په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٦\٢٠١٦

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا

بۆردوومانی کوردستان ئەکەن و سەربەخۆیی ناھێنن.


ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب   


لە پاش دۆراندن و شکستی تاقمەکەی رەجەب تەیب ئۆردۆگان و ئەحمەد داوود ئۆغڵۆو حیزبەکەیان بەناو ''حیزبی دادو گەشەپێدان - ئاکپارتی'' لە ھەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی ٢٠١٥ و لە دوای دەستپێکردنی شەرو پێکدادان لە ٢٢ی تەمووزی ٢٠١٥ لە نێوان سوپای تورکیاو گریلاو ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و پەرەسەندنی ئەو شەرە کە بووە بایسی لەناوچوونی پرۆسەی ئاشتی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بێوچان بۆردوومانی ناوچەو شارو دێھاتەکانی باشووری کوردستان ئەکەن و ئەوەش ھاوکاتە لە گەڵ راگەیاندنی شەر دژ بە گوندو شارەکانی باکووری کوردستان.


پاش ئەوەی ئاکپارتی نەیتوانی بە تەنھا حکومەت پێکبھێنێت رووی کردە پارتەکانی تر بە ھیوای پێکھێنانی بەڵام ھیچ پارتێک نەچوو بە پیری داواکەی، بۆیە رەجەب تەیب ئەردۆگان بریاری ھەڵبژاردنی پێشوەختی داو، چاودێرانی سیاسی پێیان وابوو ترس و دڵەراوکییەکی زۆر ریزەکانی ئاکپارتی گرتووەتەوە ‌لەوەێ جارێکی تریش وەکو ھەڵبژردنەکەی پێشوو تووشی دۆران و شکست ببنەوەو، ئەوە بوو ‌سوپاو ھێزەکانی ناوخۆ (ئەمن و پۆلیس) ھێرشیان کردە سەر میدیاو کەناڵەکانی راگەیاندن و خەڵکی سڤیل و، قەدەغەکردنی ھاتوچۆ لە نێوان گوندو شارەکانی کوردستان بە مەبەستی رێگریکردن لە دەنگی کوردان بۆ ئەوەی پارتی گەلانی دیموکرات {ھەدەپە} نەتوانێت بەربەستی ١٠٪ی دەنگەکان تێپەرێنێت و، ئاواتی گڵاویان نەھاتەدی و، ئەوەش بەرھەمی شکستھێنانی پرۆسەی ئاشتییە لە نێوان کوردو رژێمی تورکیا.


لە ھەڵپژاردنی پێشوەخت کە لە ١ی نۆڤەمبەر (تشرینی دووەم)ی ھەمان ساڵ بەرێوچوو دەنگەکانی ئاکپارتی ھەڵکشاو دەنگەکانی پارتەکانی تر دابەزی و، ئەمجارەیان توانی بە تەنھا حکومەت پێکبھێنێت و، ھێرشەکانی سوپاو ھێزەکانی تری بۆ سەر باکووری کوردستان چر بکاتەوەو، شارەکان خاپور بکات و بیانکاتە وێرانەو، بۆ نموونە شەرناخ وگەڤەرو نسێبین و جزیرەو، ماوەی سێ - چوار مانگە حکومەتی تورکیا بە بیانووی نائارامیی ناوچەکە، باری نائاسایی لە ١٤ پارێزگای باکووری کوردستان ڕاگەیاندوە، لەو ماوەیەشدا بە دەیان ھاوڵاتی مەدەنی بەگوللەی ھێزە ئەمنییەکان، کوژراون و سەدان ھاوڵاتیش بریندار بوون، ھەر لەوماوەیەدا بە ھەزاران مناڵ و گەنج و ئافرەت و پیرۆ پەکەوتەی کورد دەستگیر کراون و،ھاوڵاتیانی مەدەنی لە لایەن قەناس بەدەست و ھێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە کراونەتە ئامانج و کوژراون، جگە لەوەش خانو و ماڵی ھاوڵاتییان لە لایەن سوپا و ھێزە ئەمنییەکانەوە داگیر کراوە، ھاوڵاتیانیش روبەڕوی ئازار و ئەشکەنجە بونەتە.


نزیکەی ساڵێکە فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا رۆژانە بەچری ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستان بەگشتی و قەندیل بەتایبەتی بۆردوومان ئەکەن، لە ئێنزەی سەر بە شارەدێی سەنگەسەرو بۆکریسکانی سەر بە شارەدێی وەرتێ لە بناری قەندیل و سیدەکان وباڵاکایەتی و بەرواری بالا تا ئەگاتە گوندەکانی سەر بە قەزای زاخۆو. بە ھۆی بۆردوومانەکان مەترسی لە سەر ژیانی خەڵک دروستبووەو، زەرەرو زیانێکی زۆری مادی بە ھاوڵاتیانی سڤیلی ناوچەکانەوە کەوتووە.


تورکیای رەگەزپەرست بە بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی نەوەستاوەو، لە ئەمرۆدا تۆپخانەکانی سوپا داگیرکەرەکەی خستووەتەگەرو بە ئارەزووی خۆی ناوچەکانی کوردستان بە چری و بە ھەرەمەکی بۆردوومان ئەکات و، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا، ترسێکی زۆر لە نێو ھاوڵاتیانی ناوچەکەدا دروستبووەو، بەو ھۆیەشەوە دانیشتوانی گوندەکان لە ماڵەکانی خۆیان دوورکەوتوونەتەوەو ناوچەکانیان چۆڵکردووەو، زیانێکی زۆر بەر باخ و رەزو دارو پووش گەیشتووە.


تورکیای خوێنرێژو دوژمن ھیچ جیاوازییەک لە نێوان باکوورو باشووری کوردستان ناکات و، مەبەستی سەرەکی لەناوبردنی کوردە بە ھەموو شیوەیەک و، ھەر لەگەڵ شکستھێنانی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان کورد و تورکیا، فرۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی ھەرێمی کوردستانیان دەستپێکردەوەو، لە باکوور بە سەدان ھاووڵاتی گیانیان لەدەستداو بە سەدانی دیکە بریندار بوونە بە ھۆی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە چەپەڵانەی سوپای تورکیا کە لە ھاوینی ساڵی رابردووەوە دەیانکاتە سەر ناوچە کوردییەکان و، تەنھا بۆ نموونە، لە سەرتاسەری ناوچەی گەڤەر لە باکووردا نزیکەی پێنج ھەزار خانوو ژمارەیەک قوتابخانە رووخاون و سێ گەڕەکی شارۆچکەکەش بەتەواوی خاپوور بوونەو، کەس، مەبەستم ئەوروپایە وھەروا ئیسلامییەکان بە تایبەتی تاقمەکەی یوسف قەرزاوی، ھەر ھەموویان بێدەنگ و بێ ھەڵوێست بوون.


بۆردوومانکردنیناوچە سنوریەکانی باشوری کوردستان لە لایەنفرۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی تورکیای دوژمن سوکایەتییە و ھەرلایەنێک ڕێگە بەو بۆردومانکردنە بدات ئەوەجارێکی تر خیانەتێکی نەتەوەییە و جێی ریسواکردنەو،لە راستیدا بەردەوامی ئەم بۆردوومانانە بە ھەموو شێوەیەک کارێکی نارەوا و نامرۆڤانەیە و ئاسایشی خەڵکی گوندەکانی خستوەتە مەترسییەوە بە جۆرێک ناتوانن لە شوێن و زێدی خۆیان بە ئازادیی بژێن و ئازادانە بەردەوام بن لە کاری رۆۆژانەیان ‌وەک: کشتوکاڵی و بەخێوکردنی ئاژەڵ و ھەنگ و بایخدان بە باخ و رەزەکانیان.


