گه‌لی کورد
له‌نێوان گێژاوی بێچاره‌نووسی و،
پرسی ''به‌شداری، یان به‌شدارینه‌کردن'' له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی
ئێران‌دا!

سیروان کاوسی
کارگێڕان و به‌ڕێوه‌به‌رانی رژێمی داگیرکه‌ری ئێران، سه‌ر له‌نوێ
شانۆگه‌ریی پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمارییان رێخستووه‌ته‌وه
و، ''شورای نگهبان'' که راسته‌وخۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌ئه‌ستۆیه،
پاش سڕینه‌وه‌ی نێوی سه‌دان که‌س که خۆیان بۆ سه‌رکۆماریی نێونووس
کردبوو، له‌نێو دوو لایه‌نی به‌نێو رێفۆرمخواز و بنچینه‌گراندا، موحسین
ره‌زایی (سه‌رۆکی پێشووی سوپای پاسدارانی ئیسلامی و، فه‌رمانده‌ی سوپای
ئێران)، مه‌لا مه‌هدی که‌ڕووبی (سه‌رۆکی پێشووی په‌رله‌مان)، میرحسێن
مووسه‌وی (سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشووی ئێران) و، ئه‌حمه‌دینژادی سه‌رکۆماری
ئێستای بۆ کێبه‌رکێی هه‌ڵبژاردن، ده‌ستنیشان کرد.
وه‌ک ده‌زانین، ئه‌م چوارکه‌سه له ئێستا و رابوردوودا، له‌ریزی کاربه‌ده‌سته
گه‌وره‌کاندان و، له‌ماوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رک و به‌رپرسیارێتییاندا،
پێشانیانداوه له چه‌واشه‌کردن و فریودانی خه‌ڵک و تاوانکاری و پێڕه‌وکردنی
سیاسه‌ته‌کانی نامرۆڤانه‌ی رژێمدا، گه‌لێک کارامه و لێهاتوو و خاوه‌ن
ئه‌زموونن. جگه له‌میدیای رژێم که له چاوبه‌ستن و سه‌رلێشێواندنی خه‌ڵکدا
به‌ته‌واوه‌تیی شاره‌زایه و ئه‌رک و رۆڵی خۆی به‌باشی ده‌بات به‌ڕێوه،
هه‌روه‌ها میدیای وڵاتانی دێمۆکراتیش له رۆژنامه و ته‌له‌فزیۆنه‌کانیاندا،
شرۆڤه و لێکدانه‌وه‌ی خۆیان له‌مه‌ڕ مێژووی سیساڵه‌ی دامه‌زرانی
کۆماری ئیسلامی و، ره‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریی ئیران بۆ
ئاگاداریی خه‌ڵکی خۆیان بڵاوده‌که‌نه‌وه.
له‌م نێوه‌دا، میدیای کوردیش که به‌شی زۆری له‌لایه‌ن حیزب و رێکخراوه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتیده‌کرێ، هه‌ر لایه‌نێک به‌جیا هه‌ڵوێست
و راوبۆچوونی خۆی بۆ ئاگاداریی گه‌له‌که‌ی بڵاوده‌کاته‌وه و، هه‌ر
لایه‌نه‌ش ئاوات و ئامانجی ئه‌وه‌یه گه‌لی کورد پشتیوانیی له بۆچوون
و هه‌ڵوێسته‌که‌ی ئه‌وه‌وه بکا و، راوپێشنیازی لایه‌نه‌کانی دیکه
پشتگوێ بخات. به‌ڵام راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه، ئاگاداربوون، یان
ئاگادارنه‌بوونی جه‌ماوه‌ری کورد له نێوه‌رۆکی ئه‌م راگه‌یاندنه له‌یه‌کنه‌چووانه‌ی
که له‌لایه‌ن نێزیکه‌ی بیست حیزب و رێکخراوی دژبه‌ر و ناکۆکه‌وه
بڵاوده‌کرێنه‌وه، هیچ کاریگه‌رییه‌کی نابێ بۆ سه‌ر گۆڕینی رای جه‌ماوه‌ر،
که له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ئێران‌دا به‌شداری بکه‌ن، یان نه‌یکه‌ن!
