گه‌مارۆیه‌کی یه‌ک
رۆژه.

ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
پێداچوونه‌وه: دیار تازیک
- به‌شی
سێیه‌م -
له ڕووی داچوونی خۆره‌وه ئه‌مانزانی که‌ده‌بوا دوای عه‌سر بێت، هێزه‌کانی
ئه‌رته‌ش هه‌ر به ته‌قوپۆق خه‌ریکی گه‌ڕان بوون به دوای ئێمه دا. گه‌رما،
توونیه‌تی، برسێتی، وریایی، ترس، چاوه‌ڕوانی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر، به خه‌سار
چوونی ره‌نجی مانگێکمان و ناهومێد بوون له‌و رێگایه‌بۆ رۆیشتنه‌وه‌ی
کاروانی‌پێشمه‌رگه، تینی له له شماندا بڕیبوو. ئه‌وه‌ی که له‌و چاوه‌ڕوانیه‌دا
ڕایگرتبووین ته‌نیا بیر و باوه‌ڕمان بوو، به خشه‌ی مار و مێروو، به
چریکه‌ی مه‌ل وپه‌له‌وه‌ر، به ده‌نگی ته‌قه، به وره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی که
له نزیکمان بوون و هاتوو چوویان ده‌کرد، به‌ر ده‌وام داده‌چڵه‌کاین.
سه‌ربازه‌که‌یش له به‌رانبه‌رمانه‌وه وه‌ک قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ک ڕاوه‌ستابوو
نه‌یده‌هێشت ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و به‌رانبه‌ره‌وه تێده‌په‌ڕین بۆ
چرکه ساتێکیش بوه‌ستن، به جۆرێک ئه‌گه‌ر کاتێک سه‌ربازێک بهاتایه‌ت
زۆر به خێرایی دووری ده‌خسته‌وه. به‌شێوه‌ی قسه‌کردنیدا دیار بوو که‌تورک
بوو، ئێمه ته‌نیا چاوه‌ڕوانی شه‌ڕو له ئاکامدا دره‌نگ یان زوو
تیاچوونمان بووین.
سێبه‌ری دار و دره‌خت و ورده ورده که‌ژ و کێو به سه‌رماندا ده‌هات، هه‌رچی
سێبه‌ره‌که خه‌ست تر ده‌بووه‌وه ئێمه زیاتر دڵمان روون ده‌بوه‌وه، ده‌مانزانی
ئه‌وه نیشانه ی ئاوا بوونی خۆره، نیشانه‌ی نزیک بوونه‌وه له تاریکی هه‌وا
بوو، هه‌وا ورده ورده بۆی نا به تاریکیه‌وه، تۆزێک تینمان تێ هاته‌وه،
ورده ورده سه‌رمان که‌وته جمووجوڵ رووبه لای یه‌کترین، ئیتر خه‌یاڵی
ئه‌وه ده‌هات به مێشکماندا که کاتی ئه‌وه هاتوه بێده‌نگییه‌که بشکێنین
و پێکه‌وه قسه بکه ین.
تۆزێک هه‌وا تاریک ببوو ده‌مه‌و ئێواره بوو، ئه‌و جار ده‌ورو به‌رمان
بێده‌نگیه‌کی سامناک به سه‌ری دا زاڵ بوو، ده‌نگی ته‌قه‌کان له ئێمه
دوور که‌وتبوونه‌وه، له لاسه‌رووی چناره‌کان ده‌نگی ته‌قه‌هه‌ر گه‌رم
بوو، دیار بوو ئه‌و هێزانه به ته‌قه کردن و پشکنین به دوای ئێمه دا تا
ئاخری چناره‌کان واته نزیک ئاواییه‌کانی بایه‌وه و بناوه‌سووته
ڕۆیشتبوون، به‌ڵام ئیتر له نزیک خۆمانه‌وه جموجووڵی هێزه‌کانی ده‌وروبه‌رمان
نه‌مابوو، ئه‌و سه‌ربازه‌ی به‌رانبه‌ریشمان بزر ببوو. له پڕ بێده‌نگییه‌که‌مان
به ده‌نگێکی خۆش شکا، ده‌نگێک که زۆر لامان سه‌یر بوو، رۆژێک بوو
گوێمان له ده‌نگی قسه‌ی خۆمانه‌وه نه‌ببوو، وتم تۆ بڵێی ئه‌مه‌ڕاست بێت؟
به‌ڵام هه‌ڵه نه‌بوو، ده‌نگی ئه‌و هاوڕێیه بوو که پێشنیاری کردبوو بێنه
ئه‌و مه‌سیره، وتی هاوڕێیان ئیتر ته‌واو، به وریاییه‌وه هه‌ستن، شه‌وی
دوژمن و رۆژی ئێمه هه‌ڵهات، ئێسته ئیتر کاتی ئێمه‌یه، هه‌ستاین هه‌ر
کام له جێی خۆماندا به جیچکانه‌وه دانیشتین، سه‌یرێکی یه‌کمان کرد، بزه‌یه‌ک
که پڕ بوو له شادی، سه‌ر لێوانی هه‌موومانی داگرت، ئه‌و بزه نیشانه‌ی
سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بوو، له نیگای گشتماندا ژیانێکی نوێ به‌دی ده‌کراو
خۆراگرییه‌کی دلێرانه، نرکه‌یه‌کی شێرانه، وره‌یه‌کی نه‌ترسانه‌ی زۆر
به‌رز له سیمای گشتماندا دیار بوو، خۆمان به سه‌ربه‌رز ده‌زانی، هێشتا
زۆر ره‌حه ت نه‌بووین له قسه کردندا، له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر نزیک بووین
له قه‌رارگاکه، له‌وانه‌یه 15 تا 20 میتر له یه‌که‌مین سه‌نگه‌ره‌کانی
ئه‌و قه‌رارگایه دوور بووبێتین.
