٢٨\١\٢٠٢٠
گەل و حیزبە
شیعەکانی دەسەڵات لە تەرازووی خۆپیشاندەراندا.

ئهحمهد رهجهب
نزیکەی چوار مانگە حکومەتی عێراق کە لەلایەن
حیزبەکانی شیعەی سەر بە ئێران بەرێوە ئەبرێت لە بەغداو شارەکانی
ناوەراست و باشوری عێراق خەڵک ئەکوژیت وتا ئەمرۆش درێژەی ھەیەو
جەماوەری راپەریوو خۆپیشاندەران داویان کرد نەتەوە یەکگرتووەکان
ھەڵوێست دەرببرێت بەڵام نەتەوەیەکگرتووەکان کرکەوتووەو بێدەنگی
ھەڵپژاردووەو خوێن شەقامەکانی بەغداو شارەکان سوورکردووە.
حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی و سەرکردەی حیزبە شیعەکانی دەسەڵات بە رێی
ھەمە جۆر ھەوڵئەدەن درێژە بە مانەوەیان بدەن و، بە دوای ھەلێک ئەگەرێن
لەو تەنگژەیە تێکەوتوون رزگاریان بێت و، تا ئێستا دەستیان لە گرتن و
کوشتن و فراندنی خۆپیشاندەران ھەڵنەگرتووەو، داخوازییەکانیان جێبەجی
نەکردووەوو، پەڵپ و بیانوو ئەگرن ئەڵێن خۆپیشاندەران لەلایەن دەستی
دەرەکییەوە ھان ئەدرێن.
خۆپیشاندەران مۆڵەتیاندا بە حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ
ئەوەی بتوانن داخوازییەکانیان جێبەجی بکەن و حکومەت و پەرلەمان
بەڵینیاندا ئەو داخوازییانە جێبەجێ بکەن وەلێ مۆڵەت تەواو بوو
کاربەدەستان ھیچیان پێنەکرا جگە لە فشارخستنە سەر خۆپیشاندەران و گرتن
و کوشتنیان بۆیە خۆپیشاندانەکانی پێرێ و دوێنی جیاواز بوون لە رۆژانی
تر خۆپیشاندەران بە ھەمەمان گروتین کار ئەکەن بۆ بەرگری لە مافە
رەواکانیان و ، بە ھۆی بەرنامەو نەخشە گڵاوەکانی دەسەڵات گرژی و ئاڵۆزی
لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزی ئەمن و پۆلیس و حەشدی شەعبی بە جلوبەرگی
مەدەنیانەوە دروست بوو چەندین کوژراو برینداری لێکەوتەوە و، وتەبێژەکەی
فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق عادل عەبدولمەھدی عەبدولکەریم
خەڵەف بە روون و ئاشکەرا وتی : ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ھێزە
ئەمنییەکانی سەرپشک کردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی رێگایان ئەگرن
و دامودەزگای حکومەت دائەخەن و، لە کاردانەوەی ئەو رەفتارو ئاخافتن
گوفتارە نابەجێیەی وتەبێژەکەی عەبدولمەھدی خۆپیشادەران بریاریاندا لە
گۆرەپانەکان بمێننەوە و ریگا سەرەکییەکان دابخەن و، سوورن لە سەر داوای
چاکسازی وباشتر کردنی خزمەتگوزاریی و بەگژدا چوونەوەی گەندەڵی و
دابینکردنی ھەلی کارو، لە لایەکی ترەوە دوێنیسەرۆک وەزیرانی
کاربەڕێکەری عیراق عادل عەبدولمەھدی لە پاش گرتن و کوشتن و خوێنرشتن
رایگەیاند: عیراق لەئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەبارێکی ئاڵۆزدایە،
وڵاتیش لەگەڵ ھاوڵاتیانی خۆی و دەوڵەتانی تردا لەدۆخێکی ناھەمواردایەو
، .ئاماژەی بەوەکردھێزە ئەمنییەکان نایانەوێت بکەونە دۆخێکەوە کە
توندوتیژی لەدژی خۆپیشاندەران بەکاربھێنن و، بەم قسە مفتو بێ بایەخە
عەبدولمەھدی خۆڵ ئەکاتە چاوی خەڵکەوەو، خودی خۆی بەرپرسی یەکەمە لە
کوشتنی خۆپیشاندەران و، ئەوەتە وتەپێژەکەشی ھانی ئەمن وپۆلیس وسوپا
ئەدات بۆ کوشتن و خوێنرشتن.
لە سەرەتای مانگی ئوکتۆبەر { تشرینی یەکەم} سەدان ھەزار عێراقیی لە
نەتەوەو چین و توێژە جیاوازەکان ھاتنە سەرشەقامەکان بۆ دەربڕینی ھیوا
بۆ ئاییندەیەکی باشتری بێ گەندەڵیی و بەرژەوەندیی حیزبیی و دەستوەردانی
بێگانە، بەڵام لەلایەکی ترەوە کوشتن و بریندارکردنی خۆپیشاندەرانی
ئاشتیی خواز بەردەوامەو، بە ھۆێ دەستێوەردانی ئێرانەوە حکومەت
بەڵێنەکانی رابردوو جێبەجی ناکات و، کات ئەکوژێت بۆ مانەوەو ، بیری
چووتەوە بەکارھێنانی توندوتیژی گرتن وکوشتن بۆ کپکردنەوە
خۆپیشاندانەکان ھەرگیز مایەی قبوڵ نییە و پێویستە لێپێچینەوە لە گەڵ
تاوانباران بکرێت و بدرێنە دادگاو،بەرپرسی سەرەکی عادل عەبدولمەھدی و
سەرۆکی دەزگای ھەواڵگیری عێراق فالح فەیازە.
