٢٣\٩\٢٠١٠
گه‌مه‌ی دیموکراسی
و به‌راوردێک.

مه‌هاباد کوردی
له وڵاتی سوید له 19ی ئه‌م مانگه‌دا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌نجام
درا. بۆ جارێکی تر پارته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار حوکمیان گرته‌وه ده‌ست.
دیاره ئه‌وانه‌ی که دۆڕاندیشیان به پله‌ی یه‌که‌م سۆسیال
دیموکراته‌کان بوون. ئه‌وه‌ی که زیاتر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا باسی لێ
کرا و ده‌کرێت، هاتنه پێشه‌وه‌ی ڕه‌وشێکه که پێشتر سوید و
سویدییه‌کان لێیه‌وه دوور بوون. به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتان
و دانیشتووانانی دیکه‌ی ئه‌وروپا به‌راورد بکرێن. به‌ڵێ.. ئه‌وه‌ی که
مه‌به‌ستمه به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕادده‌ی ده‌نگده‌رانی سویدی بوو له
به‌رژه‌وه‌ندی پارتێکی توندڕۆی ڕاسیست، به جۆرێک که بتوانێت زیاتر
له سه‌دا پێنجی ده‌نگی سویدییه ده‌نگده‌ره‌کان به ده‌ست بێنێت.
هه‌روه‌ها به‌م ڕێگه‌یه‌وه بکارێ بیست کورسی له په‌رله‌مانی وڵات بۆ
خۆی مسۆگه‌ر بکات. کارێکی وا که له مێژووی سیاسیی سویددا ده‌گمه‌نه
خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی هه‌ر به جارێک تاساند. ته‌نانه‌ت هۆیه‌کانی
ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌وه‌ش، چ له ئه‌وروپا یان له شوێنانی تری دنیا،
ئه‌م پێشهاته نوێیه‌یان که‌م تا زۆر سه‌یر هاته پێش چاو و
لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌تییان بۆ کرد. لایه‌نگرانی ئه‌و پارته ڕاستڕه‌وه
توندڕه‌وه‌ی سوید که ناوی (دیموکراتخوازانی سوید)یان له خۆیان ناوه،
له بنچینه‌دا دژایه‌تی بێگانه و په‌نابه‌ران ده‌که‌ن و خاوه‌ن بیر و
بۆچوونی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌شن. ئه‌وان زۆر ڕاشکارانه شتێکی وا ده‌ڵێن و
قه‌تیش نایشارنه‌وه. دیاره گه‌لێ هۆکاری بنه‌ڕه‌تی هه‌ن سه‌باره‌ت
به ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌ی سوید و هاتنه
پێشه‌وه‌ی وه‌ها ڕه‌وشێکی نوێ. ئه‌مه‌یان مه‌به‌ستی باسه‌که‌ی من نییه
و خۆم له قه‌ره‌ی ناده‌م. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین هه‌ردوو باڵی ڕاست و
چه‌پی پارته سویدییه جۆراوجۆره‌کان به توندترین شێوه بیروڕا
ڕاسیستییه‌کانی ئه‌م پارته توندڕۆ و ڕاسیستییه‌ی سویدیان داوه‌ته
به‌ر ڕه‌خنه و تڕ‌ۆیان کردووه. لێ دیسانیش هه‌ر ئه‌وان خۆیان ده‌ڵێن،
ناشتوانن، پێش له‌م پڕۆسه دیموکراتییه بگرن که چ مه‌رج نییه دوا
ئاکامه‌کانی به خواستی ئه‌وان و که‌سانێکی دیکه‌ش بێت. هه‌روه‌ها
ڕۆژێک پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردن به
هه‌زاران که‌س، بیانی و سویدی، له گه‌وره‌ترین گۆڕه‌پانی ناو چه‌قی
ستۆکهۆڵم کۆبوونه‌وه و پارتی ناوهاتوویان پڕۆتێستۆ کرد. ده‌ستپێشخه‌ری
ئه‌م کاره جه‌ماوه‌رییه‌ش کچێکی ته‌مه‌ن حه‌ڤده ساڵه‌ی سویدی به
ڕه‌گه‌ز بێگانه بوو. به قسه‌ی پۆلیس له‌م خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه
جه‌ماوه‌رییه‌دا زیاتر له ده هه‌زار که‌س به‌شدارییان کردبوو.
ئه‌مه‌ش کارێکه ڕادده‌ی قێزبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی سوید و ئه‌وانه‌ی که
لێره‌ش نیشته‌جێن ده‌رده‌خات له هه‌مبه‌ر بیر و بۆچوونی
ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و دژ به بیانییان.
ئه‌وجا با لێره‌دا کۆتایی به به‌شی یه‌که‌می ئه‌م باسه بێنین و
بچینه سه‌ر به‌شی دووه‌می که جۆرێکه له به‌راوردکردن له نێوان
هه‌ڵبژاردن له وڵاتێکی وه‌ک سوید، که که‌س گومانی له پاکی و
بێگه‌ردی پڕۆسه‌که‌ی نییه، له‌گه‌ڵ تورکیایه‌ک که هه‌موو هه‌وڵ و
توانایه‌کی خۆی خستۆته گه‌ڕ و له سه‌دا ده‌ی وه‌ک ڕێژه‌یه‌کی
ڕه‌گه‌زپه‌رست و فاشیستانه داناوه بۆ ئه‌وه‌ی به گشت جۆرێک پێش
له‌ڕۆڵه‌کانی گه‌لێکی ته‌واو بگرێت، تاوه‌کو نه‌توانن به‌هۆی ده‌نگی
خۆیانه‌وه گوزارشت له داخوازی و مافه ڕه‌واکانی خۆیان بکه‌ن. ئاخر
له کام وڵاتی دیکه‌ی دنیا، ئه‌گه‌ر دیکتاتۆری و نادیموکراتی نه‌بێ،
به‌و شێوه‌یه پێش له هاووڵاتییان ده‌گیرێت و ده‌نگه‌کانیشیان
ده‌خنکێنرێن؟ ئه‌تۆ ته‌ماشا بکه له سوید که بێگومان به‌راوردکردنی
ده‌گه‌ڵ تورکیا مه‌حاڵه، ته‌نانه‌ت ڕێ به پارت و هێزی
ڕه‌گه‌زپه‌رستیش ده‌درێ بۆ ئه‌وه‌ی بێته ناو په‌رله‌مان. له تورکیا
پێچه‌وانه‌ی ئه‌م کاره به ڕاست ده‌رده‌چێت و هه‌موو ته‌گه‌ره و
کۆسپێکیش ده‌خرێته به‌رده‌م گه‌لێکی بیست ملیۆنی له باکووری
کوردستان، هه‌روه‌ها کوردانی نیشته‌جێی تورکیاش، تاکو نه‌توانن
به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکه‌ن، جا خوا ده‌یکرد ئه‌م
هه‌ڵبژاردنانه سه‌قه‌ت و فریوده‌ریش ده‌بوون! سه‌یر له‌وه‌دایه
ده‌سه‌ڵاتداره تورکه که‌مالیسته‌کان ته‌نیا ئه‌و ده‌مانه دێن بۆ
کوردستان که خۆیان حه‌وجه‌دارن و به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا سواڵی ده‌نگیش
ده‌که‌ن. ئێمه هه‌ر هه‌موومان ئه‌م جۆره کاره قێزه‌ون و ناشیرین و
نادیموکراتییانه‌ی ئه‌وانمان به چاوی خۆمان بینیوه.
گه‌مه‌ی دیموکراسی که دیاره له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی تر عه‌رد و
عاسمانی فه‌رقه، له هه‌مان کاتیش‌دا هیچ مه‌رج نییه هه‌ر جارێک
ئه‌نجامه کۆتاییه‌کانی به دڵی من و تۆ و یه‌کێکی تر بێت. ده فه‌رموو
ئه‌وه هه‌ر گه‌مه‌ی ئه‌و دیموکراسییه بوو که له چه‌ندین وڵاتی
ئه‌وروپادا تاقم و هێزگه‌لی توندڕۆ و ڕاسیستی هێنایه ناو په‌رله‌مانی
ئه‌و وڵاتانه. سوید ته‌نیا دوایین نموونه‌یه.
٢٢\٩\٢٠١٠
-
ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|