په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٨\٢٠١٥

فیلمی سینەمایی ''بیرەوەرییەکانی سەر بەرد'' لە سێ فیستیڤاڵی جیھانی نمایشکرا.

 

مەنسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" لە فیستیڤاڵەکانی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنیخ"، "مۆسکۆ" و "گڕانادا" لە ئاستی جیھان نمایشکرا.


فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە کوردە و ھەروەھا "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەری ئەم فیلمە لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە سێ سانسی جیاوازدا لە بەشی "سپۆتلایت" لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنیخ" لە وڵاتی ئەڵمانیا چووە سەر پەردەی سینەماکان.


ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی ٢٠٠ فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "نێودەوڵەتی"، بەشی پێشبڕکێی "بەھرەمەندە نوێیەکانی ئەڵمانیا"، بەشی "سپۆتلایت"، بەشی "ڕێزلێنان لە سینەماکارانی ناوداری ئەڵمانی"، بەشی "تایبەت"، بەشی "سینەمای سەربەخۆی نێودەوڵەتی"، بەشی "سینەویژن" و چەندین بەشی دیکە لە ڕۆژانی ٢٥ی حوزەیران تا ٤ی تەمووزی ٢٠١٥ لە شاری مۆنیخ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.


"بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە درێژەی بەشدارییە نێودەوڵەتییەکانی خۆیدا، لە دوو سانسی جیاوازدا لە سی و حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆسکۆ" نمایشکرا.


ئەم فیستیڤاڵە کە یەکێک لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی وڵاتی ڕووسیا دێتە ئەژمار، بە بەشداری بەرھەمی فیلمسازانی وڵاتانی جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆر لە ڕۆژانی ١٩ تا ٢٦ی تەمووزی ٢٠١٥ لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی ڕووسیا بەڕێوەچوو.


فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" ھەروەھا لە بەشی دەسپێکی "سینە دێل سۆر" لە نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گڕانادا" نمایشکرا.


ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداریی بەرھەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی ٨ تا ١٤ی تەمووزی ٢٠١٥ لە شاری گڕانادا لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەچوو.


فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" کە تا ئێستا لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵ لە ئاستی دنیادا چۆتە سەر پەردەی سینەماکان و چەندین خەڵاتی گرینگیشی بۆ ھەرێمی کوردستان بەدەستھێناوە، لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە ئامادەبوونی "شەوکەت ئەمین کورکی" دەرھێنەر، "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەر و "عەباس غەزالی" ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان، لە یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندیی رێکخراوەی "یۆنسکۆ" و ھەروەھا ١٠ ساڵەی کۆنوانسیۆنی پاراستن و بڵاوکردنەوەی کەلتووری، رۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە ھۆڵی بارەگای سەرەکی رێکخراوەی جیھانی یۆنسکۆ لە شاری پاریسی پێتەختی وڵاتی فەڕەنسا نمایشکرا.

بۆ زانیاریی پتر:

www.filmfest-muenchen.de/de/programm/filme/film/?id=4484 
www.37.moscowfilmfestival.ru/miff37/eng/films/?id=37131 
www.juntadeandalucia.es/culturaydeporte/cinesurgranada/?cat=27&lang=en

 


بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک