٢\١٠\٢٠٢٢
گاراخانی شایستەی
پاڵپشتییە.
لیدەری رۆژنامەی ئافتن پۆستنی نەرویجی
|

وەرگێڕانی:
هاوڕێ نەهرۆ
|
سەرۆکێکی پەرلەمان نابێ سەروسەودای هەبێ لەگەڵ پارتی سیاسی بەڵام دەبێ
ئەوەش بگوتری، بەشدارە لە داکۆکی کردن لە دیموکراسیەت و مافی مرۆڤ،
شوێنەکەی تاڕادەیەک بەرزترین شوێنە لەنەرویج وەک وڵاتێک کە
بونیاتنانەری ئەم بەهایانەیە.
بەتەواوەتی ئەوهایە شوێنی مەسعود گاراخانی (ئەندامی پارتی کاری
نەرویجی) کاتێ رەخنە لە پێشیل کردنی دڕندانە مافی مرۆڤ دەگرێ لە
ئێران.
مەهسا ئەمینی کوردە بەم تازانە لەژێر گرتن و سەرپەرشتی پۆلیسی
ئێران
گیانی لە دەست دا. ئەم تەمەن بیست دوو ساڵە گوایا سەرپۆشی ( بەهەڵە )
لەسەر کردووە، لەلایەن پۆلیسی مۆراڵەوە گیراوە لەویستگای پۆلیس
ویستویانە فێری (دروستی) سەرپۆش لەسەرکردنی بکەن لەوێ مردووە
لە ئاکامی ئەو ئەشکەنجانەی کە دووچاری بووە.
کێشەکەی شەپۆلێک لە نارەزایی هینایەکایەوە.
لە زۆر شوێنی
ئێران کێشەکەیان بەهی خۆیان زانی و نارەزاییان دەربڕی دژی
رژیمی ئاینی سەرکوتکەر.
چەندین کەس لەوە پاڵپشتی یە هەماهەنگە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراون.
ڕادەی نارەزاییەکان ئەوەندە بوو کەرژیم بەروونی هەست بکا کە هەڕەشەی
لەسەرە، مرۆ دەتوانی ئەو نارەزایە تیژانەش ببینی بە ئاراستەی رەخنە
لەوڵاتانی دەرەوە بەرێوە دەچی.
بەتایبەتی رژیم خراپ لەوانە دەگا کاتێ خەڵکانێک بە باکگراوندی
ئێرانی
بەشداری ئەکەن لەو نارەزاییانە.
گاراخانی پەناهەندەیە و خەڵکی
ئێرانە، ساڵی ١٩٨٧ بەمناڵی هەڵهاتووە.
لەسوسیال میدیا یەکێکە لەوانەی لەسەر ( پاڵپشتی ئافرەتی
ئێرانی دژی
پاتریاکی ) نووسیوە.
هەروا گاراخانی ڤدیوی بە زمانی فارسی بڵاوکردۆتەوە، ئەمە رێ تێ ئەچی و
مایەی تێگەیشتنە کەرژیمی
ئێران زیاتر توڕە کرد بێ.
باڵیوزی نەرویج لەتاران بانگکراوەتە سەر مێز.
بەڵام جیهان ئاوایە لە چەرخی گڵوبالیزم.
مرۆڤ لەدەستی چەوساندنەوە ڕادەکا داوای ئاسایش و ئەمان و هەڵی زیاتر
دەکا لە وڵاتێکی تر. بەهەرحال ئەو وڵاتەی هەر چی بێ کە لێوەی هاتووە،
کەچی پارچەیەکە لە شوناسی.
وەک گوتم گاراخانی زیاتر سەرقاڵی دۆخی ئەو وڵاتەیە کە لێوەی هاتووەو
تیایدا لە دایک بووە.
دیکتاتۆر هەمیشە رەخنەی ئاراستە دەکرێ لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە،
ئەویش رووبەرووی نارەزایەتیە ناوخۆیەکان دەبێتەوە، کاتێک خەڵک بوێری
پەیدا بکا.
رەنگدانەوەی ئەمەش وەڵامدانەوەیە بە کەرەستەو ئامرازی توندوتویژی،
لەهەندی هەڵ و مەرجە دا ئەمە کاریگەری هەیە بەڵام لە لایەکی دی شەپۆلی
نارەزاییەکان توند تر ئەکا.
لەکۆتایی دا دەکرێ رژیم ژێرەوژوور بێ.
بەم شێوەیە شا مەحەمەد رەزا پەهلەوی لە ساڵی ١٩٧٩ دەسەڵاتی لەدەست دا .
ئەوە بوو ئاخوندەکان (مجلس الکهنة) دەسەڵاتیان گرتە دەست لە
ئێران.
ئاخۆ مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە؟
کەس ئەمە نازانی، بەڵام رۆژانی رژیم لە تاران تەنیا ئەبێ ئەمە بزانی
پەند لە چارەنووسی شاهنشاوە وەرگرێ و فێر بێ.
کەمترین دڕاندایەتی و سەرکوت لەوانەیە کاریگەری باشتری هەبێ لە زیاتری.
______________________________________
سەرچاوە:
https://www.aftenposten.no/meninger/leder/i/157Ewq/aftenposten-mener-gharahkhani-fortjener-stoette
ماڵپەڕی
هاوڕێ نەهرۆ
|