گاڵته‌کردن به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، تاریق ره‌مه‌زان به‌نموونه.
قادر نادر
له یه‌کێک له دانیشتنه‌کانی دادگایی ، تاوانی هه‌له‌بجه دادوه‌ر محه‌مه‌د عورێبی ، ئاماژه‌ی به‌وه کرد ، که نامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن ئاسایشی گشتی سلێمانیه‌وه هاتوه ، که‌یه‌کێک له فرۆکه‌وانه‌کانی کیمیابارانی هه‌له‌بجه (تاریق ره‌مه‌زان ) له‌ده‌ست ئاسایش هه‌لاتوه !؟. بلاو بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واله بوه هۆکاری ئه‌وه‌ی ، رۆژنامه وڕۆژنامه‌نوسان بیکه‌نه هه‌وال و بابه‌ت ، ڕێکخراوه کۆمه‌لگا مه‌ده‌نیه‌کانیش ،چه‌ندین چالاکی هه‌مه جۆر ئه‌نجام بده‌ن، که ئاستی ناره‌زایتی و شه‌رمه‌زاری به‌رپرسان به‌راده‌یه‌ک بوو ، که هه‌ر ده‌سه‌لاتێکی تری دیموکراسی بوایه ، ئه‌وا پۆلێک به‌رپرس ده‌ستیان له‌کار ده‌کێشایه‌وه ؟ به‌لام هه‌یهۆ که‌ی به‌رپرسانی با شور ، له‌سه‌ر هه‌لوێست وهه‌ڵه‌وتاوان ،ده‌ستبه‌رداری کورسی ده‌بنه‌وه !!؟
ئه‌م کاردانه‌و جه‌ماوه‌ریه‌ی به‌رفراوانه ، وه‌ک پیشه‌ی سه‌ره‌کی به‌رپرسانی کورد بۆ چه‌واشه کردنی جه‌ماوه‌ر و کپکردنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کان ،سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم داوای لێکۆلینه‌وه‌ی کرد ، په‌رله‌مان لیژنه‌ی پێک هێنا ، مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی له‌زاری مه‌لابه‌ختیار وتی که‌له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئاکامی به دوا چونه‌کانمان بلاو ده‌که‌ینه وه. به‌لام له‌بواری پراکتیکدا هه‌ر سێ لایه‌ن هیچیان نه‌کرد؟ . بۆیه هیوادارم سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، په‌رله‌مان ، (مه‌لابه‌ختیار) ئه‌گه‌ر کارێکیان پێ ناکرێت ، با په‌یمان نه‌ده‌ن . چونکه ئه‌م جۆره ره‌فتارانه‌تان ،بۆته هۆی ئه‌وه‌ی کاتێک ئێوه بریار ده‌ده‌ن ، ئئمه ئاکامه‌که‌ی بزانین ؟
له 28 /04/2009 ده‌زگای ئیرۆ کورد هۆمان رایت ، له ڕێگای ڕۆژنامه‌نوس جه‌بار چیایی که‌هاوکات ئه‌ندامێکی چاودێری کوردۆساید چاکیشه ، دیدارێکی ڕۆژنامه‌نوسی له‌گه‌ل ( تاریق ره‌مه‌زان ) ، به کۆمه‌لێک زانیاری و وێنه‌و دۆکۆمێنت له‌مالپه‌ره‌که‌یان بلاوکرده‌وه .
ئه‌و چیرۆکه‌ی ئاسایشی سلێمانی باسی ده‌کرد که‌له له ڕێگای نه‌خۆشخانه له‌ده‌ست قاره‌مانه‌کانی ئاسایش هه‌لاتوه . نه‌ک هه‌ر راست ده‌رنه‌چوو ،به‌لکو به‌ر له ئازادبونی ،به‌ڕێوبه‌رانی ئاسایشی گشتی بۆ یادگاری به‌کۆمه‌ڵ وێنه‌یان له‌گه‌ل گرتوه ، دواتر به ئۆتۆمۆبیلێکی ره‌نگ ماڕۆنی به ڕێزه‌وه به ڕێێان خستوه ؟ وه به نامه‌ی ده‌ست خه‌تی تاریق ره‌مه‌زان ئاماژه به‌وه ده‌کات که‌تاڵه‌بانی ، وه‌ک پیشه ی هه‌میشه‌یی له‌بڕی دادوه‌ر ، ئازادی کردوه ؟ وه له‌هه‌مووش کاره‌ساتر ئاماژه به به به‌لگه‌وه ده‌کات که‌ئه‌و له ڕۆژی ژاربارانکردنی هه‌له‌بجه وه‌ک فڕۆکه‌وان به هیچ جۆرێک هه‌ڵنه‌ستاوه و نه‌فڕیوه ؟ وه دان پیانانه‌که‌شی ، له‌ژێر فشار و ئه‌شکه‌نجه بوه ؟ شایه‌نی باسه ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌یه ئه‌و زانیاری وبه‌لگه‌نامانه ئاشکرا بووه بێ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت ، په‌رله‌مان ، ده‌زگای ئاسایش ، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ، وه‌لامێکی ناراستی ئه‌و زانیاریانه بده‌نه‌وه !؟
له‌مه‌ش کاره‌سات تر ، تاریق ره‌مه‌زان ئێستا وا خه‌ریکه ، سکالای یاسایی له‌سه‌ر ده‌زگاکانی ئاسایشی کوردستان تۆمار بکات ، که‌ئه‌شکه‌نجه‌یان داوه‌و ناویان زراندوه ، بۆیه داوای قه‌ره‌بوی مادی و مه عنه‌وی ده‌کاته‌وه ؟ به‌کورتیه‌که‌ی له‌جه‌لادێکه‌وه بۆته بێ تاوان !؟ له بری ئه‌وه‌ی ئێمه به دوای دابچین ئه‌و له‌دوامانه ؟
پرسیارێک له هزرم ده‌خولێته‌وه ، که ئاشکرابونی ئه‌م( یه‌کێتی وئاسایش گێته) هۆی چیه کاردانه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری به‌دوا دا نه‌هات !؟ ئاخر له‌لایه‌ن هه‌ندێ ناوه‌ندی بنه‌ماله‌ی قوربانیان گوێبیستی هه‌ره‌شه ده‌بوین ؟ هیچ ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌نوسێک به دوای ئه‌م ئاسایش گێته دا نه‌چوو ؟ هیچ که‌مپین و ناره‌زایه‌تی ڕیکخراوه کۆمه‌لگاکانی مه‌ده‌نی به دوادا نه‌هات ؟ نه‌بوو به بڕیاریكی په‌رله‌مان ، تا هه‌زار باره لێژنه‌یه‌کی بێ ده‌سه‌لات دروست بکات ؟ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم داوای لێکۆلینه‌وه‌ی نه‌کرد ؟ کار گێر مه‌کته‌ب سیاسیه‌که‌ی یه‌کێتیش ، مژده‌ی ئه‌وه‌ی پێ نه‌به‌خشین که‌له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ، ئاکامی لێکۆلینه‌وه‌کان راده‌گه‌یه‌نین ؟ ئه‌ی هۆکاره‌که‌ی چیه !!؟
ئایا که‌سێتی نه‌ته‌وه‌یمان به ده‌ست به عس و ده‌سه‌لاتی کوردی واتێک شکاوه ،که نه‌توانین هه‌لوێست وه‌ربگرین ؟ یان ئه‌وه‌تا تاوانه‌کانی ده‌سه‌لاتی کوردی ، گه‌یشتۆته ئاستێک بێ هوده بین، که خه‌باتی مه‌ده‌نی کاریگه‌ری له‌سه‌ریان دروست ناکات ؟ یان کوردستان بۆته ولاتی کاره‌سات و تاوان؟