تورکیای خوێنرێژی شۆڤەنیست بۆدوومانی فرۆکە جەنگییەکانی چرتر ئەکات و، لە رێی ھێزی تۆپخانەکانییەوە خاکی کوردستان ئەکوتێت و، بەوەش نەوەستاوەو، پەیتا پەیتا ھێز ئەھێنێت بۆ ناو قوڵایی خاکی کوردستان و، دیارە ھاتن و ھێنانی ھەر ھێزێکی بێگانە بۆ ناو خاکی کوردستان کارێکی باش و راست نیەو، لێرەدا دەرئەکەوێت کە تورکیا دوژمنایەتی کورد لە باکورو لە باشور ئەکات.


رەجەب تەیب ئەردۆگانی تیرۆرست ھەمووشتێک ئەکات و، ھەربۆیە چۆتە ‌بەرەی تیرۆرەوە لەگەڵ عەرەبستانی سعودی و قەتەر و وڵاتانی تریش و، شایانی باسە (عەرەبستانی سعودی و قەتەر خەرجی تیرۆرستانیان لە ئەستۆ گرتووە) و ئەردۆگان، بێ گوێدان بەھیچ ئاکارێکی سیاسی و مرۆیی دەستدرێژی ئەکات بۆ ناو خاکی دراوسێکانی و، لەگەڵ دەوڵەتی ئێسلامی (داعش) یەکی گرتووە و ئەیەوێت ئەوەی کورد بەدەستیھێناوە ‌لەناوی ببات.


لە ساڵانی رابردوو رژیمی دیکتاتۆری سەدام حوسەین و حیزبی بەعسی عەرەبی بە پێی سیاسەتی راگواستن و خەڵک بە بەعسی و بە عەرەب کردن، ھەزاران خێزانی کوردیان لە خاکی باوباپیرانیان گواستەوە بۆ خوارووی عێراق و شارە عەرەب نشینەکان و، بەو کردەوە دێزە نەوەستاو، بە ھەموو شێوەیەک و تا بتوانن کوردیان کوشت و چەکی کیمیاویان بەرامبەریان بەکار ھێناو، لە پرۆسەی ئەنفالی چەپەڵ سەدان ھەزار کوردیان لەناو بردو، لە ئێستاشدا تیرۆریستی عوسمانلی رەجەب تەیب ئەردۆگان و، حیزبە ئیسلامییە بەدرەفتارەکەی بەناو "" دادو گەشەپێدان "" ھەمان سیاسەتی دیکتاتۆرەکان دووبارە ئەکەنەوەو، ئەوەتا حکومەتی تورکیا دەستیکردووە بە تورک ھێنان لە شارەکانی ئۆکرایناو لە قەزای خەلاتی سەر بە شاری بەدلیس نیشتەجێکردوون و، بەھۆی شەڕوپێکدادانەوە ، بە ھەزاران خانەوادەی کورد لە باکوور بێ شوێن و ماڵ ماونەتەوەو، ، حکومەتی تورکیا خانوو ماڵیکوردانی داوەتە تورکان.


تورکیای شۆڤەنیست بەھۆی داگیرکردنی چەندین ناوچەی باشووری کوردستانی بووەتە خاوەن دەسەڵات و سەربەستانە ھاتووچۆ ئەکات و، سیخورەکانی لە رێی مۆڵەکان و کومپانییەکان لەناو خاکی کوردستان بڵاوکردووەتەوەو، پەیوەندی تورکیاو ھەرێمی کوردستان لە خزمەتی تاقمی ئەردۆگانی تیرۆریست و ئاگپارتییە، ئەوەتا وەزیری وزەی تورکیا بەرات ئالبایراک ئاشکرای کرد: پەیوەندیی تورکیا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، پەیوەندی غازو نەوتەو، ھیچ ‌پەیوەندییەکی بە سەربەخۆیی کوردستان نییەو، رونیشیکردەوە پەیوەندیی تورکیا و ھەرێم ئەوەیە، ڕوسیا غازیان لێئەبڕێت، ئەوانیش لە ھەرێمی کوردستان بەھەرزانتر وەریئەگرن، ھەروەک چۆن نەوتی ھەرێمیشیان وەرگرتوە، شایانی وەبیرھێنانەوەیە پێشتر ( بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان، باسیان لەوە کردووە کە تورکیا یارمەتیی ھەرێم ئەدات بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان).


تورکیا لە سەرەتای دامەزراندنی ھەرێمەوە تا ئەمرۆکە لە ھەموو بوارەکاندا سوودێکی زۆری دەستکەوتووەو، بێ لە بواری سیاسی و ئابووری، توانیویەتی کار بکاتە سەر راگەیاندنی ھەرێم و، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین کەناڵی کردووەتەوەو، بەو کردوەیەش زاڵبوونی دەستی تورکیا بە سەر ھەرێم ئەسەپێنیت و، بۆ نموونە: بەگوێرەی دانپێدانانەکانی (جەم ئەرسەڤەر) گەورە ئەفسەری دامەزرێنەری دەزگای (Turkey'smilitarysecret service - Zhytm - ژیتەم) خۆی رۆڵی لە دامەزراندنی چەندین کەناڵی راگەیاندنی چەند حیزبێک لە باشووردا ھەبووە و بە تواناو ئیمکاناتی ماددی تورکیاو، نایشارێتەوە دامەزراندنی ئەو کەناڵانە بۆ دژایەتکردنی پارتی کرێکارانی کوردستانەو، ئەو ھەموو کەناڵانە بێ لە کەناڵەکانی دەزگای ھەواڵگیری (میت)‌.


تورکیای رەگەزپەرست دووژمنێکی ستراتیژییەو ‌لەڕێگەی ھەژموونی کولتووری و پەروەردەیی و راگەیاندنییەوە ھەوڵی شێواندن و سڕینەوەی کولتووری کوردی ئەدات و، لە بواری پەروەردەدا لە زوربەی شارەکانی باشووری کوردستان دەیان قوتابخانەی تورکیان کردووەتەوەو، مناڵە ساواکان بە زمانی دایک، کە کوردییە، وەک زمانێکی دووەم بەکارئەھێنن و، ئەمەش خاڵی ھەرە مەترسیدارە چونکە زمانی سەرەکی تورکیەو، جگە لە قوتابخانەی سەرەتای دەیان زانکۆ کراونەتەوەو، تورکەکان لەبەر ئەوەی خوێندن بە دۆلارە، پارەیەکی مۆڵیان دەستئەکەوێت.


لەباتی بایەخدان بە کولتوری نەتەوەیی و رۆشنبیری و ھونەری رەسەن کەناڵەکانی سەر بەمیتی تورکی و، ھەندێ کەناڵ سەر بە حیزبەکان عیلمانی وئیسلامی بابەتی پروپوچ بڵاوئەکەنەوەو، ریکڵام بۆ "" جوانی "" کولتوری تورک ئەکەن و، لە رێی ئەو زنجیرە تەلەفیزیۆنی و درامایانەی پەخشی ئەکەن و، ھەروا لە رێی دۆبلاژکردن و نمایشکردنی گەلی کورد بە دواکەوتوو مرۆڤکوژو تەڤگەرە ئازادیخوازەکەیشی بە تیرۆریست و شەڕانگێز ناو ئەبەن و. وانیشان ئەدەن کە دەوڵەت و حکومەتی تورکیا خزمەت بە ھەرێم ئەکات و دوژمنی کورد نییە و ھەرێم پارێزن.