چه‌ند هۆیه‌ک له گوێنه‌دان و به‌هێندنه‌گرتنی هه‌ڵوێستی حیزبه‌کان له‌لایه‌ن
جه‌ماوه‌ری کورده‌وه کارکردیان هه‌یه. هۆی یه‌که‌می ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وه که، پتر له بیست ساڵه حیزب و رێکخراوه‌کان له‌گه‌لی
خۆیان دابڕاون و، پێوه‌ندیی راسته‌وخۆیان به جه‌ماوه‌ره‌وه نه‌ماوه.
رێکخستنی نێوخۆی وڵات له‌مێژه هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه و، ئاگاداربوون
له بارودۆخی نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌ڕێگه‌ی که‌سوکاری پێشمه‌رگه
و بنه‌ماڵه‌کانیان و، خه‌ڵکی بازرگان و، قاچاخچییه‌وه‌یه که هاتوچۆی
ئه‌مدیووئه‌ودیو ده‌که‌ن، یان له‌ڕیگه‌ی ئه‌و گۆڤار و رۆژنامانه‌وه ده‌ستیانده‌که‌وێ
که‌له‌ژێر چاودێریی رژێم له رۆژهه‌ڵاتدا بڵاوده‌کرێنه‌وه. دیاره
هۆکاری ئه‌م دابڕانه‌ش بۆ ئه‌و بارودۆخه ده‌گه‌ڕێته‌وه که له‌لایه‌ن
هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری باشووری کوردستانه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه
و، له‌ڕووی ناچارییه‌وه ملیان بۆ ژیانی ئۆردووگانشینی دانه‌واندووه
و، له‌وه‌وه زه‌وینه خۆشکرا‌وه بۆ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و
پارتی دێمۆکراتی کوردستان، سیاسه‌تێکی وابگرنه‌به‌ر که به وابه‌سته‌کردنی
ئابوورییان، مه‌رج بۆ هاوکاری و یارمه‌تیدانیان دابنێن و، به‌ره به‌ره
سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و رێکخراوه‌ییان تێکبده‌ن و، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌رندیی
خۆیان و، گوشاری به‌رده‌وامی رژێمی داگیرکه‌ری ئێران‌دا، رێی جموجوڵی
سیاسی و چالاکیی چه‌کداری و پێوه‌ندیی راسته‌وخۆیان به رۆژهه‌ڵاتی
کوردستانه‌وه لێ به‌ربه‌ست بکه‌ن.
به‌ڵام چاوکانیی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کورد له حیزبه‌کانی له
رۆژهه‌ڵات، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کان
سێ دیارده‌ی زیانباری وه‌ک کولتووری خێڵه‌کی و کولتووری ژێرده‌سته‌یی و
ئێرانچێتیی و کولتووری حیزبایه‌تیی له‌شێوه‌ی چه‌پی کلاسیکی ''ستالینیستیی''،
ده‌یان ساڵه تێکه‌ڵ به مێشک و بیروباوه‌ڕ و هه‌ڵسوکه‌وتیان کراوه و،
ناتوانن ده‌ستبه‌رداری بن. نیشانه‌کانیشی ئه‌مانه‌ن: بیری پاوانخوازی
و ناکۆکی و نه‌حه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کدیی، شه‌ڕولێکدانی نێوخۆیی
حیزبی، نێوزڕاندن و تێرۆری که‌سایه‌تیی یه‌کدیی، ده‌سته‌وده‌سته‌گه‌رێتیی
بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی. زاراوه‌په‌رستی و
نێوچه‌گه‌رێتیی. خۆ‌به‌که‌مزانین به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و،
خۆبه‌زلزانی به‌رامبه‌ر خۆیی. دژایه‌تیکردن وتێرۆری جه‌سته‌یی و که‌سایه‌تیی
ره‌خنه‌گری خۆیی و، ملکه‌چی و نه‌رمونیان بوون به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی
سه‌رده‌ست. دژایه‌تیی ئاشکرای بیری پیرۆزی سه‌رفرازی و سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان و، پاکانه‌کردن و ره‌وایه‌تیدان به بیرۆکه‌ی بنده‌ستی وکۆیله‌تیی
کورد به‌درۆشمی نابابه‌تانه و سه‌رلێشێوێن. ئه‌م دیارده چه‌وتانه
به‌تێکڕا بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که حیزبه‌کان رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ
پشتیوانیی جه‌ماوه‌ری ناحیزبی و، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبیی زیاتر
له‌ده‌ست بده‌ن.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی که حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات
تووشی هاتوون، له‌نێو شاره‌کاندا، له‌ماوه‌ی بیستساڵی رابوردوودا،
چینێکی رۆشنبیر و خوێنده‌وار پێگه‌یشتوون که لێکدانه‌وه‌یه‌کی نوێ و
بابه‌تانه‌یان سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه و گۆڕانکارییه‌کانی
جیهان هه‌یه. ئه‌م جیله نوێیه خوێنده‌واره، بزاڤێکی رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی
و نه‌ته‌وه‌یی له‌شاره‌کان ده‌ستپێکردووه و، ئه‌گه‌رچی به‌له‌ش له‌ژێر
چه‌پۆکی رژێمی نگریسی داگیرکه‌ری ئێراندایه، به‌ڵام به بیروزانست
پێگه‌یوه و، تێگه‌یوه که، به‌شێوه‌یه‌کی ژیرانه چالاکی نه‌ته‌وه‌یی
و فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیریی خۆی ببات به‌ڕێوه. (شایانی باسه، ئه‌م
بزاڤه رۆشنبیرییه له‌باکووری کوردستان، له‌به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی
دیکه‌ی کوردستاندا، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک له‌ئاست و پله‌یه‌کی گه‌لێک
فراوانتر دایه).
پاش ئه‌م رۆنکردنه‌وه کورته، ده‌گه‌ڕێینه‌وه
سه‌ر باسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ئیران!
سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ئێران، با ئێمه‌ش لاسایی
هێندێک لایه‌ن و حیزبی سیاسیی کوردی نه‌که‌ینه‌وه که به‌وێنه‌ی خه‌ڵکی
ساویلکه، شوێن پرۆپاگه‌نده و واده و به‌ڵێنی کاندیداکانی هه‌ڵبژارده‌ی
رژێم که‌وتوون، به‌ڵکو نێوه‌رۆکی ئه‌م هه‌راوزه‌نایه‌ی کاربه‌ده‌ستانی
ئێران بخه‌ینه‌ڕوو که به‌ڕێگه‌ی میدیاکانیانه‌وه بۆ چاوبه‌ستن و
فریودانی خه‌ڵک خستوویانه‌ته‌ڕێ. بۆ ئه‌مه‌ش، پێویسته پێش هه‌رشتێک،
لاپه‌ڕه‌کانی یاسای بنچینه‌یی ئیران هه‌ڵده‌ینه‌وه و، بزانین به‌وشێوه‌ی
که له وڵاتانی ئازاد و دێمۆکرات‌دا کاری پێده‌کرێ، سه‌رکۆماری ئێران
به‌پێی یاسا چ ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌یه و، به‌کرده‌وه چه‌نده ده‌ستی
ئاواڵه‌یه له جێبه‌جێکردنی ئه‌و واده و به‌ڵێنانه‌ی که ده‌یدات به‌خه‌ڵک؟!
