدانم. پێشبینیم
ئەکرد بمکوژێت، بەڵام منی گەڕاندەوە بۆ ژوورەکەو وتی: سزات ئەدەم.
سەلمان ھاتە ژوورەوە بۆ ئەوەی سزام بدات و،داوایکردجلەکانم دانێم و
منیش خۆم رووتکردەوە. پاشان شەش پاسەوانەکەی کە تایبەت بوون بە
دەستدرێژیکردنە سەرم، ئەوان کەوتنە گیانم و تا ئەو رادەیەی لە ھۆش خۆم
چووم و، دواتر بە ئاگا ھاتم و، کەس لە دەورم نەمابوو. سێ رۆژ کەوتم و
ھیچ جوڵەیەکم پێ نەئەکرا. پاشان کەسێک منی کڕییەوە لە سەلمان و پێیان
ئەووت ئەبو مەعاویە حەمدانی و، ماوەی دوو ھەفتەش لە لای ئەو بووم.
پاشان دوو کەسی دیکە بە کرێ وەریانگرتم و دواتر یەکێک لە شوفێرەکان
ھەڵیگرتم و بردمی بۆ ماڵێک لە مووسڵ. دوو رۆژ لەوێ مامەوە. چونکە ئەو
ئەیویست بمفرۆشێت بە چەند کەسێک لە سووریا. لەوێ ھاتمە دەرەوە، بە ناوی
ئەوەی ھەندێک جلوبەرگ بکڕم، بەڵام توانیم رابکەم و چوومە ماڵی
ھاووڵاتییەکی سوننە مەزھەبی عێراقیی. ھەموو ئەوەی بەسەرم ھاتبوو، بۆم
گێڕانەوە و لە لای ئەوان مامەوە. ھەتا خاوەنی ماڵەکە ناسنامەیەکی بۆ
درووستکردم، بەناوی ھاوسەرەکەی. جلوبەرگێکی گونجاویان پێدام. لەوێ
توانیم پەیوەندی بکەم بە براکەمەوەو، خۆم گەیاندە کوردستان و لەوێشەوە
بۆ چارەسەر روومکردە ئەڵمانیا.
زەینەب بنگۆرا نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری توندوتیژی
سیکسی ئەڵێت: دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کچان و ژنانی
ئێزیدیی بە رووتوقووتی
لە بازاری کرین و فرۆشتنی گشتی نمایش ئەکردو، بنگۆرا لە درێژەی
قسەکانیدا ئەڵێت کاتێک داعش ئەچێتە گوندێکی ئێزیدییەکان ژنە بە
ساڵەچووەکان ومنداڵانی شیرەخۆرە کە بۆ سیکس ناشین لەلایەک دائەناو،
کیژۆڵە تازەپێگەیشتووەکان ئەبەن و، تاقییان ئەکەنەوە بۆ ئەوەی بزانن
لاقە کراون ، کە زانیان دەستکاری نەکراون ئەوکات داوایان لێئەکەن (بچنە
حەمام و خۆیان بشۆن) و، بریار ئەدەن کێ بروات بۆ رەققە پایتەختی
دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) و، لە درێژەی قسەکانیدا زەینەب ئەڵێت: کچان
چەند تەمەنیان لە خوارو جوان بێت لە ریزی پێشەوە ئەبن و، ئەیانبەن بۆ
بازارو لەوێدا بە رووتووقووتی نمایشیان ئەکەن و، کریارەکان دێنە پێشەوە
بۆ ئەوەی بزانن کێ سێنگی گەورەیەو کامیان باشە بۆ کرین و، ئەو جۆرە
کارانە جێی شەرمەزاری و ریسواییەو سوکایەتیکردنە بە ژنان و، ئەزانم
ژنێک بە پاکێتێکی جگەرە کراوەو، وەک کەنیز دایانناوەو چەندین جار کرین
و فرۆشی پێ ئەکرێت.
نادیە موراد لە پاش مەینەتی و دەستدرێژی سیکسی و لێدان و کرین و فرۆشتن
و، بە زۆر بکرێت بە ئیسلام، توانیویەتی لە چنگی جانەوەرەکانی دەوڵەتی
ئیسلامی (داعش) رابکات و، بۆ رێز لێگرتن لەلایەن وەزارەتی کۆچی
عێراقەوە کاندید کراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی و، بە مەبەستی
چارەسەرکردن چووەتە ئەڵمانیاو، لە کوەیت و میسر و بریتانیا و لە بەردەم
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیشدا چیرۆکی خۆی گێڕاوەتەو، ئازایانەو
بوێرانەو بەبێ ترس و، گوێدان بە داب و نەریتی کۆمەڵایەتی ھەرچی بە سەر
ھاتووە گێراوەتەوە.
نادیە موراد ھاتە سویدو، لەلایەن وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت والسترۆمو
بەھاوکاریی رێکخراوی (ھەرگیز فاتمەو پێلا لەبیرناکەین*) بانگھێشتکرا
بوو. رۆژنامەنووسێک باس لە ئێزیدییەکان ئەکاتو ئەڵێت: ماڵباتی نادیە
کوردنو ئێزیدیین و، ئاینی
ئێزیدیی زۆر لە پێش ئیسلام بوونی ھەیەو خەڵکەکەی
دابونەریتی تایبەتیان ھەیە، زۆربەیان لە باشووری کوردستان ئەژین و،
ئەم کچە فریشتەیەکی ئێزیدییە
و، ھەگبەی ئازاری لەکۆڵناوەو، باسی ئەو
نەھامەتیانە ئەکات کە داعش لەژێر دروشمی (اللە اکبر) دۆزەخێک بۆ
مرۆڤایەتی ئەکەنەوەو ھەرچی منداڵو پیرو ژن ھەیە ئەیانکەن بەکەنیزەو لە
پاش دەستدرێژیکردن کرین و فرۆشیان پێوە ئەکەن.
رۆژنامەنووسێکی تر ئەڵێت: من لە چاوی نادیەمئەخوێندەوە کە خەڵاتی نۆبڵ
چەند بایەخدارە، بەڵام بەوشەیەکیش باسی لێوەنەکرد، لەبری ئەوە وتی:
ئەوەی بەلای منەوە گرنگە ئازادکردنی ئەوانی ترەو گەڕانەوەیانە بۆ ژیان،
رووی قسەکانم لە ھەموو حکومەتو مرۆڤدۆستەکانی جیھانە تا سەربەستی
بەوان ببەخشنەوەو، من ھیچ کارێکم بەژیانی خۆم نییە، بێجگە لەوەی وەک
گەڕیدەیەک لە جیھاندا بخولێمەوەو، باسی ئازارەکان بکەم، تاھەموومان
پێکەوە بتوانین ئەوانی تر ئازادبکەین و، من تەنیا بۆ ئەوە ئەژیم.
لەو رۆژەوە نادیەئازاد بووە وڵات بەوڵات، ئەوروپاو ئەمریکاو ئاسیا
ئەگەڕێتو باسی رۆژە رەشەکانی ژیانی خۆی ئەکات، باسی ئەو رۆژانەی
دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و، ئەمیرە ریش چڵکن و پانەکانیان ئەکات، کە بە
ھیچ شێوەیەک نازانن مرۆڤایەتی چییەو، لە ئێستا نادیە موراد، کە کۆیلەی
ئەوانیش بووە، لە لیستی ئەوانەیە کە چاوەڕوانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتین،
ئەو خەڵاتەی بەتێگەیشتنی سەلەفییەکان خاوەنەکەی دەوڵەتێکی کافرە..
نادیە موراد: تەنیا داوای ئەوەیە خەڵکی ئێزدیو ژنانی
ئێزیدیی رزگاربکەن
لە دەستی داعش، پەیامی ئەو ئەوەیە یارمەتی خەڵکەکەی بدەن، کچەکانیان
رزگاربکەن، تیرۆریستەکانیش لەناوببەن.
بۆ خەڵاتی ئاشتی { نۆبل} بدرێت بە نادیە موراد خەڵک و رێکخراوە
مەدنیەکان و ریکخراوی ژنان ئیمزایان کۆ ئەکردەوە.
چالاکوانێکی بواری ژنان وتی: { خاتوو نادیە موراد ئەو خانمە ئیزیدییەی
کە لەژێر دەستی داعش تووشی چەندان نەھامەتی بوویەوە زۆر بوێرانەو
ئازایانە لە بەردەم ھەموو کەناڵە جیھانییەکان توانی باسی ئەو نەھامەتی
و ئازارانە باس بکات، ھەر بۆیە کاتێک زانیمان کاندیدە بۆ وەرگرتنی
خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ ئێمە وەکو ھەڵوێستێکی ژنانە ئەم بیرۆکەیەمان داڕشت
}.
ماردین ئەبوبەکر چالاکوانی ژنان و سەرپەرشیتاری کەمپینی کۆکردنەوەی
واژو بۆ خەڵاتی ئاشتی وتی: پەیامم بۆ خەڵکی ھەڵەبجە ئەوەیە کە ئەم شارە
پایتەختی ئاشتییە پێویستە ھەمووان پشتگیری لە خاتوو نادیە موراد بکەین
بۆ ئەوەی خەڵاتی ئاشتی پێببەخشرێت، وەکو کچێک کە تووشی ئەو نەھامەتیانە
بووەتەوە}.
