٢٥\١\٢٠١٤ گه‌مژه‌ییه ئه‌گه‌ر وابەستەبوونێکم پێتەوە هه‌بێ!
ئه‌گه‌ر وابەستبوونێکم بۆت هه‌بێ له گه‌مژەییەك به‌و لاوه هیچی تر نیم! ئاخر ئه‌و دامه‌زراوەیە گوناهه پێی بگوترێ په‌رله‌مان.. نه‌ك هه‌ر ناتوانێ نوێنه‌ری میلله‌ت بێ، به‌ڵكو ناتوانێ نوێنه‌ری خۆشی بێ، ئه‌وه‌تا چوار مانگه ناتوانێ سه‌رۆكایه‌تییه‌ك بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێ، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فێره ده‌ستهه‌ڵبڕین نین، به‌ڵكو شاره‌زان له ده‌ستهه‌ڵبڕیندا ئه‌گه‌ر له خه‌ویشدا بن، دكتۆرایان هه‌یه له ده‌ستهه‌ڵبڕیندا، نه‌خێر له‌به‌رئه‌وه‌یه ئاغایە سیاسییه‌كانیان هێشتاكه رێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه داماوه گۆڕان سه‌رۆكایه‌تی بكا یان یه‌كێتی، ئاخر ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی له رابردوودا گۆڕان به تاكه دامه‌زراوه‌ی هه‌ستیار و كاریگه‌ری ده‌زانی كه گوایه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ده‌كا، به‌ڵام ئێستاكه نایه‌وێ، چونكه ئه‌وه‌ی لێی سوودمه‌ند ده‌بێ چه‌ند کەسێکن ناتوانن به لێشاو پاره بۆ گۆڕان كۆكه‌نه‌وه و له‌وه‌ها بارێکیشدا جێگرییه‌كه باشترین شته بۆیان، چونكه پاره‌كه له‌وێدایه و سه‌رۆكی حكومه‌تیش ده‌ستكراوه‌یه بۆ به‌خشینه‌وه‌ی پاره به مه‌به‌ستی رازیكردنی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی.
گه‌مژه‌ییه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ئه‌و شوێنه به دامه‌زراوه‌یه‌ك بزانێ گوایه نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كا، نه‌خێر ئه‌و دامه‌زراوه له‌بری ئه‌وه‌ی خێری بۆ كۆمه‌ڵگه هه‌بێ، زیانیشی هه‌یه و بۆته بارگرانییش به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه، ئه‌و هەمووە خەرجیی و مووچه و خانه‌نشینییه زۆرەی له‌و دامه‌زراوه خەرج ده‌كرێ بدرێته هه‌ژاران ژیانیان زۆر باشتر ده‌بێ و ره‌نگه چیتر له‌به‌رده‌م ده‌رگه‌ی بەرپرسە چاوچنۆكه‌كاندا ده‌ست پان نه‌كه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕی شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
|