سه‌ره‌تا ئاماژه ده‌که‌ین به ''به‌ندی 121''ی قانونی بنچینه‌یی ئێران،
که تایبه‌ته به سوێندخواردنی سه‌رکۆماریی، که به‌م شێوه‌یه ده‌ستپێده‌کات:
''من به‌نێوی سه‌رکۆمار، له‌به‌رامبه‌ر قورئانی که‌ریم و، نه‌ته‌وه‌ی
ئێران، به خودێ سوێند ده‌خۆم، که پارێزگاریی له ئاینی فه‌رمی و
سیسته‌می کۆماری ئیسلامی و یاسای بنچینه‌یی وڵات بکه‌م.....''.
له به‌ندی 12ی یاسادا هاتووه:
''ئاینی فه‌رمیی ئێران، ئاینی ئیسلام و، ''ئاینزای شیعه‌ی جه‌عفه‌ری 12
ئیمامی'' یه و، تا دنیا دنیایه، ئه‌م به‌نده وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وه
و، ناگۆڕدرێت....''.
به‌ندی 67- سوێندخواردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان:
''من له‌به‌رامبه‌ر قورئانی پیرۆز و خودای گه‌وره‌دا سوێند ده‌خۆم، به‌پشیبه‌ستن
به شه‌ره‌فی مرۆڤیی خۆم به‌ڵین ده‌ده‌م، که پاسه‌وانی هه‌رێمی ئیسلام
بم و، پارێزگاریی له‌ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆرشی ئیسلامیی ئێران و،
چوارچێوه‌ی کۆماری ئیسلامیی بکه‌م..... به‌رگریی له‌یاسای بنچینه‌یی
ولات بکه‌م ......''.
وه‌ک ده‌بینین، به‌پێی یاسا ئه‌رکی گرنگ و سه‌ره‌کیی سه‌رکۆمار و په‌رله‌مان،
پارێزگاریکردنه له ئاینزای شیعه و سیسته‌می کۆماری ئیسلامی و، پێبه‌ندبوون
به یاسای بنچینه‌یی ئێران.
له‌سه‌رووی سه‌رکۆمار و ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه، نێوه‌ندێکی دیکه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارێتیی هه‌یه، که ئه‌رک و پیشه‌ی چاودێریکردنه به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی
یاسای بنچینه‌یی و ئه‌و یاسایانه تاوتوێ ده‌کات که په‌رله‌مان
بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات. ئه‌م ده‌زگه‌یه نێوی لێنراوه، ''شورای
نگهبان''، (شورای چاو‌دێر). ئه‌م کۆمیته‌یه، به‌پێی به‌ندی 91ی قانوونی
بنچینه‌یی ئێران، له 12 ئه‌ندام پێکهاتووه. شه‌ش که‌سیان راسته‌وخۆ
''وه‌لی فه‌قیه'' (رێبه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران) هه‌ڵیانده‌بژێرێ و،
6 ئه‌ندامه‌که‌ی دیکه‌ش له‌نێو کۆمه‌ڵناس و مافناسانی وڵات ده‌ستنیشان
ده‌کرێن، که پێویسته ئه‌مانه‌ش سه‌ر به ئاینزای شیعه بن.
ئه‌وجا له‌سه‌رووی ''شۆرای نگهبان'' یشه‌وه، نێوه‌ندێکی دیکه هه‌یه
که‌نێوی ''مجمع تشخیێ مێلحت نڤام''، (نێوه‌ندی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
رژێم)، ه و، به‌پێی به‌ندی 112ی یاسا، کاری ئه‌م نێوه‌نده
چاودێریکردنه به‌سه‌ر کاری سه‌رکۆمار وشورای نگهبان و په‌رله‌مان و
نێوه‌نده‌کانی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی
وڵات (وه‌لی فه‌قیه) له‌پێوه‌ندیدایه.
پاش خستنه‌ڕووی ئه‌م ته‌لاری ده‌سه‌ڵاتدارێتییه، ئێستا با بێینه سه‌ر
باسی وه‌له فه‌قیه و، بزانین له یاسادا چ ماف و ده‌سه‌ڵاتێکی بۆ ده‌ستنیشانکراوه؟!
