٢٣\٤\٢٠١٣
گه‌ڵایه‌ک له
باخی دڵم هه‌ڵده‌وه‌رێ.

که‌ژاڵ
ئیبراهیم خدر
١
ئێواره‌یه‌ک که‌وتمه نێو رۆحی
شه‌رابی دڵێکی ته‌نهایی
عه‌رشی عه‌شقێکی پرٍ له زه‌رده‌خه‌نه
له‌گه‌ڵ وه‌رزی ئاو و گه‌ڵا و ئه‌ستێره‌کان
تێکه‌ڵاوی بۆنی وه‌رزی
شه‌پۆلی باران و
سه‌مای غه‌مگینی ئێواران و
بۆنی نه‌غمه‌ی
چه‌پکێ په‌ڕه‌ی گوڵێکی ژاکاوی
پڕ له ئه‌سرینی دڵڕه‌قی و
شه‌پۆلێک له خه‌یاڵی مه‌ستی و
لێوان لێو له سپێده‌ی هه‌ڵمژینی
خه‌یاڵ و دڵێکی تینوو؟
غه‌مناک به شکۆفه‌ی وه‌رینی گوڵ
تاڤگه‌یه‌ک له‌بارانی سه‌مای به‌فر،
به جریوه‌ی که‌رنه‌ڤاڵی
چۆله‌که‌یه‌کدا بۆ ناردم
تاکو نیگایه‌ک له باخچه‌ی خۆشه‌ویستی
به دارگێلاس و سنه‌وبه‌ری رۆحمدا
په‌خش کات و
وه‌ک مانگێکی پڕ له فرمێسکی
جه‌سته‌ی دڵی ریبوارێکی ماندوو
په‌نجه‌ره‌یه‌ک له رووناکی
ببه‌خشیه چڵه ره‌یحانه‌یه‌ک
بۆنی غه‌ریبی و رۆحی گه‌ڵارێزانی
ساباتی هه‌ستی لێبێت.
٢
که نائومێدبووم له ده‌رگای بێده‌نگی
هه‌ڵوه‌رینی په‌ڕه‌ی گه‌ڵاکانی
وه‌رزی تۆراوی سێبه‌ری
گوڵ و ئه‌ستێره و
زایه‌ڵه‌ی تینویه‌تی دره‌خت و
ئاوێنه‌ی به‌جێماوی وه‌رزی دابڕان
بوومه شه‌ونمی باڵدارێکی ته‌زیوو
چاوه‌کانم دوا سه‌فه‌ری
غوربه‌تی تاریکی رۆژگاری
لێ ده‌تکاو
ره‌نگم په‌نجه‌ره‌ی تووله رێگاکانی
چرکه‌ی کووخه به‌جێماوه‌کانی
شه‌پۆلی باران و
دڵی ئاهه‌نگه مه‌سته‌کانی
وه‌رینی گه‌ڵاو ئاوی ده‌نووسیه‌وه.
٣
که ئێواران و شه‌وانی نائومێدی
په‌رچه‌می سووری ئاسمانی دڵمی داپۆشی
خونچه‌ی سێبه‌ری گوڵی به‌هار
شه‌رمی له باخچه‌ی شه‌تڵی
وه‌رینی گه‌ڵا ده‌کردوو
باڵنده‌ی چاوه‌کانت
بوونه په‌یکه‌ری مۆمێک
له مه‌ستی و به‌خشنده‌یی.
٤
که نائومێدی رووی تێ‌کردم
سینه‌ت بووه ئاره‌زووی به‌فری رۆحم و
باخی میوه‌ی گوڵه گه‌نمێکی
پرٍ له سه‌مای شه‌راب و
خه‌ونی چیمه‌نی چرکه‌یه‌کی پڕ له نه‌غمه و
به‌تاڵه‌کانی سنه‌وبه‌ری قژت داتپۆشیم
چرپه‌ی لێوت بۆنی گوڵی
تێک ئاڵانی سێوی گرتوو
سۆزی شانه‌ی چاوه‌کانت
بوونه مانگه شه‌وی دوا هه‌ناسه‌ی
پرٍ غوربه‌تی تیشکی هه‌ست و
گزنگێک له گه‌ڵای شه‌ونمی داباراند.
٥
که نائومێدبووم
له پشت سێبه‌ری هیوای گوڵێکه‌وه
له پشت سێبه‌ری شه‌که‌تی
هه‌تاوی به‌یانیه‌که‌وه
که‌سیمای روخساری بۆنی
که‌ناری خه‌ونێکی رووتی
لێ ده‌چۆرا
تۆ به ده‌ست تاڵه ئاڵۆزکاوه‌کانی
په‌رچه‌مت گوڵاوپژێن کرد
تاکو باخچه‌یه‌ک له تریفه‌ی
تاڵی ماچی مانگه شه‌و
بکه‌ینه باخێک له ده‌ریای
ته‌نهایی و بێده‌نگی و
به‌سه‌ر شه‌پۆلی خامۆشیدا
چرۆیه‌ک له گوڵی سێ‌و
به‌رین: بۆ چڕینی گۆراینه‌ک
که ئاوێزانی شه‌رمی یه‌کترببن.
٦
که هه‌ستم کرد پڕ ده‌بیت
له وه‌رزی به‌هاری باران و
مه‌ستی تریفه‌ی به‌ربه‌یان و
گوڵی باخچه‌ی ته‌مه‌نی خۆشه‌ویستی
به درێژایی شه‌و ده‌بوویته ئه‌ستێره و
تۆ له ناو سنگمدا ده‌خه‌وتی.
٧
که خه‌و وه‌ک ته‌رزه باری
تۆ پێکه‌نینت کرد به سه‌ما
چاوم بووه ئاسمانی رێت
به‌خته‌وه‌ریت کرده
که‌شتیه‌کی گۆمی نائاسوده‌یی
بزه و خه‌نده‌ی
گوڵی پرٍ باخی گێلاسی
ئاگری خۆشه‌ویستی و
په‌نجه‌ره‌ی به‌هه‌شتی رووناکی
له ناو باوه‌شما تێر بخه‌وه
تا سه‌رخه‌وێکی ئه‌به‌دی
بیر له گزنگی سپێده‌یه‌کی
وه‌نه‌وشه‌یی بکه‌وه
بیر له شه‌که‌تی ماندووبوونی
ترپه‌ی تێکه‌ڵاوی عاشق بکه‌وه
تاکو ببنه په‌رژینێک
بۆ ئاوێزانی یه‌کتری و
چڕینی نه‌غمه‌یه‌ک له گۆرانی
بۆ ئاسووده‌بوونی یه‌کتری.
ماڵپه‌ڕی
که‌ژاڵ
ئیبراهیم خدر
|