٨\٨\٢٠١٤ گەمەی سەربەخۆیی کوردستان.
چەتەکانی داعش هێرشەکانی خۆیان بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان چڕکردۆتەوە ، ئەم چەتانە دوای ڕۆژئاوای کوردستان ئێستا ڕووی خۆیان کردۆتە باشوری کوردستان ، داعش بەبێ ئەوەی خوێن لە لووتی یەک لە ئەندامیان بێت توانیان شاری موسڵ داگیر بکەن دوایش هێدی .. هێدی دوای موسڵ توانیان گوندەکانی نزیک لە دوزخورماتو و چواردەوری کەرکوک بگرن ، یەکێ لەو دیمەنانەی کە سەرنج ڕاکێشە لەم بارەیەوە ئەویش ئەوەیە کە داعش ئەم پێشکەوتنانەی بەخۆیەوە دی کە چی هێزی پێشمەرگە کە خاوەن زریپۆش و دەبابە و چەکی قورسیشن بەڵام بەرامبەر بە داعش بەکاریان نەهێنا ، ڕوون و ئاشکرایە کە هێزی پێشمەرگە بەرخودانێکی جدیان بەرامبەر بە داعش نیشان نەداوە ، بەم شێوەیە ئەو شوێنانەی کە پێشمەرگە نەیانپاراستن و پاشەکشێیان لێکرد داعش لیێ جێگیربوو ، بەرامبەر بە ڕونکردنەوەکەی مەسعود بارزانی کە وتبوی ( گەلی ڕۆژئاوا بە تەنیا جێناهێڵین و بەرگری لە قامیشلو حەسەکە دەکەین ) ٢٤ کاتژمێر دوای ئەم پەیامەی بارزانی داعش بەرەو شەنگال هەنگاوی نا ، کاتژمێر ٢ شەو داعش هێرشیان کردە سەر زوممار و لە شەنگال نزیک بونەوە ، پاشان داعش توانی گوندەکانی گیزەریک و سیمباسەخدر یان کۆنتڕۆبکەن ، دەمەوبەیانی کاتژمێر ٤ هێرشیان کردەسەر گوندەکانی تیلبینان و تیلقەساب و کۆچۆ بە هاوان و دۆشکە بۆردومان بکەن و شەنگالیش داگیربکەن ، لەئاکامدا ١٢ هەزار کەس لە شەنگال بەرەو دهۆک هەڵاتن ، ڕوبەڕوی ئەم روداوانە هێزەکانی پارتی بەرخودانێکی جدیان نەکرد و پاشەکشێیان کرد لە ناوچەکەدا ، لە ئەنجامدا لەگەڵ داگیرکردنی شەنگال و دەوروبەری لەلایەن داعشەوە داعش لەو سنورەی کە پارتی خەندەقی لێدابوو جێگیربوون ، لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریانەدا یەکینەکانی پاراستنی گەل یپگ توانیان لە حەسەکە چەتەکانی داعش قەتیس بکەن ، هەڵبەت حەسەکە وەک جوگرافییە خاوەن فراوانترین پێدەشتە ، ئەم ناوچەیە بە بەراورد بە کێڵگەی نەوتی و ستراژیەت وەک کەرکوک وایە بۆ ڕۆژئاوا ، هێزەکانی یپگ توانیویانە کە دەوروبەری ئەم ناوچەیە کۆنتڕۆڵ بکەن ، باشوری حەسەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعش بوو ، ئەو شوێنانەی هێزەکانی پارتی چۆڵیان کردووە و بەرگریان لێنەکرد بەرامبەر بە داعش ئەمە ئەوە دەگەهێنێت کە داعش ڕۆژهەڵات و باکوری حەسەکەی کۆنتڕۆڵکردووە ، بەم شێوەیە ئەگەر یپگ ش حەسەکە کۆنتڕۆڵ بکات پاراستنیشی زۆر زەحمەت دەبێت ، پارتی و داعشیش ئەم ڕاستیانە دەزانن.
دوای هەموو ئەمانە ئەو قارەمان و فریادرەسە دێتە ئاراوە بەناوی سەربەخۆی کوردستانەوە ، هەروەکو چۆن شەنگال و دەوروبەری ڕادەستی داعش کرا بەهەمان شێوە سیمیانارێکی تر بۆ ڕادەستی شوێنی تر دەخوڵقێنرێت ، بەم شێوەیە دەیانەوێت کەسایەتی پارتی کە بەرامبەر بە هێرشەکانی داعش کە ڕوشاوە جارێکی تر چاکی بکەنەوە ، زاتەن لە ئەزەلەوە پارتی دژی شۆڕشی ڕۆژئاوایە ، بۆپوچەڵکردن و سەرنەکەوتنی ئەم شۆڕشەی رۆژئاوا ئەوەی لە دەستی بێت پارتی کردویەتی ، سەرەتا دەروازەکانی داخست ، دوایش پردی سمێلەکەی لاداو دوایش خەندەقی لە نێوان سنوری ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان لێدا.
|
||