ماردین ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەوان بەنیازن واژۆکان کۆبکەنەوە
و لەگەڵ کەمپینەکانی تر ڕێکی بخەن بۆ ئەوەی لە ئاستی نێودەوڵەتی
لۆبییەک دروست بکەین.
ھەواڵێکی خۆش: { ئەمەل کولونیکە ژنە پارێزەرێکی بەناوبانگە و
تایبەتمەندی لە یاسای نێودەوڵەتیدا ھەیە ، ھەروەھا کەسایەتیەکی بە
ناوبانگ و کاریگەری ھەیە ، ھاوسەری ئاکتەری بەناوبانگ - جۆرج کلونی یە-
بڕیاری داوە کەیسی ژنان وکچانی
ئێزیدیی بگرێتە ئەستۆ و لە دادگای نیو
دەولەتی نوێنەرایەتی - نادیە مورادو - ھەموو ژنانی
ئێزیدیی قوربانی دەستی
داعش بکات و، لە دژی تاوانەکانی داعش و ھاوکارانیان و جینۆساید کردنی
ئێزیدییەکان کار بکات و، جەخت لەوە ئەکرێت کە ئەم پارێزەرە، پارێزەرێکی
بە ناوبانگ و گرنگەو بڕیاری داوە کەیسی ئێزیدییەکان بەرێتە دادگای نیو
دەوڵەتییەوە.
نادیە موراد لە وتارەکەیدا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی باسی ئێش و
ئازارو نەھامەتییەکانی خۆی و ئێزیدییەکانی بە وردەکارییەوە کردو، باسی
دەستدرێژی سیکسی چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) ی کردو، باسی فرۆشتن
و بەکرێدانی چەندین جار لە تەلعەفەرو مووسڵ و حەمدانییە کردو، وتی لە
ماوەی سێ مانگدا ئەوەندە دەستدرێژی و سیکسیان لە گەڵمدا کردو شەرمی پێ
ناوێت(شریان کردم) و، بۆیە داواکارم ئەم رێکخراوە قیزەوەنە، دەوڵەتی
ئیسلامی ( داعش) لەناو بەرن.
نادیە موراد وتی : ژنانی
ئێزیدیی وەک کاڵا کرین و فرۆشیان پێئەکراو، بە
زۆرەملێ دەستدرێژی سیکسیان ئەکرایەسەرو، ھەر لە بەرامبەر نوێنەری
وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی : یەکێک لە
پاسەوانەکانی زیندانەکەمان جلی بەبەرمەوە نەھێشت و رووتی کردمەوەو، وەک
دیارییەک منی پێشکەش بە گروپێکی رێکخراوەکە کردو، یەکە یەکە نۆرەیان
گرتبوو، سیکسیان لە گەڵمدا کرد تا بێھۆش کەوتم و، حاڵی ژنانی تر بە
تایبەتی جوانەکان و لەم من مناڵ تر لەمن باشتر نەبوون و ، ئەوانیش بێ
بەش نەئەکران و، سەرەرای ئەوەش لێدانمان ئەخواردو، بێھۆش ئەکەوتین.
نادیە موراد وتی : دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) لە گوندەکەمان و دەورووبەری
کومەڵکوژی کردو، نزیکەی ٧٠٠ کەس لە ماوەی یەک کاتژمێردا و شەش براکەشم
لە گەڵیاندا بوون لەناو
چوون، بۆیە جارێکی تر وەبیر ئەخەمەوەو داواتان لێئەکەم و، داوا لە
ھەموو وڵاتان ئەکەم داعش لەناو بەرن و، قەت بەرامبەر بە تیرۆریستان
نەرمی پیشان مەدەن.
نادیە موراد لە گەڵ بان کیمۆن سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە
یەکگرتوەکان و، عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسرو بروکوبیس بافلوبولێ
سەرۆکی یۆنان و شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوێت و،
مەرزوق ئەلغانم سەرۆکی پەرلەمانی کوێت کۆبووەو، باسی ئەوەی بە سەریا
ھاتووە کردو، ھەموو لایەک بە چاوی رێزو خۆشەویستی پێشوازی لێکردو،
ھەروا پشتگیریان بۆ کوردو دژایەتی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) پیشانداوەو،
لایەنێک زۆر نیگەرانە کە نەتەوە یەکگرتووەکان تاوانەکانی داعشی بە
جینۆساید ناساندوە.