دەوڵەتی تورکیای فاشست سیاسەتی ئاگرو ئاسنی لە باکووری کوردستان بەکارھێناو، شارە کوردییەکانی خاپور کردو، خەڵکی کورد ناچار کران خاک و ماڵ و سامانیان بەجێبھێڵن و سەرگەردان ببن و، دەیان و سەدان و ھەزاران ھاوڵاتی کوردی سڤیل گیران و کوژران و، ئەم فاشستە روورەشانە شاڵاویان ھێناوە بۆ باشوورو رۆژانە بە فرۆکەی جەنگی و بە تۆپ کوردستان کاول ئەکەن و، تا ئێستا بەرپرسێکی بوێرمان نەدی کردەوەکانی تورکیای دوژمن ریسوا بکات.


بەرپرسە باڵاکانی باشووری کوردستان ناوێرن بەرنگاری تورکیا ببنەوە، چونکە نزیکەی نیوەی خاکەکەی لەلایەن دوژمنانەوە داگیرکراوەو، وناتوانن بڵێن: تورکیا بۆ دەرەوەو ھۆکارەکان زۆرن: نەوت و غاز بە نرخێکی ھەرزان (لە تۆڵەکە ھەرزانتر) و، ھێزی سەربازی و تانک وبۆمب و جورەھا تۆپ وچەکی جۆراوجۆر، ھاتنی سوپای دوژمن بۆ بەعشیقە بە فەرمانی باڵادەست، داخستنی سیمالکاو ئەمرۆ ھەواڵێک ھەبوو وتیان کرایەوە ( ئەمەشیان بە ھیممەتی خەڵکی بە شەرەفی کوردستان)، بوونی ھەزاران چاشولکەی موستەشارو بەعسی عەرەبی (پێشەنگەکەیان ئەسیل نوجەیفی ترسنۆکە) و، بوونی تاقمێکی سەختەچی و زماندرێژو درۆزن (موزایدە) بە ھەستی خەڵک ئەکەن بەناوی سەربەخۆیی {لە ریفراندۆمی یەکەم زیاتر لە ٩٦٪ وتیان بەڵێ بۆ سەربەخۆیی ولە ئێستاشدا خەڵکی کوردستان لە گەڵ سەربەخۆیین} ، بەڵام سەربەخۆیی پێویستی بە پەرلەمانە ( پەرلەمانەکەی لە مەرخۆمان پەکخراوە بە فەرمانی تاکە حیزبێک) و، مووچە نییەو، واتە بازاریش وەستاوەو ھیچ نییە، کرین وفرۆشی مرۆڤ درێژەی ھەیە ( پارەوپول و خانوو ئۆتۆمبێل و ئیمتیازات)، بێدەنگی لە کوشتنی رۆژنامەنووسان بۆ نموونە شەھیدان {سۆرانی مامە حەمە، سەردەشت عوسمان و کاوە ئەحمەد محەمەد - کاوە گەرمیانی}، دژایەتیکردنی رۆژئاوای کوردستان، یارمەتیدانی رۆژھەڵات بە مەرج {بە کوردی پشت تێکردن}، موستەشار جاشێکی بکوژی ١٧ شەھیدی پێشمەرگەی شیوعی لای پارتی دیموکراتی کوردستان بە """ شەھید """ دانراوەو کەس ھەیە روورەشی جاش بەعسی تەحسین شاوەیس لە بیر بکات،،، ھەر لە بەر ئەمانەی وەک سەرەقەڵەم باسم کردو زۆر شتی تر ھەرێمی باشووری کوردستان لە بەرامبەری تورکیای خوێنرێژ بێدەنگە.


لە پێش ٤ ساڵ لە وتارێکدا بە ناونیشانی: (کوردستان لە چنکی عەروبەوە بۆ گەرووی ئەتاتورک) وتوومە و لەمرۆش ئەێڵێمەوە: بەڵێ ، بەڵێ ، بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان , نەء ، نەخێر ، نا بۆ کوردستانی سەر بە تورکیا.

 

٨\٦\٢٠١٦
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
 


 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک