په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٦\٢٠١٩

''فیستڤاڵی خەندەی منداڵان'' سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو.


دلێر ئیبراهیم       


وەکو ساڵانی پێشوو.. بۆ بەرزڕاگرتنی رۆژی جیھانیی منداڵان، رێکخراوی ماراسۆنی ئاشتی کوردستان بەھەماھەنگی ماجدی لاند، ئێوارەی رۆژی شەممە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ گەورەترین فیستڤاڵی بە ‌ناوی "خەندەی منداڵان" ئەنجامدا.


بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ منداڵ لە سەرجەم پێکھاتەو نەتەوە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان و ژمارەیەک میوانی بیانی، فیستڤاڵی خەندە و راکردنی نێودەوڵەتی منداڵان سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو.


ئەم فیستڤاڵە چەندین بڕگەی وەرزشی و ھونەریی و شادی بۆ منداڵان لە ماجدی لاند لەخۆگرتبوو، ھەروەھا بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی ھەموو عێراق راکردنێکی خنجیلانەی نێودەوڵەتی بە پاڵپشتی راستەوخۆی یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی جیھانی و عێراقی بەڕێوەچوو.. جگە لەمەش فیستڤاڵەکە چەندین بڕگەی ھەمەجۆری لەخۆگرتبوو، لە کۆتاییدا دیاری و خەڵات بەسەر جگەرگۆشە ئازیزەکان دابەشکرا.


ئەم فیستڤاڵە بە بەشداری ھونەرمەندانی بواری منداڵان نەوزادی حاجی شووشە (نونو) و گرووپی ھونەری "ئای بەیبی" بەڕێوەچوو.


ئەنجامی راکردنی یەک میل بۆ منداڵان بەم شێوەیە بوو:
کوڕان:
١- کاردۆس حوسێن
٢- مالیک رەمەزان
٣- کامەران عومەر
کچان:
١- ئیمان ئەحمەد
٢- ساوێن ساڵح
٣- ژیلە ئامانج


لە کۆتاییشدا دیاریی و مەدالیا و خەڵات و بڕوانامەی سەرکەوتن بەسەر براوەکاندا دابەشکراو ئاھەنگ و شادیی و خەندەی منداڵان تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

 

 

ھەولێر
dler20022@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک