په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٤\٢٠١٦

گەنجێکی مەریوانیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


بە پێی ئەو هەواڵەی گەیشتۆتە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، گەنجێکی تەمەن بیست و سێ ساڵانی مەریوانیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


ئەو گەنجە کوردەی کە کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە، ناوی محەمەد کوری وەستا برایمی چراسازە کە لە گەرەکی مزگەوتی هەژارەی مەریوان نیشتەجێ بووە.


تا ئەم کاتە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەو گەنجە لە دەستدا نییە.


محەمەد کوری وەستا برایمی چراساز لە کاتێک دا کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە، کە تەمەنی زۆر گەنجە و ئەوە پرسیار ساز دەکات، چۆن گەنجێکی لەو تەمەنە دا، بیر لە خۆکووشتن و کۆتایی هێنان بە ژیانی خۆیی دەکاتەوە. بە پێی زانیاریەکان مەحەمەد کاری میکانیکی کردوە.


بەپێی هەواڵەکانی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە کوردستان بڵاوی کردوونەتەوە، لە ماوەی ڕابردوو و بە تایبەت دو مانگی پێش، بە چەندین حاڵەتی خۆکووشتن لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویان داوە، کە زۆربەی ئەو حاڵەتانە گەنجانی ژێ سی ساڵ بوون.


هۆکاری زۆربەی ئەو خوکووشتنانە دەگدێتەوە بۆ کێشە کۆمەڵایەتیەکان ، بێکاریی و مادە هۆشبەرەکان.


بڵاو بوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رووی لە زیاد بوون کردوە و ماوە ماوە خەڵک دەکاتە قوربانی، زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە ناوەندە ئەمنیەکان خۆیان بەشدارن لە بڵاو بوونەوە و زۆرتر بوونی ئەو مادە هۆشبەرانە.


لە بواری کار و دەرفەتی کارکردن، رۆژهەڵاتی کوردستان، بە پێی ئامارەکان، لە پلەی هەرە خراپ دایە و کۆماری ئیسڵامی ئێران هیچ پلانێکی ئاوەدان کردنەوە و سازکردنی دەرفەتی کاری لەو بەشەی کوردستان نییە.


ئەو دوو بابەتە واتا مادە هۆشبەرەکان و بێکاریی هۆکاری زۆرێک لەو خۆکوشتنان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسیاری یەکەم لەو بارەوەیە.


٢٨\٤\٢٠١٦
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک