١٨\٦\٢٠١٨
فیستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بەڕێوەدەچێ.
مەنسوور جیهانی
سی
و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی
ئێران لە شاری ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێ.
سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی
ئێران بە بەرپرسیاریی "عەلیڕەزا رەزاداد" و بە ھاوکاریی رێکخراوەی
سینەمایی ئێران، شارەوانی ئیسفەھان و ناوندیی سینەمایی ئێران و ھەروەھا
بە بەشداریی بەرھەمی وڵاتانی جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی
و دەرەوەی پێشبڕکێی، بەشی "نمایشی تایبەت"، بەشی سیناریۆ لە دوو گرووپی
"پیشەیی" و "ئەندێشەی نوێ"، بەشی "کۆڕ و کۆبوونەوە پسپۆڕانەی ھونەریی
سینەما" و ھەروەھا بەشی "رێزلێنان و بیرئانین" لە رۆژانی ٣٠ی ئاب تا ٥ی
ئەیلوولی ٢٠١٨ لە سینەما "نقش جھان"، پەردیسی سینەمایی "چھارباغ"،
سینەما "فەلەستین" و سینەما "سێپاھان" لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە
وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێ.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، چەندین
مەبەست لەخۆدەگرێت، لەوانە: یەکەم ـ ناساندیی بەرھەمی بەرچاویی سینەمای
منداڵان و مێرمنداڵان لە بوارەکانی نەتەوەیی و نێودەوڵەتیی و رێزگرتن
لە بەرھەمھێنەرانی ئەم فیلمانە، دووھەم ـ ڕەخساندنیی بواریی گونجاو بۆ
چالاکانی سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەم
فیستیڤاڵە و سێھەم ـ سەرھەڵدان و گەشەپێدانی بەرھەمھێنان و نمایش لە
سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان لە رێگای رەخساندنیی ھەل بۆ گۆڕینەوەی
ئەندێشە و ئاڵووگۆڕیی بیرووڕا لە نێوان کاربەدەستانی سینەمای منداڵان و
مێرمنداڵان، خاوەنبیران و ھۆگرانی ھونەری سینەما.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، چەندین بەشی
پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە خۆگرتووە، لەوانە:
١ـ پێشبڕکێی "سینەمایی نێودەوڵەتیی": فیلمی
سینەمایی، کورتە فیلم (٣ تا ٣٠ خولەک) و نیوە بڵیندی چیرۆکی (٣٠ تا ٧٠
خولەک)، فیلمی سینەمایی ئەنیمەیشنی، کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی (٣ تا ٣٠
خولەک) و ھەروەھا فیلمی نیوە بڵیندی ئەنیمەیشنی (٣٠ تا ٧٠ خولەک).
٢ـ پێشبڕکێی "سینەمای ئێران": فیلمە سینەماییەکان، بەرھەمی بڵیندی
چیرۆکی (غەیرە سینەمایی)، کورتە فیلم و نێوە بڵیند و فیلمە
ئەنیمیشنییەکان (سینەمایی، کورتە فیلم و نیوە بڵیند).
لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، کۆمەڵێک خەڵات بەسەر
ھونەرمەندانی سەرکەوتوودا دابەشدەکرێت، لەوانە: خەڵاتەکانی باشترین
فیلمەکانی سینەمایی، کورتە فیلم و ئەنیمەیشن، باشترین دەرھێنانی فیلمی
بڵیند، باشترین سیناریۆی سینەمایی، باشترین ئەکتەر، باشترین دەستکەوتی
ھونەریی، باشترین دیزاین، باشترین دەنگ، باشترین بووکەڵەگێڕ، خەڵاتی
تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران و ھەروھا خەڵاتی سیفژ لە لایەن
رێکخراوەی "سیفژ" واتە رێکخراوەی نێودەوڵەتیی فیلمەکانی منداڵان و
مێرمنداڵان.
لە بەشی پێشبڕکێی سیناریۆنووسی ھەشتەمین خولی پێشبڕکێی سیناریۆنووسی
منداڵان و مێرمنداڵانی ئێرانیشدا، خەڵاتی "پەپوولەی زێڕین" بە باشترین
سیناریۆنووس لە دوو گرووپی "پیشەیی" و "ئەندێشەی نوێ" پێشکەش دەکرێ.
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|