ده‌مێکه ئه‌و باوه‌ره‌م لادروست بوه ،که‌ئه‌م ده‌سه‌لاته کوردیه ، له‌ته‌ک ده‌سه‌لاتی عیراق ،پێوسته، داوای لێبوردن له بنه‌ماله‌ی قوربانیان بکات. که‌لێره‌دا سه‌رباری ده‌یان و سه‌دان تاوان و هه‌له ی 18 ساله‌ی ده‌سه‌لاتی ، دو نمونه‌ی بچوکتان بۆ ده‌هێنمه‌وه . له‌و کاته‌ی کوردانی هه‌نده‌ران ،بۆ یه‌که‌م جار توانیان جه‌لادێکی کۆمه‌لکوژی نه‌ته‌وه‌که‌یان ( نزار خه‌زره‌جی )له ولاتی دانیمارک به‌ره‌و ڕێچکه‌ی یاسایی ببه‌ن ، تاوانی کۆمه‌لکوژی کورد ، که‌وته ناو ڕۆژنامه‌و په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌وڕپی ، ئه‌وه‌نده‌ی نمابوو ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌وره له‌دادگایه‌کی ئه‌وڕپی به‌دۆکۆمێنته‌وه ، که ئه‌نفال تاوانێکی کۆمه‌لکوژیه، تۆمار بکرێت . که چی پارتی ویه‌کێتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به گشتی ، تاله‌بانی به‌تایبه‌تی ، نامه‌ی پاکانه و فریشته بونی خه‌زه‌ره‌جیان ، یه‌ک له‌دوای یه‌ک بۆدادگای دانیمارک ده‌نارد!؟ به‌مه‌ش کورد وه‌ک نه‌ته‌وه ، له‌به‌رامبه‌ر تاک و به‌رپرسانی ئه‌وڕپی شه‌رمه‌زار کرد !؟
وه‌چه‌ند سالێک له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی ده‌زگای پۆلیسی نهێنی( سێپۆ ) سوێدم کرد ، بۆ 2 کارمه‌ندی ئه‌و ده‌زگایه ، بۆماوه‌ی 10 ده‌قیقه باسی تاوانبارێکی کوردم بۆ کردن ،دوای ته‌واوبونی وته‌کان یه‌کێک له‌پۆلیسه‌کان ووتی ، ئه‌ی دوای روخانی رژێمی سه‌دام ، ئه‌م تاوانباره به ره‌و کوێ هه‌لات ؟ بۆ له‌دادگاکانی کوردستان و عیراق داواتان له‌سه‌ر تۆمار نه‌کرد ؟ کاتێک پێم راگه‌یاند ،به‌داخه‌وه له‌ژیرده‌سه‌لاتی کوردی به‌رپرسیشه !؟ هه‌ردو پۆلیس سه‌یرێکی یه‌کتریان کرد‌و که‌سه‌دان پرسیار له‌ده‌م و چاویان ده‌خوێنرایه‌وه ، که‌ئێمه چ به‌رپرس و ده‌سه‌لاتێکمان هه‌یه؟
ناهه‌قیان ناگرم ئه‌وان نازانن ئێمه هه‌ندێ به‌رپرسمان هه‌یه ، له‌به‌رامبه‌ر تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کان ، موخیان له به هاکانی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی شوراوه‌ته‌وه . چونکه له‌مێژودا ،سه‌رکرده‌ی میلله‌تانیان نه‌بینیوه ، له بڕی ئه‌وه‌ی جه‌لادی نه‌ته‌وه‌که‌ی دادگایی بکات ، بیکات به ڕاوێژکار !!؟ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ولدان بۆ سزادانی دادگا ، ببێت به پاریزه‌ری !؟ له‌بڕی زیندان و لێپێچینه‌وه ، ته‌ژی بکات له پله‌ی سیاسی حزبی و حکومی و بیانکه‌ته منال و کوری نازهه‌لگرتوی سیاسی؟ ،یان جه‌لادی ڕۆژی ئه‌نفال . له‌ناو جه‌رگه‌ی بنه‌ماله‌ی قوربانیان شاهانه بژیت !!
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵیین تا‌دادگایه‌کی ئه‌وڕپی یه‌کلایی راستی وته‌کانی تاریق ره‌مه‌زان نه‌کاته‌وه ، ناتوانین باوه‌ڕی پێ بکه‌ین . به‌لام پرسیار ئه‌وه‌یه ، هه‌موتان ده‌بینین ،چۆن پۆلێ به‌رپرسی، یاری وگالته به پیرۆزترین مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان ده‌که‌ن ، جه‌لاد ده‌که‌نه بێ تاوان و ڕیزی ده‌گرن ، ڕه‌نگه زۆر بێ‌تاوانیان کردبێت به تاوانبار !؟ ئاخۆ چه‌ند چیڕۆکی تری وا ڕویدابێت !؟
|