١٣\١٠\٢٠١٨
فرۆکەخانەی
نیودەوڵەتیی هەولێر
رازیی بووە ئەو
پەنابەرانەی دەنێردرێنەوە وەربگرێتەوە.
بەنابەر
(ب.س) کە خەڵکی شاری سلێمانیە لە گرووتوخانەی دەستبەسەری کۆڵن برۆک
نزیک فرۆکەخانەی هیسرۆوە بە فیدراسیۆنی راگەیاند "لە لایەن کارمەندانی
گرتووخانەکەوە بە فەرمیی ئاگادارکراومەتەوە کە فرۆکەخانەی هەولێر ڕازیی
بوە بتنێرینەوەو لە ماوەی چەند ڕۆی داهاتوودا دەنێردرێتەوە" هەروەها
گوتیشی "ماوەی ١٦ ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەردەبەم هیچ
کێشەیەکی یاساییم نییە".
ئەوەشی گوت "داوا دەکەم دەسەلاتدارانی هەولێر دەرگای فرۆکەخانەکان بە
رووی پەنابەران دابخەن.. ئەگەر رەوانەی هەوڵێر بکرێمەوە کۆتایی بە
ژیانی خۆم دەهێنم".
لە ئێستادا زیاتر لە ٢٠ پەنابەر کە زۆربەیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن
لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا بە مەبەستی ناردنەوە ڕاگیراون و
زۆربەیان لە لایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە
پاریزەریان بۆ گیراوە هاوکاری دەکرێن تا لە مەترسیی ناردنەوە ڕزگاریان
بێ.
فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
١١\١٠\٢٠١٨
- بەریتانیا / گرتوخانەی کۆڵن برۆک
_______________________________________________________________________________________
IFIR:
00447856032991,
009647707524343, 0096400063048, 0041788532004
07895636633
Fax:08715288651
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|