ئه‌و هاوڕێیه دیسانه‌وه پێشنیارێکی تری کرد، وتی هاوڕێیان ئێمه کاتی
ترسناکمان ته‌واو، رۆژی تاریکمان رۆیشت و ئێسته شه‌وی روونی ئێمه‌یه،
وه‌رن برۆینه‌وه نزیک شوێنه‌که‌ی به‌یانی له‌و ته‌نیشتانه‌دا که‌مینێک
دابنێن بێده‌نگ، به دامه‌زراوی ئاماده‌ی خۆ ته‌کاندان بین، هێزه‌کانی
ئه‌رته‌ش که له دووی ئێمه ده‌گه‌ڕێن ئێسته دێنه‌وه بۆ ناو قه‌رارگاکه‌یان،
پاش ئه‌وه‌ی که گه‌ڕانه‌وه ئێمه‌ش ده‌توانین به رێگای خۆمان یان بۆ پێش
یان بۆ گه‌ڕانه‌وه درێژه بده‌ین، ئه‌گه‌ر له‌و شوێنه که داده‌مه‌زرێین
پێشمان بزانن ئه‌وه‌ده‌ست ده‌که‌ین به شه‌ڕو له تاریکی هه‌وا که‌ڵک وه‌ر
ده‌گرین و به‌ره‌و هه‌ر لایه‌ک پێمان خۆش بێت ده‌ڕۆین، وامان کرد.
له نزیک که‌ناوێک زۆر به ئاماده‌یی و به نهێنی سه‌نگه‌رمان گرت، خێلی
تاوان، خێڵی کوشتارو جینایه‌ت له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو مۆڵگه‌کانیان
که له دووی ئێمه گه‌ڕابوون و ده‌ست له ئه‌ژنۆ درێژتر هیچیان وه چنگ نه‌که‌وتبوو
ورده ورده سه‌رو که‌له‌یان په‌یدا بوه‌وه. ئه‌وان له نزیک ئێمه‌وه
هاتن و به‌ره‌و مۆڵگه‌کانیان ڕێیان ده‌رکرد، ئه‌و شوێنه‌ی که خۆمان حه‌شار
دابوو ڕه‌نگه 5 میتر له ڕێگای سه‌ربازه‌کانه‌وه دوور بوو، هه‌موو هێزه‌کان
هاتن و گه‌ڕانه‌وه ناو مۆڵگه‌کانیان، سرپه‌ی پێ نه‌ما، دڵنیا بووین که
ئیتر هێزێک و که‌سێک نه‌ماوه بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌و جار ئێمه‌ش له سه‌نگه‌ره‌کانمان
که هه‌ر ئه‌و که‌ناو و لاپاڵانه‌ی ناو بێشه چناره‌که بوو هاتینه‌ده‌ر.
بێسیمه‌که‌مان ڕۆشن کرد، فه‌رمانده‌ی واحده‌که چوه سه‌ر خه‌ت، ده‌نگێک
له بێسیمه‌که‌دا به نیگه‌رانی و حاڵه‌تی گریانه‌وه هه‌ر له دوومان ده‌گه‌ڕا
هاواری ده‌کرد پشکۆ پشکۆ...، له پڕ فه‌رمانده‌ی تیمه‌که‌مان وه‌ڵامی
دانه‌وه، ئه‌و دوو هاوڕێیه‌ی که له به‌یانییه‌وه پێوه‌ندییان له گه‌ل
ئێمه نه‌مابوو که‌وتنه قسه، له ده‌نگیان ڕا هه‌ست پێ ده‌کرا که چه‌نده
به بیستنی دووباره‌ی ده‌نگی ئێمه خۆشحاڵن، شادی و هه‌ستی پاکیان به‌رانبه‌ر
به خۆمان، سه‌د هێنده‌ی تر وره‌ی پێ ده‌به‌خشین، به هه‌ر حاڵ کاتی قسه‌ی
زۆر نه‌بوو، پێیان ڕاگه‌یاندین که بڕیاری سه‌ره‌وه‌یه هه‌ر ئێسته بگه‌ڕێنه‌وه
به‌ره‌و ئۆردووگا.
ئێمه‌ش پێکه‌وه راوێژمان کرد، وتمان ئێمه یه‌ک مانگه زه‌حمه‌ت ده‌کێشین،
رێگا تاقی ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌مرۆیش هیچمان به‌سه‌ر نه‌هاتوه، ئیتر
هیچمان لێ نایه‌ت، ئێمه هیچ ته‌قه‌یه‌کمان نه‌کردبوو، مه‌رج نییه هێزه‌کانی
رژیم بزانن که ئێمه پێشمه‌رگه بووین، که‌واته خۆمان ساق بوینه‌وه به‌ره‌و
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان درێژه به رێگاکه‌مان بده‌ین و له شوێنێکی تره‌وه
هه‌وڵ بده‌ین رێگایه‌ک بدۆ زینه‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شوێنێکی ترمان دیاری کرد که بڕۆین و تاقی بکه‌ینه‌وه،
ئه‌و شوێنه‌ی تازه‌مان ده‌که‌وته خوار مه‌رزه‌که‌ی باشماخه‌وه، یانێ
نزیک به 2 کیلومه‌ترێک له خوار رێگاکه‌ی ئه‌مڕۆمانه‌وه، به‌ڵام گرفت ئه‌وه
بوو که چۆن بکه‌وینه خوار قه‌رارگاکه‌ی دوژمن که له نێوان ئێمه‌و ئه‌و
شوێنه دیاری کراوه‌دا بوو، له رێگایه‌کی دوورتره‌وه رۆیشتین و له پشت
قه‌رارگاکه‌وه له داوێن ئه‌و شوێنه‌ی که ئێسته دیاریمان کردبوو بۆ تاقی
کردنه‌وه له چه‌مه‌که‌ی باشماخ کردمانه به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات.
ده‌شتاییه‌کی گه‌وروه بوو، چۆڵ و هۆڵ، ته‌نیا له بناری کێوه‌کاندا بڕێک
سه‌نگه‌رو مۆڵگه‌ی ئه‌رته‌شی لێ بوو، له‌م رێگاوه رۆیشتین، هه‌موو
شوێنێکمان زۆر به ئاسانی و به خێرایی بڕی، که‌وتینه‌پشت سنووری شه‌ڕه‌کانه‌وه،
به‌ره‌و ئاواییه‌کانی خاو و میراوا که‌وتینه‌ڕێ، تا سه‌ر جاده‌ی جه‌ژنیاوا
رۆیشتین، ئیتر له‌وه‌لا ترس نه‌بوو، که‌مین که‌م بوو، مه‌ترسی مین نه‌بوو،
هێزی زۆر و زه‌به‌ندی لێ نه‌بوو، ئه‌و رێگایه بۆ رۆیشتن زۆر باش بوو،
ئه‌م رۆیشتنه‌مان 2 کاتژمێرێکی خایاند و به په‌له‌گه‌ڕاینه‌وه به‌ره‌و
شوێنی دوو هاوڕێکه‌مان.
له‌و شوێنانه‌ی که ئه‌مڕۆ گه‌مارۆ درابوین به سڵامه‌ت به‌ره‌و لای
هاوڕێکانمان تێپه‌ڕین، ده‌بوا لێره‌وه زۆرتر وریا بین چون هه‌م که‌مینی
عێراقی لێ بوو هه‌م به‌ین به‌ین گه‌شتییه‌کانی ئێرانی رێگایان ده‌که‌وته
ئه‌و ناوچانه. پاش رێگا بڕینێکی تر گه‌یشتینه نزیک که‌مینه‌کانی ئه‌رته‌شی
عێراق، ئه‌وجار ئه‌وان له خشه‌و چرپه‌ی پێمان ئاگادار بوون، له ئاکۆ
ئێمه‌یان دایه به‌ر ده‌سترێژ، به خۆشییه‌وه هیچمان لێ نه‌هات و ئه‌و که‌مینه‌یشمان
بڕی، تا له‌و که‌مینه تێپه‌ڕبووین دووباره هه‌وا به‌ره‌و رووناک بوونه‌وه
ده‌رۆیشت، فه‌رمانده‌که‌مان رێگایه‌کی پێ نیشان داین وتی هه‌موو ده‌بێت
ده‌رچین خۆمان بگه‌یه‌نینه ئه‌و شوێنه تا رۆژ هه‌ڵ نه‌هاتوه، ده‌نا له
رۆشنایی دا ناتوانین له ورێگایه‌وه تێپه‌ڕین چون له به‌ر چاوی هێزه‌کانی
ئێران دایه.
