١٦\١\٢٠١١
گه‌مارۆکان
تا چ راده‌یه‌ک ئێرانیان خستوه‌ته په‌راوێزه‌وه.

محه‌مه‌د حه‌کیمی
چه‌ندین وڵاتی‌تر ده‌ستیان داوه به ده‌ست ئه‌مریکا و ئوروپاوه بۆ ئه‌وه‌ی
گه‌ماڕۆی زیاتر بخه‌نه سه‌ر رژێمی تاران له مه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی
و گه‌ماڕۆکان تا ئێستا توانیویانه فشارێکی زۆر بخه‌نه سه‌ر ئێران و هه‌ر
چه‌ن شاره‌گی ئابووری به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران له رێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وت
و گازه‌وه‌یه و تا ئێستا فشاره‌کان ئه‌و جۆره‌ی که ده‌بوا له‌و بواره‌دا
بێت نه‌بووه ، به‌ڵام هه‌موو شته‌کان و رووداوه جیهانیه‌کان باس له گه‌ماڕۆی
زیاتر ده‌که‌ن بۆ سه‌ر ئێران و ئێستا وڵاتانی زیاتر ده‌ستیان داوه به
ده‌ستی یه‌که‌وه و خه‌رێکن گه‌ماڕۆی زیاتر ده‌خه‌نه سه‌ر رژێمی ئێران.
هه‌ر چه‌ن تا ئێستا فشاره‌کان توانیویانه به‌شێک له نه‌وت و گازی ئێران
له کار بخه‌ن به تایبه‌تی پرۆژه‌ی پارسی جنووبی تووشی قه‌یران بووه، نه‌بوونی
سه‌رمایه گوزار له‌و بواره‌دا گرنگترین هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر نه‌وت و
گازی ئێران که له داهاتوودا ئه‌و به‌شه گرنگه‌ی ئێران به ته‌واووی له
کار ده‌خات و هه‌ر ئێستا هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران به رێژه‌ێکی زۆر
دابه‌زیوه و گه‌ماڕۆکان که له بواری به‌نزین به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاوه
کاریان کردوه‌ته سه‌ر کارگه نه‌وتیه‌کان و ئه‌گه‌ر به‌م شێوه پێش بروات
به دڵنیاییه‌وه تا 10 ساڵی‌تر هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران بۆ نێوه
داده‌به‌زێ و ئه‌مه به‌و مانایه دێت که ئابووری ئێران مه‌ترسێکی گه‌وره‌ی
له سه‌ره .
به بروای پسپۆرانی بواری ئابووری ئێران گه‌ماڕۆکان زۆرترین کارێگه‌ریان
بووه له سه‌ر نه‌و و گازی ئێران و له‌م ناوه‌دا هندیش پوولی نه‌وتی
ئێرانی نه‌داوه ، به بیانووی ئه‌وه‌ی که بانکه‌کان پوول نانێرن بۆ
ئێران و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ته‌نگه‌ژه‌ی گه‌ماڕۆکان و یان تا
ئێستا چه‌ند که‌شتی ئێران له وڵاته جۆر به جۆره‌کان ده‌سبه‌سه‌ر کراون
و ئه‌گه‌ر به‌م شێوه بچێته پێشه‌وه ئه‌وا ناوگانی که‌شتیرانی ئێران وه‌رشکه‌ست
ده‌بێت و ئه‌مجاره ئێران ده‌بێت به قایه‌قه توند ره‌وه‌کانی نه‌وت بۆ
ده‌ره‌وه هه‌نارده بکات که ئه‌ویش ناکه‌وێته خانه‌ی جێ به جێ کردنه‌وه.
ئێستا رژێمی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕا کردن له ده‌ست گه‌ماڕۆکان ناچاره گه‌ماڕۆکان
ده‌ور بداته‌وه که ئه‌ویش چه‌ندین به‌رابه‌ر‌ی جاران نرخه‌کان به‌رزتر
ده‌بێته‌وه و ئه‌مه بۆ ئیران زۆر گران ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر چی تاقمێک له کارناسان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن فشاری گه‌ماڕۆکان
نه‌یتوانیوه به‌ر به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران بگرێت، ره‌نگه گۆرانی ئه‌م
نیزامه بتوانێت ئاکامێکی ببێت و به‌ر به ئێرانی ناو‌کی بگرێت ، به‌ڵام
دڵه‌راوکێکان بۆ به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران تا دێت زیاتر ده‌بێت و ژماره‌ی
ئه‌و وڵاتانه‌ی که دژ به ئێران ده‌وستنه‌وه روو له زیاد بوونه و به پێی
ئه‌و راپۆرته زانستیانه‌ی که تا ئێستا دراوه تا ساڵی 2015 رێژه‌ی ده‌ر
هێنانی نه‌وت 18% که‌م ده‌بێته‌وه و به بروای من گه‌ماڕۆکان په‌ره ده‌سێنێت
و ئێران به هۆی سیاسه‌تی هه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تووشی قه‌یرانی زیاتر
وژێر خانی ئابووری روو له ناو‌و چوونه و زیاتر ژێرخانی ئابووری ئێران
کاوڵ ده‌بێت.
تا ئێستا رژێمی تاران وتوویه‌تی که به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێمه به‌رنامه‌ێکی
ئاشتیخوازانه‌یه و ئێمه ئه‌م به‌رنامه ته‌نیا له کاری برق و پزشکیدا که‌ڵکی
لێ وه‌ردگرین و ئاماده‌ین که له سه‌ر مێزی وتووێژه‌کان کۆ ببینه‌وه و
قسه بکه‌ین له سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی وڵاته‌که‌مان، به‌ڵام به بروای من
هه‌موو ئه‌مانه ته‌نیا کات کوژیه و ئێران ده‌یه‌وێت به ته‌نگه‌ژه دروست
کردن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه‌ک ئه‌م کێشه‌ی ناو لوبنان و یان ئێراق
و فه‌له‌ستین به ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی له کار و باری ناوخۆیی ئه‌و
وڵاتانه ده‌یانه‌وێت په‌روه‌نده‌ی به‌رنامه ناوکیه‌که‌یان بچێته ژێره‌وه
و یان به گشتی له بیر بچێت، ره‌نگه بۆ ماوه‌ێکی کورتی تر رژێمی ئێران
بتوانێت که‌ڵک له‌م باردۆخه وه‌ر بگرێت، به‌ڵام تا سه‌ر ناتوانێت و ده‌بێ
مڵ بدات به کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی یان به سیاسه‌تی هه‌له‌یان ئێران
تووشی شه‌ڕێکی ماڵ ویران که‌ر ده‌کن.
serko_azadi@yahoo.com
|