١٠\١١\٢٠١٠
گه‌نج و وێنەی
شه‌یتانى حیزب.

پێشڕەو حه‌مید
له‌سه‌رده‌مى شه‌رِه ناوخۆیه‌كانى پارتى و یه‌كیَتیدا هه‌زاران گه‌نجى
كورد له‌ناو چون و ده‌ربه‌ده‌رى ولاَتان بون و وه‌ك بونه‌وه‌ریَكى
تیَكشكاو له گۆِره‌پانه‌كه‌دا به‌جیَمان و ئیَستاش به‌ناوى یه‌ك دونیا
دروشمى وه‌همیه‌وه گه‌نجى ئه‌م ولاَته‌یان ده‌سته‌مۆكۆردوه،به‌تایبه‌تى
ئه‌وگه‌نجانه‌ى كه‌هه‌میشه له‌لایه‌ن خیَزان وخیَل و حیزبه‌وه وه‌ك
بونه‌وه‌ریَكى شه‌رِكه‌رته‌ماشاكراون و هه‌میشه ده‌سه‌لاَت سالارى هه‌یمه‌نه‌ى
خۆى واسه‌پاندوه‌كه‌گه‌نج نه‌توانیَـت له‌ئاست هیچ شتیَكدا رِه‌ئى خۆى
هه‌بیَـت و هه‌رگه‌نجیَكیش له‌برى رِه‌زامه‌ندى نارِازى بوبیَت، ئه‌وا
له عه‌قڵیه‌تى دیوه‌خانى و سونه‌تى ئه‌و چه‌ند پیَكهاته جیاوازه‌ى
كۆمه‌ڵگادا به‌یاخى و نابه‌رپرس ئه‌ژماركراوه و هه‌میشه به‌نه‌وه‌گه‌ڵیَكى
نابه‌رپرس ناساندونیان ،ئیَستاشى له‌ته‌كدابیَت به‌رپرسه گرگنه‌كانى
ئه‌م ده‌سه‌لاَته له لیَدوانه‌كانیان دا گه‌نج به بونه‌وه‌ریَكى
یاخى و فه‌وزه‌وى پیَناسه‌ده‌كه‌ن و له‌هه‌مو پۆستیَكى سیاسیى وحكومى
دوریان ده‌خه‌نه‌وه و له چه‌ندرِیَكخراویَكى حیزبى نائه‌كتیڤ و
پاشكۆیدا كۆیان ده‌كه‌نه‌وه و به‌رده‌وام دریَژه به سایسه‌تى چه‌واشه‌كارى
گه‌نجان ئه‌ده‌ن به‌ناوى یه‌ك دونیا شتى بیَمانا وه.
زۆربه‌ى گه‌نجان له‌ئیستا دا له سیاسه‌ت ئه‌داى كاركردن و میَژوى پرِ
له‌شانازى وشكستى حیزبه‌كان شاره‌زابون و ئیدى له‌دیدى گه‌نجانه‌وه (حیزب
ویَنه‌یه‌كى شه‌یان)ى هه‌یه وكۆبونه‌وه‌و شویَنكه‌وتنى موژده‌كانى
حیزب بونه‌ته حیكایه‌ت بۆهه‌میشه پردى په‌یوه‌ندى نیوان حیزب وبه‌شیَكى
زۆرى گه‌نجانى ئه‌م ولاَته‌تائیَستا به ویَرانى ماوه‌ته ئه‌و
ویارنبونه‌یش هه‌میشه به‌رده‌وامه تائه‌وكاته‌ى وهه‌رواش ویَنه شه‌یتانیكانى
حیزب كاڵ ده‌بنه‌وه .
له‌دواى پرۆسه‌ى ( ئازادى عیَراق ) ه وه ده‌سه‌لاَت و سیاسیه
بالاَده‌سته‌كانى حیزبى ده‌سه‌لاَتدار سه‌ره‌رِایى دریَژكردنه‌وه‌وى هه‌ناسه‌ى
پرۆژه‌كانى گه‌نده‌ڵى ،كارى به‌رده‌وامى په‌راویَزخستنى گه‌نجان بوه؟
چونكه ئه‌وده‌سه‌لاَته سیاسى یه‌ى ئه‌مرِۆ له‌وه تیَده‌گات كه له‌ده‌ره‌وه‌ى
ئه‌م پانتایه پرِله بىَ ئومیده‌ى خۆیه‌وه دونیایه‌كى ترهه‌یه وپرِه
له‌خۆشنودى بۆ به‌شه‌ریه‌ت و ( گه‌نجان ) یش دركیان به‌و پانتایه
جیاوازه‌وه‌كردو وه‌و ده‌یانه‌ویَت فه‌زاكه‌یان هه‌مان ئه‌و فه‌زایه‌بیَت
كه تموحه‌رِۆحى و مه‌عنه‌ویى یه‌كانى خۆیان ده‌یخوازیَت و ده‌سه‌لاَته‌كایان
هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌لاَته لیبراڵانه‌بیَـت كه له‌ده‌ره‌وه‌ى جیهانى
سیَهه‌مى دوواكه‌وتودا دروستى كردوه بۆ مرۆڤه‌كانى ناو خۆیى و رِیَز
له ئیراده‌ى گه‌نجان ده‌گریَت ؟!چونكه ده‌سه‌لاَتى كوردى ده‌زانیَت
گه‌نج بونه‌وه‌ریَكى تموحى یه‌وه‌و تا ژیانى ئاسو ده‌ترو خۆشتربیت
زیاتر داواده‌كات و ترسى گه‌وره‌ى ده‌سه‌لاَتیش له‌و مرۆڤ گه‌له‌ى كه‌ناوى
گه‌نجه له‌وه‌دایه به‌شدارى برِیاردان بكات و سیاسه‌تى ولاَت بكه‌ویَته
ده‌ستیان و ده‌ستكارى پیرۆزى یه‌كانى ده‌سه‌لاَت بكات ، كه ( له‌رِه‌وانگه‌ى
ده‌سه‌لاَته‌وه هه‌موو حه‌رامیَك پیرۆزه‌و هه‌موو پیرۆزیى یه‌كى سه‌رده‌میانه‌ش
حه‌رامه ) به‌ومانیایه‌ى گه‌نج ده‌یه‌ویَت ( پیرۆزكردن له ناپیرۆزى
یه‌كان وه‌ربگریَته‌وه و پیرۆزى بداته‌وه به‌و شتانه‌ى كه ده‌سه‌لاَت
له‌گه‌نجى حه‌رام كردوه ) .
گه‌نجانى كورد له‌دواى ئه‌و به‌ئاگابونه‌وه‌یان كه‌من وه‌ك شۆرشیكى سپى
ده‌یناسینم له دژى په‌راویز خستنیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه ، هیشتا
به‌هۆى په‌رته‌وازه‌بونیان و یه‌ك نه‌خستنى گوتارى گه‌نجانه‌ى خۆیان له‌م
كاته‌دا ناتوانن ده‌سه‌لات ملكه‌چى داخوازیه‌كانیان بكه‌ن و حیزب و ده‌سه‌لاتیش
بیباكانه زیاتر وینه شه‌یتانیه‌كه‌ى خۆى لاى گه‌نجان تۆختر ده‌كاته‌وه
.
ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید
|