په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\١\٢٠١١

گەنج و ئازادیی.


پێشڕەو حەمید   


خۆپیشاندان و نارەزایەتى لەسەر ریکخستنى یاساى خۆپیشاندان له‌ ناوچە جیاوازەکانى کوردستان، سەرلەنوێ ڕاستییه‌کى ترى خستە پێش‌ چاوى ئەو بەرپرسانەى کە گەنجانى کود بە گشتى و نەوەى نوى بە بوونەوەرێکى نابەرپرس دەناسێنن .


لەهەرشوێنکى کوردستان ئازادى دەربرین وئازادى هەڵبژاردن لەمەترسیدابیت ، ئەوا گەنجیکى کورد قەڵخانە بۆى ، لەهەرشوێنێک خۆپیشاندان بۆبەرژەوەندى گشتى و فراوانکردنى مەوداکانى ئازادى سازبکرێت ، گەنجێکى کورد پێشڕەوەبۆى .


گەنج وەک بونەوەرێکى هەستیار و خاوەن بیرکردنەوەیکى جیاوازتر لە گەنجانى دوێنێى خۆى ئەمرۆ لەنێو کۆمەلگاى مرۆڤایەتیدا جى دەستى خۆى نیشان کردوەو لە هەرکاردانەوەیکى بەکۆمەڵى ئەم کارەکتەرە خۆنەویست و ئازادى خوازە ، دەسەڵاتى سەردەستەى لەنێ، پانتاى ژیانى خۆیدا توشى شۆک کردوەو ناچارى کردوە کە وەک دوێنێى لێى نەروانێت و بەوەردى حیسابى بۆبکات .


چونەسەرشەقام و رەتکردنەوەى ریکخستنى یاساى خۆپیشاندان لەلایەن گەنجانەوە ئەگەر بە دیوێکدا و لەدیدى زۆرکەسەوە جوڵاندنى ئەو نەوەسەرکێشەبێت بەدەستى دەرەکى و ناوخۆى بۆبەرژەوەندى گروپێک یان زیاتر ، ئەوا بەدیوێکى تردا و لە دیدى ئێمە مانانەوە هەستکردنى ئەوە نەوە ئازادى خوازەیە بە جێى بەجێى کردنى ئەوپلانەى کە پێشتر بۆکۆت و بەندکردنى بیرکردنەوەکانى ئێمە لەلایەن دسەڵاتەوە نەخشەى بۆدارێژراوە.


ئەمرۆگەنجان لەسەرتاسەرى جیهاندا رۆڵى یەکلاکەرەوەدەبینین بۆ راستکردنەوەى هاوکیشە سیاسى و ئابوریەکان و دواهەمین هەولى گەنجان کەتائێستاش بەردەوامە جولاندنى شەقامى سیاسى ولاتى ( تونس ) ە کە لەئاکامى سوکایەتى پێکردنى گەنجێکى دەرچوى زانکۆ بەناوى ( محمد بوعەزیزى) لەلایەن پۆلیسى تونس و خۆسوتاندنى ئەوگەنجەوەک کاردانەوەیک گەوەرترین خۆپیشاندان بەدواى خۆیدا هێنا کە دواجار سەرۆکى تونس ( زەینلعابدین بن عەلى ) ناچارکرد ولات بەجیبهیڵێت ، ئەوە نامەیەکە بۆسەرجەم وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەو خۆپیشاندانەى ولاتى تونس دەبێتە سەرەتایەک بۆ جولاندنى شەقامى سیاسى ئەو ولاتانەى هاو شانى ولاتیکى وەک تونس نغرۆى دیکتاتۆریەت و خۆسەپاندن و گەندەلى بونەتەوە .


کوردستان و تونس لەخۆسەپاندن و گەندەلى و ناعەدالەتى کۆمەڵایەتیدا تاڕادەیک لەیەکەوە نزیک بەلام ئەوەى کوردستان لەتونس جیادەکاتەوە تەنها دوو شتە یەکەم ئازادى تارەدەیەک ئێمە چێژمان لێوەرگرتوەو ئەوەى دوهەمیان کە جیاوازە ، بێباکى کاربەدەستانە بەرامبەر بەداواکاریەکان و ئەو هەموو هاوارکردنەى گەنجان بۆ بنبرکردنى گەندەلى و بەدادگاگەیاندنى گەندەلکاران و سەپاندنى عەدالەتى کۆمەڵایەتى کە تائێستاش بونى نیە .


کاتێک گەنجێکى کورد دەڕواتە سەرشەقام و بەهەمو دەنگێکى هاواردەکات (ئازادى ئازادى) ماناى ئەوە نیە کە کوردستان خاڵیە لەو چەمکە لەڕوى پراکتیکیەوە، بەڵام کاتێکیش کە دەسەلاتى کوردى شانازى بەبونى ئازادى یەوە دەکات لەکوردستان ماناى ئەوەنیە کە ئازادى موڵکى ئەوە و جۆرێکە لەشیرینى و دەیبەخشێتەوە ؟ بەڵکو هاوکارکردنى گەنجێک بۆئازادى ماناى ئەوەیە کە خودى ئەوچەمکە لەمەترسیدایە و شیرینێکەیى دەسەلاتى کوردیش لەژێرپرسیاردایە .
 

ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید