٢١\١٠\٢٠٢١
فۆڕمی نەوەی نوێ،
فۆڕمێکی پارتیانە!

شوان سدیق
دوو فۆڕمی سیاسەت و پارتایەتی لە کوردستان
سەرکەوتووبوونە، ئەم فۆڕمانە دەتوانن بمێننەوە ئەگەر بۆ ماوەیەکی
درێژتربێ لەو ھێزانەی کە ململانێیان دەکەن.
هەرچەندە ئەم فۆڕمەی نەوەی نوێ و پدک پیادەی دەکەن، فۆڕمانێکن
پێچەوانەی مۆدێرنێتن، پێچەوانەی دیموکراسیەتی نوێیشن.
بەڵام بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوین و جیھانی ئیسلامی وەکو فۆڕمێکی شکستخواردووی
دیموکراتیانەو سیاسەتکردن ھەر دەمێنێتەوەو شتێکی باوە!
بابێینە سەر فۆڕمی یەکەمیان پارتی دیموکراتی کوردستانە، حیزبێکی بێ
ئایدۆلۆژیایە ئێستە ئەم پارتە تەمەنێکی زۆری ھەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەیش
ژمارەی ئەندامانی لە پەرلەمانی کوردستان و عێراقیش زیادیکردوە..
لەدواین ھەڵبژاردنی ھەرێم توانی ٤٥ کورسی مسۆگەر بکات، لە ھەڵپژاردنی
١٠ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵیش نزیکەی٣٣ کورسی پەرلەمانی مسۆگەرکرد بەڵام
لەخولی راپردوو تەنیا ٢٥ کورسی ھەبوو..
پدک، وەک وتمان ھیچ ئایدۆلۆژیایەکی نیە حیزبێکە فۆڕمێکی خێزانی
وەرگرتوە لەسەر ئاستی گشتی و بڕیار لەدەرەوەی بنەماڵەی بارزانی بەوک و
بارزانی کوڕ و برازا ھیچ بڕیارێکی دیکە نابێ بەبڕیاری سەرەکی حیزب و
ئەندامانی حیزبیش پێیەوە پابەند نابن.
دیارەو سەلمێنراوە ئەوکەسانەی لە سەرکردایەتی پدک نزیک پوونەوەتەوە یان
بەکورتی پێگەیشتوونە کەسانی نزیک لە بنەماڵەی سەرکردایەتی حیزبەکەبووە..
ئەم کەسانە ڕاستەوخۆ دەبێ گوێڕایەڵی بنەماڵەی بارزانی بن،
گوێڕایەڵیشنبوونە ئیدی ئەوانەی کەماونەتەوە لەنێو پدک حەتمەن
جێبەجێکاری بڕیاری ماڵی بارزانی خۆیشیان ئەمەیان قەبووڵبووە!
لایەنی دووەم حیزبی نەوەی نوێیە ئەم پارتە نوێیە ھیچ ئایدۆلۆژیایەکی
نیە خاوەنەکەی سەرمایەدارە بەڵام تائێستە ھەم وەکو پرۆژە ھەم وەکو
میکانیزم دیارنیە لەگەڵ چی جۆرە سیستەمێکی بەڕێوەبردندایە!
نەوی نوێ، مێژوویەکی نوێی ھەیەو تەنیا خوولێکی پەرلەمانی کوردستان و
دوو خوولی عێراق بەشداری ھەڵبژاردنی کردوە لە ھەڵبژاردنەکانیش لەڕووی
کورسی و دەنگەوە قازانجی کردوەو دەنگ و کورسی پەرلەمانی ھێناوە لە
ھەڵبژاردنی عێراقیش بووە خاوەنی ٩ کورسی.
لەڕووی دیسپلین پرۆگرامی حیزبیش ھەیکەل و سیاسەت و پلانداڕێژەری تەنیا
بۆ خاوەنی حیزبەکە دەگەڕێتەوە، لەم حیزبەدا تائێستە سیستەمێک نیە
بەناوی سەرکردایەتی و ڕێکخستن، حیزبەکە ھاوشێوەی حیزبەکانی دیکە دەشێ
پێی بگوترێ حیزبی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی حیزب و بەڕێوەبەری کەناڵی
ئێن ئاڕتی.
نەوەی نوێ سەرەتا بۆ کۆکردنەوەو بەشداری لە پرۆسەی سیاسی ژمارەیەک کەسی
سیاسی و ڕۆشنبیریان پێ بەشدارێکرد یەکەێک لەوانە توێژەربکی بەناوبانگی
وەکو فاروق ڕەفیق بەڵام ماوەیەکی زۆری نەخایاند فاروق پاشەکشەی کرد.
پاش بەشداری لەیەکەم خوولی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و عێراق
بەناوی ئەوەی سەرۆکی حیزبی نەوەی نوێ ھەر خۆیەو پشت بەبڕیاری خۆی
دەبەستێ ئەندامانی نەوەی نوێ لە بەغدا لێی جیابوونەوە لە پەرلەمانی
کوردستانیش لەکۆی حەوت ئەندام سێ ئەندامیان کشانەوە.
لە دواین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، نەوەی نوێ زیاتر داخراوتر
دەرکەوت.
سەرۆکی حیزب تەواوی ئۆرگانەکانی حیزبی کۆنتڕۆڵکرد و لە ھەڵبژاردنی
عێراقیش توانی سەرکەوتووبێ لە دەستنیشانکردنی کاندیدەکان بۆنموونە ھات
دوو ھاوسەری ئەندام پەرلەمانەکانی بەرەی خۆی لە پەرلەمانی کوردستان
کاندیدکرد چونکە ئەوان لێی جیانەبوونەوە.
پاشان ھات خوشکێکی بەناوی سروە کاندیدکرد ئەندامەکانی دیکە ھەموویان
پەیامنێر و بێژەری کەناڵەکەی خۆیەتی و کەسانێک بەئاسانی ناتوانن لێی
جیاببنەوە.
پاشان ئەم کۆمەڵە کاندیدە نوێیە وەکو کەسانی متمانە پێکراون بۆ سەرۆکی
حیزب و تموحی ئەوەیان نیە دەست لەکاروباری حیزب وەربدەن!
لێکچوونی نەوەی نوێ لەڕووی فۆڕمەوە لەگەڵ پدک ئەوەیە ئەم دەیەوێ
ڕاستەوخۆ ئۆرگانەکانی حیزب کۆنتڕۆڵ بکاو کەسانی زۆر نزیکی سەرۆک خۆی
لەپرۆسەکاندا بەشداری پێ بکات!
ھێشتا حیزبەکە سەرەتایەتی دیارنییە حیزبەکە بەم فۆڕمەی ئێستە لەدەستی
سەرۆکی حیزب و خێزانەکەیدا دەمێنێتەوە یاخوود بەئاسانی ھەمان سیناریۆی
بزووتنەوەی گۆڕانی تێدا دووبارە دەبێتەوە!
ماڵپهڕی شوان سدیق
|