فرمێسک بۆ کوڕه‌کانیان ده‌ڕێژن و چه‌قۆش بۆ کچه‌کانیان تیژ ده‌که‌ن.
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
من بۆ خۆم له‌گه‌ڵ برای یه‌کێک له‌و گه‌نجانه قسه‌م کرد که ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه ، برای گه‌نجه‌که پێیوابوو که ئه‌مه ئه‌زموونێکی باشه بۆ براکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا عاقڵبێت و تۆزێک بیر بکاته‌وه و ئه‌م زیندانکردنه بۆی ببێته قوتابخانه ، کێشه‌که لێره‌دایه ئیغتیساب و زیندانی بۆ کوڕان ده‌بێته ده‌رس و ته‌جروبه ، به‌ڵام خۆشه‌ویستی و هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی ئازادانه له‌لایه‌ن کچانه‌وه ده‌بێته مایه‌ی له‌ده‌ستدانی ژیان و به‌ردباران کردنیان ، بۆ سزای ئیغتیسابکردنی کوڕه‌کانیان فرمێسک ده‌ڕێژن به‌ڵام بۆ هه‌واڵی عیشقکردنی کچه‌کانیان چه‌قۆ تیژ ده‌که‌ن بۆ سه‌ربڕینیان ، ئه‌و پێوه‌ره دوو فاقه‌ی به‌دوو تێڕوانینی جیاوازه‌وه ده‌ڕوانێته کچان و کوڕانی کۆمه‌ڵگا ، کچان و ژنانی غه‌رقی نه‌هامه‌تی و ناعه‌داله‌تیه‌کی سه‌راپاگیر کردوه . له‌یه‌کێک له‌زیندانه‌کانی تکریت ژنێکی به‌ندکراو به‌ناوی ( ده‌لال ) له‌لایه‌ن ئه‌و پۆلیسیانه‌ی که پاسه‌وانی بهندینخانهکهبوون سکی پڕکراوه ، له‌کاتی سه‌ردانی برایه‌کی ( ده‌لال ) بۆ به‌ندیخانه‌که به‌ده‌مانچه ( ده‌لال ) ده‌کوژێت سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ بڕوانه ( ئاوێنه ڕۆژی 28/4/2009 ) ، هه‌رکه‌سێک زۆر به‌ئاسته‌م سه‌یری ئه‌م نموونه‌و ڕووداو کاره‌ساتانه بکات ده‌زانێت له کۆمه‌ڵگادا چ تاوانێک به‌رانبه‌ر ژنان ئه‌نجام ده‌درێت و چۆن هه‌ر ڕۆژه‌و جه‌سته‌یان خۆراکی ناعهدالهتیهکه ، ژنان و کچان بوونه‌ته دهستهمۆترین نێچیر به‌ده‌ست پیاوسالاری و نایه‌کسانیه‌وه ، مه‌رگی ئینسانێک به‌حیساب بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی سه‌ری شه‌ره‌فی که‌سێکیتر گه‌وره‌ترین تاوانه . میدیاکانی نه‌رویج هه‌واڵی ( 41 ) حاڵه‌تی ئیغتیسابیان بڵاوکرده‌وه که له‌ساڵی ڕابوودا دادگا بڕیاری له‌سه‌رداون ، کورد له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانهدان ( سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ بڕواننه ئاوێنه ڕۆژی 23 / 4 / 2009 ).
من دڵنیام کاتێک ئه‌م هه‌واڵه بڵاو ئه‌بێته‌وه یه‌ک خێزان نیه له کوردوستان که دڵی ڕاچڵه‌کێت و بڵێت ئاخ‌و کوڕه‌که‌ی ئێمه ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت ، یه‌ک خێزان نیه بڵێت باشه ئه‌گه‌ر کوڕه‌که‌ی ئێمه ئه‌م کاره‌ی کردبوو شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی عه‌شره‌ت و بنه‌ماڵه له‌کوێ بهێنینه‌وه ، یه‌ک خێزان نیه که بیرله‌وه بکه‌نه‌وه که چۆن کوڕه ئیغتیسابکهرهکهیان بگێڕنه‌وه‌و تۆڵه‌ی ناوزڕاندنیانی لێبکه‌نه‌وه ، که دیاره من مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه که بڵێم چۆن کچان ده‌کوژن و شه‌ڵاڵی خوێنیان ده‌که‌ن کوڕانیش به‌و ده‌رده به‌رن ، چونکه کوشتنی هه‌ر ئینسانێک تاوانه‌و هیچ ته‌بریرێکی نیه ، به‌ڵکو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه جێگاوڕێگای کچان و ژنان له کۆمه‌ڵگایه‌کدا پیشانبده‌م که ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و پله دووبوونیان له مه‌رگیشدا ئاماده‌یه.
لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌ره دژی
ئینسانیانه‌یه که هه‌میشه کچانی کردۆته دیلی بیری کۆنه‌په‌رستی و ،
هه‌ر بڕیارێکی ئازادانه‌ی ئه‌وان باجه‌که‌ی کوشتنه‌و شاردنه‌وه‌یانه
له‌ناو جانتایهکداو زیندهبهچاڵکرنیانه له باخچه‌که‌ی ماڵه‌وه‌دا ،
یاخود په‌لکێش کردنه‌وه‌یانه بۆ خاکی نیشتمان و کوشتنیانه له ئاهه‌نگی
گێڕانه‌وه‌ی غیره‌ت و شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه به ئاماده‌بوونی باوک و براو
خال و مام و ئه‌وانیتر ، کۆمه‌ڵگایه‌ک که هه‌موو ڕۆژ له ژێر ناوی شه‌ره‌ف
و ناموسدا قه‌لاچۆی ژنان و کچانی تێدا بکرێت ، کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌رده‌وام
ڕمی تیروکه‌وانه‌که‌ی ئاڕاسته‌ی سنگی سه‌ره‌تایترین مافه‌کانی کچه‌کانی
بێت ئاشکرایه که ڕۆژانه ده‌یان کاره‌سات و ڕووداوی جه‌رگبڕ ڕووده‌دات
، سووتان ، خۆخنکاندن ، به‌کارهێنانی ماده‌ی ژه‌هراوی بۆ کۆتایهێنان به
ژیان ، شروب و حه‌ب و ده‌رمانی بواره‌کانی ته‌ندروستی ، خۆکوشتن به چه‌ک
، ڕۆژانه داهێنان ئه‌کرێت له چۆنیه‌تی کوشتنی کچان و ژناندا ، به‌جۆرێکی
لێهاتووه کاتێک گوێبیستی چیرۆکه‌کان ده‌بیت پێتوایه باسی خه‌یاڵت بۆ
ده‌که‌ن به‌ڵام هیچی خه‌یاڵ نییه به‌ڵکو هه‌مووی چیرۆکی واقیعی ژیانی
کچان و ژنانه ، ژنان و کچان ده‌بێت ببنه‌وه به ئینسان ، ده‌بێت پله
دوو نه‌بن ، ده‌بێت له‌کۆمه‌ڵگادا وه‌ک ئینسانی خاوه‌ن بڕیار‌و ئازاد سه‌یربکرێن
ئه‌مه ته‌نها ڕێگای کۆتایهێنانه به‌و دۆزه‌خه‌ی که ده‌رگاکه‌ی له‌هه‌موو
لایه‌که‌وه کراوه‌یه بۆیان .
|