خەڵکێکی زۆر لەو وتارەی چنار سەعد ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی
کوردستان و، وەزیری پێشووی {شەھیدان و ئەنفال} کە لە ( رووداوی
ئینگلیزی) بڵاوبۆتەوە توورەو بێزارن و ، رەخنەی توندی لێئەگرن، بەوەی
ئەڵێـت : یەزیدەیەکان قازانجیان کردوە لەم ھێرشەی داعش کردیە سەریان ،
بەوەی کە دنیا ناسینی و ژنەکانیان دەرکەوتوون و لە کۆەـەڵێکی داخراوەوە
بونەتە خەلکێک کە دەچنە خاریج و تێکەڵ دەبن لەگەڵ دنیای دەرەوەو، چنار
سەعد ئەڵێت: تۆ سەیری " نادیە موراد کەن ، ئەگەر وا نەبوایە کێ دەیناسی
و دەچوە جیگەی وەک بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان و، وادیارە ئەم ئەندامی
سەرکردایەتییە نازانیت، بێ لە نەھامەتی و پەتپەتییەکەی بەسەر نادیە
موراد ھاتووە دایکی و شەش برای لە گەڵ کەسوکاری وخەڵکی بە شەرەفی
ناوچەکە لەناوچوون.
ئێزیدییەکان نیگەرانی خۆیان لە وتەکانی ئەندامەکەی سەرکردایەتیی پارتی
دیموکراتی کوردستان دەرئەبڕن و ئەڵێن بەھۆی بەرگرینەکردنی چەکدارانی
حزبەکەی، ڕووبەڕووی گەورەترین جینۆساید بوونەوەو تائێستا ھەزاران کچ و
ژن و منداڵیان لە ژێر دەستی داعشدان و، پەرلەمانتارێکی
ئێزیدییش ئەڵێت،
ئەگەر بەھۆی کوژرانی باوکییەوە نەبوایە کێ چنار سەعدی ئەناسی؟
نادیە موراد داوای لە جیھانی ئیسلامی کردو وتی: پێویستە وڵاتانی
ئیسلامی دژ بە کردەوەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) بوەستن و،
کردەوکانیان ریسوا بکەن چونکە، داعش بەناوی ئیسلامەوە قسەو رەفتار
ئەکات و، من بە دڵنیایەوە بە داعش ئەڵێم: ئێوە ھەموو شتێک لە دەست
ئەدەن، چونکە ئێوە تاوانی زۆرتان کردووەو، ئیمەش بە ھەموو توانامانەوە
لە دژتان ئەوەستین و بینای مرۆڤایەتی درۆست ئەکەێن.
لە کۆبونەوەیەکی ڕابردوودی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە
پەرلەمانی عێراق کرا کە بانگھێشتی نادییە موراد بکرێت بۆ پەرلەمان
بەمەبەستی پیرۆزبایی لێکردنی کە دیاری کراوە بۆ {باڵیۆزی نیەتە
چاکەکان} لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەڵام پەرلەمانتارێکی ئیسلامی
لە جێگەکەی خۆی ھەڵناسێتەوە بەمەبەستی ڕێزگرتن لەو پێشنیارە.
شایانی باسە لەکاتی خوێندنەوەی ئەو داواکارییەدا سەرجەم ئەندامانی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شیعەو سونەو کورد و کەمەنەتەوایەتییەکانی
ترەوە لەبەرامبەر ئەو پێشنیارە ھەستانەوە بەڵام موسەنا ئەمین سەرۆکی
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی ھەڵنەسایەوە و دواتر لەلایەن
پەرلەمانتارێکی پارتی و، دووای مشتومڕێکی زۆر ڕازی بوو بۆ خولەکێک
ھەستێتەوە!!!
_____________________________
*
رێکخراوی
(ھەرگیز فاتمەو پێلا لەبیرناکەین): رێکخراوێکە دژ بە توندوتیژی دژ بە
کچان و ژنان. فاتیمە
و پێلا دوو کچی کورد بوون لەسەر شەرەف
کوژران.
پێلا ئەتروشی:
تەمەن ١٩ ساڵ
- لە سوید بردیانە کوردستان
و لەوێ لە مانگی حوزەیرانی ١٩٩٩ مامەکانی گوللەیان نا بە سەریەوەو
کوشتیان.
فاتیمە سەھینداڵ تەمەن ٢٦ ساڵ لەبەرئەوەی حەزی لە کورێکی سویدی بوو لە مانگی یەنیوەری (کانونی دووەم)
ساڵی ٢٠٠٢ لە لایەن باوکی و براکانیەوە کوژرا.
٣٠\٨\٢٠١٦
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
.
|