۴\٣\٢٠١٠
فریوی هەڵبژاردن و
پەرلەمانیکی کارتۆنی.

عوسمان حاجی‌مارف
به‌شداری نه‌کردن وبایکۆت کردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق،
گرنگی خۆی له‌و شوێنه‌وه په‌یدا ده‌کات، که هه‌وڵدان وناره‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ری ده‌خاته به‌رامبه‌ر هێزه میلشیا ناسیۆنالست
وئیسلامیه‌کانه‌وه و وه‌ک مه‌یدانێک ڕووی له‌کۆتایی هێنانه به‌داگیرکاری
و ده‌سه‌لاتی ناوچه‌یی ئه‌م هێزه کۆنه‌په‌رستانه‌دا. که‌وایه
پێوسته ئاستی تێگه‌یشتنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌ئاستی
بێ ئیعتباری په‌رله‌مان وبایکۆت و نه‌چون بۆ ده‌نگدان به‌رزبکرێته‌وه
بۆ ئاستی بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان، ئه‌مه‌ش ده‌توانرێ ببێته
پێوانه‌ی هوشیاری به‌رفراوانی خه‌ڵک‌و ڕزگار بونیان له هێژمونی وه‌هم
وئایدۆلۆژیای ئه‌م هێزه بۆرژوا ناسیونالیست و ئیسلامیانه و حزب و ده‌سه‌لاتی
ناوچه‌یاین ده‌رکێشێت. ٍ
بانگه‌شه وپڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌عێراق وکوردستاندا به‌جیا له‌وه‌ی
هیچ گرێدانه‌وه‌یه‌کی به‌به‌رژه‌وه‌نیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه نییه، له‌هه‌مان
کاتدا په‌یوه‌ندی به‌نمونه‌و ئه‌زمونی دیموکراتیه‌ت وپڕۆسه‌ی
دیموکرایشه‌وه نییه که بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت، بۆیه ناکرێ له
چوارچێوه‌ی دیموکراتیه‌دا دیالۆگی له‌سه‌ر بکه‌ین! چونکه هێزه
میلشیاکانی عێراق وکوردستان سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
وئیسلامی سیاسین ودژ به‌ئازادی سیاسی‌و دیموکراتین، وه بپَیش وه‌خت
هه‌ر لایه‌نێکیان بۆ خۆی وهێزه‌که‌یان ناوچه‌یه‌کیان داگیرکردووه
وده‌سه‌لاتی حزبه‌که‌یان به سه‌پاندنی هیًزه میلشیاکه‌یانه‌وه له‌و
ناوچه‌یدا به‌ڕێوه ده‌به‌ن، به‌مانایه‌ک ده‌وڵه‌ت له‌ئاستی عێراق
وکوردستاندا دیارده‌یه‌کی ڕواڵه‌تیه و بوونی نییه، دابه‌ش بونی
ناوچه‌کانی عێراق به‌سه‌ر ئه‌م هێزانه‌دا به‌رده‌وامی داوه به‌ناجێگیریه‌کی
سیاسی ودیارنه‌بونی ئاینده وچاره‌نوسی عێراق وکوردستان، دیموکراتیه‌ت
وده‌سه‌لاتی په‌رله‌مانی ته‌نها ئه‌توانێ نمونه‌ی ده‌سه‌لات
وده‌وڵه‌تێکی دامه‌زراو جێگیر بێت، له‌نه‌بونی ده‌وڵه‌تدا بانگه‌شه‌ی
ده‌سه‌لاتی دیموکراتی وپه‌رله‌مان وهه‌ڵبژاردن، تائه‌گاته چاکسازی
وگۆڕان وبزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئاستی بلاوکردنه‌وه‌ی ماده بێهۆشکه‌ره‌کاندایه
له‌فریودانی خه‌ڵک وپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هێزه میلشیاکان
وبه‌رده‌وامیه به‌نائارامی وگێژاوی سیاسی، که‌نایانه‌وێت وه‌لام به‌کێشه‌و
مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌ڵگه بده‌نه‌وه.
ده‌سه‌لاتێکی سیاسی که‌به‌ناوی حکومه‌ت وده‌وڵه‌ته‌وه به‌دوای
داگیرکاری عێراق له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکاوه به‌ڕێوه ده‌برێت،
پێکهاته‌ی ڕێکه‌وتنی نێوان ئه‌و هێزه میلشیایانه‌یه، که تێکه‌ڵه‌یه‌که
له‌ناسیونالستی عه‌ره‌بی وکوردی وئیسلامی سیاسی، له‌هه‌مانکاتدا هه‌ڵقولاوی
شه‌ڕی تایفی ودینی‌و قه‌ومیه، که به‌رده‌وام عێراقیان له‌بارودۆخێکی
پشێوی وبارگرژی وگێژاو وجه‌نگیدا ڕاگراتووه. ئه‌شێ دیکتاتۆره‌کان
ویا هه‌ر هێزێکی کۆمه‌لایه‌تی سیاسی کۆنه‌په‌رست به فاشسته‌کانیشه‌وه
ده‌وڵه‌ت دامه‌زرێنن، به‌لام هێزه میلشیا ناوچه‌ییه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی
ئه‌و ناوچه‌یه‌یان به‌گرێ به‌ستی بازرگانی وه‌رگرتبێت، نه‌ئه‌یانه‌وێت
نه ئه‌تواتنن ده‌وڵه‌ت دامه‌زرێنن.
عێراق وکوردستان گیرۆده‌ی ئه‌م جۆره هێزه میلشیا ناوخۆیانه‌ن، که‌وه‌ک
پاسه‌وانی چاڵه نه‌وتیه‌کانن تا ئه‌وه‌ی سیاسی بن، بۆیه به‌رده‌وام
سیناریۆیه‌کی تاریکیان سه‌پاندووه وخه‌ڵکیان له چاوه‌ڕوانیه‌کی
نادیار‌و مه‌ترسیدا ڕاگرتووه.
سیناریوی هه‌ڵبژاردن درێژه‌ی هه‌مان واقعیه‌تی شه‌ڕی خوێناوی نێوان ئه‌و
هێزه میلشیایانه‌یه تا ئه‌وه‌ی فه‌زای کێشمه‌کێشی سیاسی ئازاد‌و
مونافه‌سه بێت بۆ یه‌کالا کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات به‌سه‌رکه‌وتنی لایه‌نێک
ودامه‌زراندنی ده‌سه‌لاتێکی سه‌قامگیر. له هه‌لومه‌رجێکی سیاسی وه‌ک
عێراق وکوردستاندا حزب یا هه‌ر هێزێکی سیاسی مه‌حاڵه ئیمکانی ئه‌وه‌ی
هه‌بێت له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه سه‌رکه‌وتنی گرتنی ده‌سه‌لات به‌ده‌ست
بهێنێت وعێراق به‌ڕێوه به‌رێت، هه‌ر لێره‌وه‌یه که‌له عێراق
وکوردستاندا ناجۆر‌و نه‌گونجاوه له‌دنیای خه‌یاڵ وئومێد به‌په‌رله‌مان
وهه‌ڵبژاردندا بسوڕێینه‌وه، ئه‌وه فریو دانێکی سامناکه ئومیدی
گۆڕان له‌ڕێگه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت،
به‌تایبه‌تی له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانێکدا که ته‌نها وه‌ک شوێنی
کۆبونه‌وه‌ی دیبلۆماسیانه‌و فڕۆفێڵی هێزه میلشیاکانه وهیچی تر،
دانی چاوه‌ڕوانی بۆ به‌ده‌ست هێنانی داخوازی خه‌ڵک وچاره‌سه‌ری کێشه‌کان
له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق وکوردستاندا ته‌نها چه‌واشه‌کاری
وچاوبه‌ستنی خه‌ڵکیه بۆ به‌رده‌وامی ده‌سه‌لاتی حزبه میلشیاکان.
چونکه هێزی میلشیا وئازادی، هێزی میلشیا ودیموکراتیته‌ت، هێزی میلشیاو
هه‌ڵبژاردن وپه‌رله‌مان وده‌ستور.. ناتوانن پێکه‌وه بکونجێن
وناکۆکن، ده‌بینین ڕواڵه‌تێکی کارتۆنی گاڵته‌جار به‌خۆوه ده‌نوێنێت.
له واقعی حاڵیش‌دا خودی ئه‌و هێزانه‌ن که‌خاوه‌نی کێشه‌کان و زوڵم
وسته‌من به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه، بۆیه یه‌که‌م هه‌نگاوی پڕۆسه‌ی دامه‌زارندنی
ده‌وڵه‌ت له‌عێراقدا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هێزی میلشیایاو نه‌مانی ده‌سه‌لاتی
حزبه‌کانه له‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتیاندا، به‌لام ئه‌وه‌ی به‌به‌رچاوه‌وه‌یه
ئه‌م هێزه ناسیۆنالست وئیسلامیانه نه‌ک ئاماه نین ئه‌و کاره بکه‌ن،
به‌ڵکو ته‌قدیسی هێزی میلشیاکانیان ده‌که‌ن، عاقبه‌تی ئه‌مانه به‌ره‌و
هه‌لاتن و شکستی هێزه‌کانیان وکاره‌ساته بۆ دانیشتوان تائه‌وه‌ی به‌دوای
ئارامی وجگێری وسیاسیه‌وه بن.
په‌رله‌مان‌و هه‌ڵبژاردن له‌واقعی ئێستای عێراق وکوردستاندا کاتێ
مانا په‌یدا ده‌کات که‌ده‌وڵه‌ت دامه‌زراو به‌رجه‌سته بێت، کاتێک
عێراق‌و کوردستان دابه‌شکراوه له‌نێوان ده‌سه‌لاتی حزبه‌کاندا، په‌رله‌مان
وهه‌ڵبژاردن وه‌ک نمونه‌یه‌کی بێ وێنه‌ی گاڵته جار نمایش ده‌کرێت.
گه‌ر هه‌ر ئێستا سه‌رنجی پڕوپاگه‌نده‌کانی لیسته‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه
بده‌ین به‌ئاشکرا حاڵه‌تی شه‌رو هه‌ره‌شه‌و توقاندنی یه‌کتری پێوه
دیاره تا ئه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی سیاسی بێت، تا ئه‌و ئاسته‌ی حاڵه‌تێکی
سامناک وناڕه‌حه‌تی بۆ سه‌ر ژیانی دانیشتوان پێکهیناوه، خه‌ڵکی له‌دله‌ڕاوکێ‌ی
ئه‌وه‌دان هه‌رچی زووه ئه‌م بانگه‌شه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه به‌سه‌لامه‌تی
کۆتایی پێ‌بێت. نه‌ک ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان بن به‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
ئاڵوگۆڕه‌کان چین وده‌ستکه‌وته‌کانیان چی ده‌بێت.
سه‌یر له‌وه‌دایه پێشبینی ئه‌وه ده‌کرێت دوای ده‌نگدان
وئه‌نجامه‌کانی وه‌زعی سیاسی عێراق گێژاو ونائارامی سیاسی زیاتر
بهێنێته ئاراوه، هه‌تا ڕێکه‌وتنی نێوان هێزه‌کانیش له‌سه‌ر کێشه‌کانیان
وبودجه‌و پێکهاته‌ی ده‌سه‌لاته‌که‌یان زه‌حمه‌ت تر‌و ئاڵۆزتر ده‌بینرێته‌وه،
ئیتر ئه‌مه چۆن هه‌ڵبژاردن وپڕۆسه‌ی دیموکراتیه‌تێکه!؟ هه‌ر بۆیه
باشترین ڕێگای عه‌مه‌لی وه‌ستانه‌یه دژی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه وبایکۆت
وبێ‌ئعتبار کردنی ته‌واوی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان وخۆ پارستنه
له بار گرژی نێوانیان‌و عاقبه‌ته‌کانیان.
خاڵێک که‌جدیه ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین ئاڕاسته‌یه‌که که‌حزبه‌کانی
کوردایه‌تی به‌هه‌موو لیسته‌کانیه‌وه دروشمی سه‌ره‌کیان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه
هێنانه ئارای ناوی "کورده" بۆ ناو په‌رله‌مانی به‌غدا. ئه‌مه‌یان
کردۆته که‌ره‌سه‌ی پڕوپاکه‌نده‌و جولانی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی
وکێشکردنی خه‌ڵک بۆ سندوقه‌کانی ده‌نگدان، جارێکی تر ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌ننه‌وه
که ئاینده‌ی کوردستان گرێ دراوه به به‌غداوه وجیابونه‌وه مه‌حاڵه،
به‌ڵکو ئه‌و وه‌همه ڕاده‌گه‌یه‌نن که له به‌رژه‌وه‌ندی کورده پێگه‌و
نفوزیان له په‌رله‌ماندا زیاد بکه‌ن، به‌لام ئه‌مه چون ده‌که‌ن
وچیان له په‌رله‌ماندا پێ ده‌کرێ هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی به‌رجه‌سته
له‌قسه‌کانیاندا نییه، به‌ڵکو دووباره ده‌یانه‌وێت کوردستان تێکه‌لاوی
گێژاو‌و چاره‌نوسی ده‌سه‌لاتی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی وعروبه‌ی
عێراق بکه‌نه‌وه. به‌لام دیوی ڕاستی مه‌سه‌له‌که به‌رده‌وامی سه‌وداو
مامه‌ڵه‌و ڕێکه‌وتنی حزبه‌کانی کوردایه‌تیه له‌گه‌ڵ هێزه میلشیاکانی
عێراق له‌سه‌ر دابه‌ش بونی ده‌سه‌لات وبودجه‌ی عێراق ومانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان.
ئیتر کورد بون وژماره‌ی کورسیه‌کانیان له‌په‌رله‌مان ده‌چێته شوینی
نان وئاو‌و کاره‌با‌و ته‌واوی خزمه‌تگوزاری‌و پێداویسته‌یه‌کانی ژیان
وخواسته‌کانی خه‌ڵکه‌وه، نابێت ڕێگه بده‌ین بانگه‌شه‌ی وروژاندنی
ئحساسی قه‌ومی ئاینده‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی له‌وه
زیاتربشێوێنرێن وتێکه‌ڵ به‌کۆنه‌په‌رستی هێزه میلشیاکانی عروبه
وئیسلامی سیاسیمان که‌نه‌وه.
پێکهێنانی فه‌زای ترس بۆ کێشکردنی خه‌ڵک بۆ ده‌نگدان، شێوازێکی
هه‌ڵسوڕاوی هێزه میلیشاکانه، که‌ئینسانه‌کان ده‌خه‌نه ناو
چوارچێوه‌یه‌که‌وه نه‌توانن ئازادانه بڕیار بده‌ن، نه‌توانن ده‌نگ
نه‌ده‌ن، یا ده‌نگ به کام لیست ئه‌ده‌ن، ئه‌م حاڵه‌ته له ئاکامی
ئه‌زمونی چه‌ندین ساڵه‌ی ده‌سه‌لاتیانه‌وه سه‌پێنراوه، ترس
وحه‌زه‌ریکیان له ئحساسی که‌سه‌کاندا خوڵقاندوه، که هه‌قی ده‌نگ
نه‌دانیان لێ وه‌رده‌گرنه‌وه، به‌وه‌ی نان بڕاو ده‌بن، له‌کار
ده‌رده‌کرێن، توشی هه‌ڕه‌شه ده‌بن ودواتر لێیان ده‌پرسنه‌وه، هه‌ر
بۆیه پێشتر ئه‌و هێزه‌ی که له هه‌رێمێکدا ده‌سه‌لاتداره پێشتر
ده‌نگه‌کان و ڕێژه‌ی پێوستی ده‌نگاکانی مسۆگه‌ر کردووه،
به‌رنگاربونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشه له‌سه‌ر خه‌ڵک نه‌ڕۆشتنی به‌کۆمه‌ڵه بۆ
دانگدان وناڕه‌زایه‌تی فراوان وبه‌رینی خه‌ڵکه بۆ به‌رگری له‌مافی
ده‌نگ نه‌دان.
ghafur@ukonline.co.uk
|