١٠\١٠\٢٠١٢
گەنجێکی ٢٠ ساڵە
لە کامپی پەنابەران لە نەرویج خۆی کوشت!*

وەرگێڕانی لە نەرویجییەوە: نەهرۆ
نەوزاد
کوردێکی ٢٠ ساڵانە، چەندین جار هەوڵی دا خۆی لەناو بەرێت، تا رۆژی
هەینی رابوردوو خۆی کوشت.
ئەلیکس ئەرماندو کە نەوزادی ناسیوە دەڵێ(نەوزاد چەندین جار داوای
یارمەتی یی کردووە بەڵام زۆرجار لێگەڕاون و بەدەنگیەوە نەهاتوون، تا
رۆژی هەینی لە کامپی پەنابەرانی سالتدال خۆی کوشت).
ئەرماندو بۆ دەزگای میدیای نەرویجی ئەنارکۆ گووتی( من خەڵکانێکی زۆر
دەناسم، دوا رەفزیان وەرگرتوەو لە کامپ دانیشتوون، ماوەی چاوەروانی ییش
درێژو دژوارە، ئەمەش تووشی نەخۆشی دەروونییان دەکا).
نەوزاد یەکی بوو لەو چل کەسەی کە لە کامپ دا بوون، لە داوای
پەناهەنەدەیی دا رەفزیان وەرگرتبوو، لەگەڵ نیگەرانی ئایندەدا دەژیان.
مردنەکەی کاریگەریی دانا لەسەر فەرمانبەران و دانیشتووانی کەمپەکە!
ئەنیتا پاولسن کە بەرێوبەری کامپەکەیە لە ناوچەی روگنان گووتی، ئەم
رووداوە کاریگەری بەسەر هەموومانەوە هەیە، ئێمە دڵتەنگین،
بیرکردنەوەمان دەچی بۆ لای بنەماڵەکەی نەوزادو هاورێیانی لە کامپەکە کە
لە نزیکەوە ناسیویانە بەم شێوەیە هەستی خۆی بۆ دەزگای میدیای نەرویجی
ئەنارکۆ دەڕبری.
- هەژدە حاڵەتی مردن زۆرە لە ساڵێک دا.
نەوزاد هەژدەمین کەسە کە ئەمساڵ ژیانی لەدەست دا لە کامپەکانی نەرویج،
بەڵام کەس نازانێ چەند لەوان خۆی کوشتووە، چەندین میل لە شاری بۆدۆ
مەڵبەندی کوردەکانی لێیە بێهیوایی خۆیان دەربڕی کە درەنگ بەدەنگیەوە
هاتوون.
- ئەلیکس ئەماندو کە نەوزادی چاک دەناسی دەڵێ، ئەوەی کەرووی دا زۆر
خەمناکە، نەوزاد ماوەیەکی زۆر ماندوو بوو، چەندین جاریش هەوڵی داوە خۆی
بکوژێ، چەندین جاریش داوای یارمەتی کردووە بەڵام هەمیشە لێگەراون خۆی
دووچاری چارەنووسی خۆی بێتەوە، نەدەبوایە وابێ.
ئەو هاورێیانەی لە نزیکەوە ئاگایان لێبوە دەڵێن، نەوزاد کەوتۆتە
نەخۆشخانە بەڵام رێگایان پێداوە بگەرێتەوە کامپەکەی لە ناوچەی روگنان.
- زۆربەی پەنابەران سکاڵایان لەدەست ئەوەیە کە یارمەتی نادرێن، گرفتەکە
لەوەدایە کە دەبێ ماوەیەکی درێژ چاوەروان بن، بۆیە رووداوی وەک ئەمرۆ
رووئەدا! خوازیاری ئەوەن سەرپەرشتیکەری کێسەکان وەڵامی بەپەلەیان
بداتەوە، لەحاڵەتی رەفزیش دا داوا ئەکەن زوو کومەک بکرێن و رەوانەی
دەرەوەی نەرویج بکرێن.
- ئەوانە نێشتەجێ نایاسایین لەنەرویج، بۆیە رووداوی وا روو ئەدا، ماوەی
چاوەروانی و گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی وڵات درێژ خایەنە.
ئەم خشتەیەی خوارەوە ژمارەی مردووان بەپێی ساڵەکان دەستنیشان دەکا لە
کامپی پەنابەران لە نەرویج:
ژمارە
ساڵەکان
١٨ کەس
تا سیپتەمبەر ٢٠١٢
٢٠ کەس
٢٠١١
١٠ کەس
٢٠١٠
٢٠ کەس
٢٠٠٩
٩ کەس
٢٠٠٨
٤ کەس
٢٠٠٧
٨١ کەس سەرجەم
نەواس نیگەرانە!
رێکخراوی نەرویجی بۆ پەنابەران (نەواس) نیگەرانە دەربارەی بە
بەدواداچوونی باری تەندروستی پەنابەران، بەتایبەتی ئەوانەی لە کامپەکان
چاوەروانن، سکرتێری گشتی رێکخراوەکە ئەنا مارگرێت دەڵێ، ئاشکرایە کە
قورسە بۆ ماوەیەکی درێژ چاوەروان بکەیت، زۆرێک لەمانە هەڵهاتووی دۆخێکی
گەلێک دژوارن، هەندێکیان بیرەوەری تاڵیان هەیە(تراوماتیسکە) چونکە لە
کەلتورێکی جیاوازەوە هاتوون، سەرەتا زۆر لە نزیک یەک دەژێن، لەسەرەتاوە
ئامانج و دوارۆژیان روون نییە، ئەمەش دەبێتە هۆی بارگرژی بۆیان، لەبەر
ئەوەی ناتوانن ئیش بکەن و چالاکی دەرەوەشیان نییە وەک ئەکتیڤتێت بۆیە
باریان قورس دەبێ، بەتایبەتی بۆ خەڵکانێک کە پیشینەی وا چاوەروانیان
دەکات.
لە شاری بۆدۆ برادەرانی نەوزاد بە هیوایەن دۆخی پەنابەرانی نەخۆشی
دەروونی بەرەو باشتر بروات تاوەکو رووداوی خراپ روو نەدات.
ئەلیکس ئەرماندو دەڵێ، زور گەنجی لەش ساغ دەناسم لە شاری بۆدۆ و ناوچەی
سالتدال، داواکارم بەرێوبەرایەتی کاروباری پەناهەندە ئیشیان بۆ
بدۆزێتەوە لەهەمان کاتدا کێشەکانیان چارەسەر بکات، ئەم هەنگاوەش بە
تەنیا بۆ خۆیان باش نییە بەڵکو بۆ هاووڵاتیانی نەرویجیش باشە.
- پۆلیسی نەرویجی دەڵێ، شوناسی تەواوی ئەوانە دەستنیشان نەکراوە بۆیە
رەفز وەردەگرن.
دەبێ وڵاتەکەی خۆیان پاڵپشتییان بکا و رەزامەندی بنوێنێ ئەوجا ئێمە
دەتوانین بیاننێرینەوە، ئەمەش ماوەیەکی درێژ ئەخایەنێ، ئەم خەڵکانە
هاوکاری پۆلیس ناکەن بەشێوەیەک کە کارتشناسی دیاریکراو پیشکەش بکەن.
بۆیە دەبێ رێگاو کەناڵێکی تر لەبەر بگرین، ئەمەش ماوەیەکی درێژ پێئەچێ.
پۆلیس دەڵێ، ئێمە لەم بێهیواییە تێدەگەین بەڵام لەهەمان کاتدا زەحمەتە
بۆ ئێمە هاوکارییان بکەین، کاتێ شوناسی ڕاستەقینە نەخەنە روو.
ئەمرۆ پۆلیس سوود لە سەرچاوەی بەرفراوان وەردەگرێ لە هەردوو لایەنی
لۆکاڵ و سەنتراڵ لە یەکەی بێگانە بۆ وەدەستهێنانی بەڵگەی شوناس.
ئامارەکانی مردنی پەنابەران لەکامپی نەرویج لە زیادبوون دایە!
ئەمساڵ لەمانگەکانی پێشوو ١٨ حاڵەتی مردن روویداوە لە کامپەکانی نەرویج.
بەپێی ژمارەکانی بەرێۆبەرایەتی کاروباری پەناهەندە، نیشتەجێبوونی
کامپەکانی نەرویج دابەزیوە لە ٢٠هەزارەوە لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ١٥ و حەفسەد
هەزار لە ساڵی ٢٠١١.
بە درێژایی ئەو ماوەیە ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە زیادی
کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەرێوەبەرایەتی کاروباری
پەنابەران، هۆی مردنەکانیان، خۆکوشتن، رووداووکارەساتی مناڵ، کوشتن
بووە.
__________________________________________________
*
ئەم راپۆرتە رۆژی ٨ی ئەم
مانگە لە میدیای نەرویجی بڵاوکرایەوە بەنێوی ئەنارکۆ!
ماڵپەڕی نەهرۆ
|