به‌ندی 109 – مه‌رجه‌کان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی رێبه‌ر:
1- پێویسته له‌ڕووی زانستییه‌وه شاره‌زایی ته‌واوی له‌بواره‌کانی
زانستی ئاینی دا ببێ و، که‌سێکی شیاو و لێوه‌شاوه‌بێ بۆ وه‌رگرنتی ئه‌و
پله‌یه.
2- بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنی ئۆمه‌تی ئیسلام، که‌سێکی دادپه‌روه‌ربێ، له‌خودێ
بترسێ و، له‌بیری جێبه‌جێککردنی فه‌رمانی خودێ دابێت.
3- تێگه‌یشتن و شاره‌زایی ته‌واو له‌بواره‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا
هه‌بێ و، توانای شیکردنه‌وه‌ی قووڵ و به‌جێ سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کان
بێ، ئازا و نه‌ترس بێ، هونه‌ری سه‌رۆکایه‌تیکردن بزانێ.
به‌ندی 110 - ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاته‌کانی رێبه‌ر!
1- ده‌ستنیشانکردنی رامیاریی گشتیی سیسته‌می کۆماری ئیسلامیی ئێران،
پاش راوێژکردن له‌گه‌ڵ نێوه‌ندی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
کۆماری ئیسلامیی.
2- چاردێریی ده‌کات به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری
ئیسلامیی.
3- ده‌رکردنی بڕیاری راپرسیی له‌وڵات.
4- سه‌رۆکایه‌تیی تێکرای هێزی سه‌ربازیی ئێران.
5- راگه‌یاندنی جه‌نگ و ئاگربڕ و ئاشتی و کۆکردنه‌وه‌ی هێزی چه‌کدار.
6- دانان، یان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابردن، یان په‌سندکردنی خۆکشانه‌وه‌ی:
- ئه‌ندامانی شورای نگهبان.
- سه‌رۆکی وه‌زاره‌تی دادی وڵات.
- سه‌رۆکایه‌تیی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن.
- سه‌رۆک و فه‌رمانده‌ی هه‌موو هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران..
- فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامیی ئێران.
- دانان، یان لابردنی فه‌رمانده‌کانی له‌شکری و پاراستنی وڵات.
- چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و، رێکخستنی پێوه‌ندیی سێ هیزی سه‌ره‌کیی
وڵات (زۆوینی، ئاسمانی، زه‌ریایی).
- په‌سندکردنی کاندیداکانی سه‌رکۆماریی.
- وه‌لی فه‌قیه، هه‌روه‌ها ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌رده‌کات که له‌نێوخۆی
ده‌زگه‌کانی رژێمه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و، به‌شێوه‌ی ئاسایی و یاسایی
چاره‌سه‌رناکرێن.
- لابردنی سه‌رکۆمار.
- وه‌لی فه‌قیه هه‌روه‌ها ده‌توانێت، هێندێک له کار و ئه‌رکه‌کانی
خۆی بسپێرێ به نوێنه‌ر و که‌سێکی دیکه، که خۆی ده‌ستنیشانی ده‌کات!
چاوخشاندن به‌و چه‌ند به‌نده‌ی یاسای بنچینه‌یی ئێران، بۆمانی ئاشکرا
ده‌کات که ئه‌م رژێمه له‌سه‌ر بناخه‌ی دیکتاتۆریی ئاینیی ده‌چێت
به‌ڕێوه. له‌سێداره‌دانی به‌رده‌وامی ژنان و پیاوان له‌شه‌قام
وگۆڕه‌پانی شاره‌کان، به‌رده‌بارانکردن، بێسه‌روشوێنکردن، تێرۆرکردن،
شکه‌نجه ودارکاری و ده‌ستدرێژی و سووکایه‌تیکردن به که‌سایه‌تیی مرۆڤ
له به‌ندیخانه‌کان، گاڵته‌کردن به جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ و،
پێشێلکردنی هه‌موو ده‌ستوور و یاسایه‌کی مرۆڤی، له‌نیشانه‌کان و
دیارده‌کانی هه‌ره زه‌ق و ئاشکرای ئه‌م رژێمه دیکتاتۆر و دژ
به‌ئازادییه‌ن. سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کان له رژێمی ئیسلامیی خۆیدایه. له
بوونی یاسایه‌کدایه که بۆ پارێزگاریکردن له چینی ده‌سه‌لاتداری
ئاینیی، به‌ڕوانگه‌یه‌کی نامرۆڤانه‌وه داڕێژراوه. له‌به‌ر ئه‌وه،
لێداوان له ئازادی و چاره‌سه‌رکردنی هه‌ر کێشه‌یه‌کی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م رژێمه‌دا، یان له‌ڕووی ساویلکه‌ی و
نه‌زانینه‌وه‌یه، یان بۆ مه‌به‌ستی خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکه‌وه‌یه بۆ
گه‌یشتن به ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌ت له‌سایی ئه‌م رژێمه
کۆنه‌په‌رسته‌دا.
کورد و هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ئێران!
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد، باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه که ئێمه‌ش نه‌ته‌وه‌ین
و، به‌شێک له نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌مان له‌لایه‌ن رژێمی داگیرکه‌ری
ئێرانه‌وه داگیرودابه‌شکراوه، سه‌باره‌ت به هه‌ر دیارده‌یه‌ک که
پێوه‌ندیی به چاره‌نووسمانه‌وه هه‌یه، پێویسته له‌روانگه‌ی ئامانج
و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، شرۆڤه و هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر
بکه‌ین. له‌رژێمێکی دڕنده و خوێنڕێژی وه‌کو رژێمی داگیرکه‌ری ئێران،
که بناخه‌که‌ی له‌سه‌ر شۆڤێنیزمی ئاینی و ره‌گه‌زیی دانراوه، له‌ڕۆژی
دامه‌زرانییه‌وه تاکو ئه‌وڕۆ به‌ده‌یان هه‌زار رۆڵه‌ی کوردی
له‌نێوبردووه و، پتر له دوانزه ملیۆن کوردی له خوێندن به‌زمان و
مافی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی بێبه‌شکردووه، مه‌لا که‌ڕووبی ببێ به
سه‌رکۆمار، ئایه‌تۆڵڵا زوڵفه‌لی بێ، ئاخوند گورگه‌لی، ئه‌حمه‌دینژادی
کۆنه‌پاسداری کوردکوژ بێ، یان هه‌ر خوێنڕێژێکی دیکه‌یان ببێت به
سه‌رکۆماری ئێران، ده‌بێ دڵنیابین که هیچ گۆڕانێک له بارودۆخی کوردی
کۆیله‌ی مافخوراودا ناکات. له‌به‌ر ئه‌وه به‌شدارینه‌کردنی کورد له
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران‌دا، باشترین وه‌رام و په‌یامێکی سیاسییه که
نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌توانێت، به رژێمی ئێران و، هه‌روه‌ها به دنیای
ده‌ره‌وه‌ی بدات که خۆی به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیا و سه‌ربه‌خۆ ده‌زانێ و،
له‌سه‌ر خاکی خۆی، ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه به ناڕه‌وا و نایاسایی ده‌داته
قه‌ڵه‌م.
به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێسته‌دا، ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین که
ره‌نگه گه‌لی کورد له‌ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له
هه‌ڵبژاردنه‌کانی رژێمی ئیسلامی‌دا به‌شداری بکات. هۆی ئه‌مه‌ش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئاستی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی. بێگومان
لایه‌نی ئابووریش ده‌ور ده‌بێنێ و، خه‌ڵکانێک بۆ ئه‌وه
به‌شداریده‌که‌ن، چۆنکه ده‌ترسن ئه‌گه‌ر ناسنامه‌که‌یان مۆری
به‌شداریکردنی لێنه‌درێت، کۆپینی خوارده‌مه‌نییه‌که‌یان له‌کیس بچێ و،
له‌لایه‌ن به‌کرێگیراوانی رژێمه‌وه تووشی کێشه بن.
له‌کۆتاییدا، پێوسیته ئه‌م پرسیاره به‌ره‌وڕووی خۆمان بکه‌ینه‌وه،
چی بکرێت، که هۆشیاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد بگاته ئاستێک،
به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بناسێ، چی بکرێت، که گه‌لی
کورد بتوانێ باوه‌ڕ به‌خۆی، له‌لا دروست ببێ، کوردستان به خاک و
نیشتمانی خۆی بزانێ و، پشت به هێز و توانا و ''ڤین'' (اراده)ی خۆی
ببه‌ستێ. خۆی رێکبخا و، یه‌کێتییه‌کی پته‌و له‌نێوخۆیدا پێکبهێنێ و،
درۆشمی رفراندۆم بۆ کوردستان به‌گوێی رژێمی داگیرکه‌ری ئیران و، دنیای
ئازاد بگه‌یه‌نێت؟!
بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م ئه‌رکه گرنگانه، که بێگومان له‌لای هێندێک
که‌س و لایه‌نی خۆپه‌رست و ده‌سه‌ڵاتخواز، به خه‌ون و خه‌یاڵ
داده‌نرێن، له‌سه‌ره‌تادا پێویسته به‌ره‌یه‌ک، یان یه‌کێتییه‌ک
پێکبهێنرێت له‌نێوان هه‌موو که‌سایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌و حیزب و
رێکخراوانه‌ی که ستراتیژ و ئامانجیان، رزگاریی نه‌ته‌وه‌ی کورد و،
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانه و، به‌کرده‌وه خه‌باتی
بۆ ده‌که‌ن. سه‌رۆکایه‌تییه‌کی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌رک و
خه‌باتی هاوبه‌شیان پێکبهێنن. پلاتفۆرم و پێڕه‌وێک به‌ڕه‌چاوکردنی
ئامانج وستراتیژی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه ئاماده‌بکرێ و، لایه‌نه‌کانی
به‌شدار، به‌پێی به‌نده‌کانی ئه‌و پلاتفۆرمه جۆری خه‌بات و هاوکاریی
نێوانیان رێکبخه‌ن. به‌شێک له کات و به‌رنامه‌ی میدیا و راگه‌یاندنیان
ته‌رخان بکه‌ن بۆ کاری په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی ئه‌ندامانی خۆیان و
جه‌ماوه‌ری کورد به گشتیی، به‌بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و، مێژوویی و
فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیی. مامۆستایان و، پسپۆڕانی هه‌موو بواره
زانستییه‌کان بانگێشت بکرێن، بۆ گه‌یاندنی زانست و ئه‌زموونی خۆیان به
جه‌ماوه‌ر. کۆمیته‌یه‌ک له زمان‌زان و شاره‌زایانی بواری دیپلۆماسیی
پێک‌بێت، که له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، خه‌باتی به‌رده‌وام بکا و، بتوانێت
پشتیوانیی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی رابکێشێ بۆ چاودێریکردنی رفراندۆمێکی
ئازاد له کوردستان.
ته‌نیا هه‌و‌ڵدان بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م ئه‌رکه مرۆڤی و نه‌ته‌وه‌یی و
مێژوویانه‌یه که ده‌توانێت، نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌سه‌رلێشێواوی و
بێچاره‌نووسی رزگار بکا و، رێگه‌ی راست و رۆناکی پێناسێنی و، بیخاته
سه‌رشاڕێی گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری و ئازادی و سه‌رفرازیی.
2009/5/29
|