په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٧\٢٠١٠

فشار و کاریگەرییە دەروونییەکان

لە کۆرێکى سەنتەرى چالاکیی گەنجانى رانیەدا.



بەشى راگەیاندنى سەنتەرى چالاکى گەنجانى رانیە، رۆژى چوارشەممە ریکەوتى 21/7/2010 کاتژمێر 4:30 ى دواى نیوەرۆ لە هۆڵى سەنتەرى چالاکى گەنجانى رانیە، هەڵسا بە سازدانى کۆرێکى رۆشنبیرى بۆ توێژەرى کۆمەڵایەتى مامۆستا (جوان فرحان) لەسەر (فشارو کاریگەرییە دەرونییەکان).

 

کۆرەکە لە لایەن (زریان جەوهەر) بەرێوە براو رێژەیەکى زۆرى گەنجانى کوڕ و کچ و نوێنەرى رێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى و کەناڵەکانى راگەیاندن تێیدا ئامادەبوون.

 

بابەتەکە پەیوەندى راستەوخۆى بە ژیانى گەنجانەوە هەبوو، گفتوگۆیەکى فراوانى بە خۆیەوە بینیى بۆیە دوا بەدواى بابەتەکە گفتوگۆیەکى زۆر لەسەر ناوەرۆکى باسەکە کرا کە بووە جێگاى رەزامەندى گەنجانى بەشداربوو .
 

 

راگەیاندنى سەنتەر
ganjan.rania@yahoo.com