|
٣٠\١١\٢٠٢٥
گا پووش!

فهرهاد
کەریم
ژوور ساردە مۆمێک
دەسوتێ گەرمتر لە مرۆڤ
تەنیایی باش ژیان/ نزیکیت دوورمرۆڤ
ئاگرت لە ئاو کرد/ سوتا ئاو
ژیانکوژ/ مردن ڕژا
کۆنەبۆوە مردن/ ئاوەدانیی چۆل/ تاریکیی شاد
ژیانی جێهێشت/ نەگەڕاوە مردن
لە ڕژانی کەم نەبوو/ زیادی کرد لە بەتاڵیی
ژیانی کورت/ مردنی درێژ
خەوتنێ قەرداری خۆمم بە چێژی مردن
ژیان نەیهێشێت باش بخەوم
تووڕەم نەمتوانی بمرم و نازانم بژیم
کا
دا
با
باران گیا تەڕیی گا
مردن ژیان دا تا
مردن جێیهێشتم/ ژیان مانەوە دا
لە دەرەوەی ژیان مردن نییە
مرۆڤ بوونەوەرێکی شاد نییە لە ناو مردن و دەرەوەی ژیان
خاک
خوا
خۆر
خوار
گا تەڕیی گیا باران
دار
دڵ
دێ
گا
شەڕەکان بۆ ژیان نین/ مانەوەیە شەڕ
لە دەرەوەی بردنەوە و دۆڕانم
رۆژەکانی وەرین دەژمێرم
با مردنیش فڕێمدا وەک ژیان
لە دەرەوەی ژیان مردن دەخوێنمەوە
لە دەرەوەی مردن ژیان دەنووسمەوە
مانەوە چێژێکی تایبەتە لە دەرەوەی مردن و ژیان
ڕەنگە هەمووان وەک یەک درک بە بوون نەکەن
باران گیا تەڕیی گا/ گا تەڕیی گیا باران
مردن ژیان دا تا/ با ژیان برد/ مردن ئاو فڕ
گا
کا
با
تا
با
کا
گا
خۆری خواری خوای خاک
خاکی خوای خواری خۆر
خوێن برێژە و پشوودە نەخۆش
بۆنەکان لە خۆت دەچن
گا پووش
باران گیا تەڕیی گا
کا مرۆڤ سەوزیی با
لە مرۆڤ دەچێ مرۆڤ
خوا لە خوا.
ماڵپهڕی فهرهاد
کەریم
|