سەیرو سەمەرە لەودایە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و سەرکردەی لیستی
سائرون تا دوێنی دژ بە نەیارەکانی بوو وەک نوری المالکی و ھادی
العامری و نەوەکەی ئایتوڵلا حکیم و ئەوانی ترو، داوای لە خەڵک ئەکرد
برژێنە سەر شەقامەکان و، بەڵێندا چەکەکانی مێلیشاکەی بە ناوی ( سەرایا
ئەلسەلام) بداتەوە بە حکومەت بەڵام چەندین کەرەت چووە ئێران و، لە دوای
کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو ئەلموھندیس بە ناوی پرسەو سەرەخۆشی چووە
ئێران و، لە پاش بە خاک سپاردنی سلێمانی ئێران سەرۆکی حیزبە شیعەکانی
کۆکردەوەو، لەوێ بەرەیەکیان دروستکرد بۆ بەرنگاربوونەوەی ھێزی ئەمریکا
و بیانی و دەرکردنیان و موقتەدا سەدر بۆ سەرۆک و فەرماندەی ئەو تاقمە
و، لە ھاتنەوەیدا داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی کردو، بۆ ئەو مەبەستە
دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی شیعە توندرەوەکانی بەغداو شارەکانی ترو ،
ھەرچی ئۆتۆمبێلی پاریزگاو شارەوانییەکانە تەرخان کراون بۆ خەڵک
گواستنەوە بۆ شاری بەغدا بۆ ئەوەی خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی جەنەراڵ
موقتەدا ئەلسەدر بەرێوە بچێت و ، ئەم کارەش ھەوڵێکی ترە بۆ لاوازکردنی
خۆپیشاندەران و جەماوەری راپەڕیوی مەیدانی تەحریرو و گورپانەکانی
شارەکان.
ئامانجی سەرەکی و بنەرەتی بانگھێشتی موقتەدا سەدر بۆ خۆپیشاندانی
ملیۆنی رۆژی ھەێنی (٢٤/١/٢٠٢٠) لێدانی خۆپیشاندان و راپەرینی خەڵکی
عێراقە چونکە سەرئێشەیان بۆ رژێمی ئێران دروست کردووەو، لە
سەرکەوتنیاندا نەخشەی جیوسیاسی ناوچەکە ئەگۆرێت و، درز ئەخاتە ناو
رژێمی ئێران و، لەم کردەوە مناڵانە سەدر وەک جاشی ئێران سەیر ئەکرێت و
، ھاندەرێکی ئەکتیڤە بۆ کوشتن و خوێنرشتنی ژنان و پیاوان و لاوانی
عێراق.
میلیشیاکانی شیعە سەرشۆری رژێمی ئێرانن و، ئەوانەی لە قوم کۆبوونەوە
ھەرشە لە خۆپیشاندەران و خەڵکی راپەریوی عێراق ئەکەن و ھەوڵئەدەن
گۆرەپانەکانی تەحریرو وەسبەو گۆرەپانەکانی شارەکان دابخەن و ناوو
ناتۆرەو کاری نەشیاو ئەخەنە پاڵیان و، موقتەدا سەدر وەک خۆی باسی لێوە
ئەکات، ئەیەوێت ئەمریکای داگیرکەر دەربکات و، ئەوەی لە بیرچووەتەوە خوێ
و ئیسلامییەکانی شیعەی یاوەری ئەمریکا ھێنایانیەوە بۆ دەستبەسەراگرتنی
دەسەڵات و، ئەمریکا لە دوای رۆخانی سەدام حوسەێن لە ساڵی ٢٠٠٣ وە لە
عێراقدایە و، موقتەدا بۆ نیازپاکی "" سوپای مەھدی"" سرکردو میلیشیلکانی
شیعە دوورکەوتنەوە لە بنکەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری عێراق بەڵام ئێستا
ئێران گیرۆدەی گەمارۆ بووە لە لایەن ئەمریکاوەو، ئەمریکا لە رێکەوتنی
ئەتۆمی چووەتە دەرەوەو کێشەی گەورەی بۆ ئێران درۆستکردووە بۆیە
شیعەکانی خاوەن دەسەڵات بەم کردارەیان نیازیان وایە باری ئێران سوک
بکەن.
ئەوانەی لە ئێران کۆبوونەوەو سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەر عادل
عەبدولمەھدی و سەرۆکەکانی شیعەی دەسەڵات ھەر ھەموویان کەوتوونەتە
ھەلەکە سەماو ھەڵپەرکی و ھەڵھەڵە لێدان و بانگھێشتی دۆست و لایەن و
ئەندامانیان ئەکەن بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی موقتەداو،
ھەموو ئەو کارانە بە چاودێری و نەخشەی دارێژراوی پێشوەخت لەلایەن
پسپۆرانی سەربازی ئێرانەوە دانراون و ئەکرێن بۆ ئەوەی تەنھا دەستی
ئێران لە عێراقدا واڵا بێت و، ئەیانەوێت ریزی ھێزەکانی خۆپیشاندەران و
راپەرینەکەی ئوکتۆبەر کەرت بکەن و بە سەریاندا زاڵ بن.
ھیزی دواکەو و حیزبەکانی دەسەڵات ھەرچی بکەن ناتوانن رێرەوی راپەرێنە
مەزنەکەی خەڵکی عێراق راگرن و، سەرەرای توندوتیژی و کوشتن و زیندانی
کردن و ئازارو ئەشکەنجە و ترس و چەواشەکردن گۆرانکاری روو ئەدات و،
سەرکەوتن تەنھا بۆ گەلە.
٢٢\١\٢٠٢٠
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|