ماندوو بووین، له‌شمان هێزی رۆیشتنی تێدا نه‌مابوو، چارمان ناچار بوو،
یان ده‌بوا به ڕاکردن بڕۆین خۆمان له‌و کێوه ده‌رباز که‌ین یان ئه‌وه‌ته
ڕۆژی دواتریش به نهێنی له ناو ئه‌و دار‌و ده‌وه‌نانه‌دا خۆمان حه‌شار
بده‌ین، که‌س نه‌یده‌زانی رۆژی دواتر له‌وێ چیمان به سه‌ر دێت، به
راکردن و به ڕێ رۆیشتن به‌ره‌و پێوانی کێوه‌که که ته‌نیا باریکه رێگایه‌کی
لێ بوو رێکه‌وتین، گه‌یشتینه نیوه‌ی کێوه‌که، مۆڵگه‌کانی ئێران ئه‌و
شوێنه‌ی که ئێمه لێ تێپه‌ڕ ده‌بووین دایانه به‌ر ده‌ست رێژ، دیار بوو
ئه‌وانیش له ئاکۆ ته‌قه‌یان ده‌کرد، هۆکاری ئه‌و ته‌قانه‌ی ئه‌و دوو شه‌وه
روون بوو، شه‌وی پێشتر لای باشماخ له که‌مین که‌وتین، رۆژی دواتر پێیان
زانین، ئه‌مشه‌ویش له که‌مینی هێزه‌کانی عێراق که‌وتین و ته‌قه‌ی زۆر
کرا.
هه‌ر دوو ئه‌رته‌شی عێراق و ئێران وایان ده‌زانی که ئه‌و که‌مینه‌و ئه‌و
شه‌ڕ و که‌سانه هێزی لایه‌نی به‌رانبه‌رن بۆیه هه‌ر دوو لا ئه‌و شه‌وه
وریا بوون ، هه‌ر دوو لا پێیان وابوو که لایه‌نی به‌رانبه‌ر به ته‌مایه
هێرش بکاته سه‌ریان، به کورتی ئێمه له ترسی ئه‌وه‌ی که له‌و به‌ره‌وژوورکه‌دا
به‌ر گوله‌ی وێڵ نه‌که‌وین رۆیشتنه‌که‌مان خێراتر کرده‌وه به‌ڵکوو
زووتر ئه‌و رێگایه ببڕین.
ته‌نیا باریکه رێگایه‌ک بوو ده‌مانتوانی که‌ڵکی رۆیشتنی لێ وه‌ر بگرین،
هه‌ر دوو لای رێگاکه مین رێژ بوو، ئاگری ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ئێرانی له
په‌سا زۆر تر ده‌بوو، ئێمه‌ش رۆیشتنه‌که‌مان خێراتر ده‌کرده‌وه، له پڕ
من لاقم له سیمێک هه‌ڵکه‌وت و به ده‌ما که‌وتم، که ته‌ماشای ژێر خۆمم
کرد زانیم به سه‌ر ته‌رمێکی ماسیودا که‌وتووم، باوه‌ڕتان بێت بۆ ماوه‌یه‌ک
ئاگام له خۆم نه‌ماو ماندویه‌تیم له بیر چوه‌وه. هه‌ستامه‌وه، به هه‌ر
جۆرێک بوو خۆمان گه‌یانده شوێنی دیاری کراو.
که ڕوانیمان دوو هاوڕێکه‌ی پێشترمان له ڕێمان وه‌ستاون، ئیتر له ترس و
تیر ڕه‌س و که‌مین و دوژمن نه‌جاتمان ببوو، کاتێک گه‌یشتینه شوێنی ئه‌من
و به‌و هاوڕێیانه‌مان گه‌یشتین ده‌توت هیچمان به سه‌ر نه‌هاتوه، هه‌موو
شتێکمان به خێڕایی له بیر چوه‌وه، ئه‌و کات که‌وتینه بیره‌وه‌ری
گێراندنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه که نه‌مانده‌توانی پێکه‌وه قسه بکه‌ین له
مێشکی خۆماندا بیرمان له چی کردبوه‌وه، ئه‌و جار کورد وته‌نی ده‌ڵێن
شه‌ڕ خۆش نییه شه‌ڕنامه‌که‌ی خۆشه که‌وتینه‌شه‌ڕنامه گێرانه‌وه. پاشان
به خۆشی و سڵامه‌ت و قسه‌ی خۆش گه‌ڕاینه‌وه بۆ ئۆردوگای چناره.
کۆتایی گه‌مارۆ
|