گه‌نده‌ڵ .
به‌ندی عه‌لی
زه‌رده‌په‌ڕیان .. له‌ئێواره دزیوه له‌به‌ربه‌یان ، نیگای کاڵی مناڵیی
له‌ئاوێنه‌ی کانیا ، ڕووخساری مانگ له‌سروه‌ی سه‌رفرازی ، هه‌ردوو باڵی
له‌ئه‌ستێره ، شکۆداریی مه‌نزڵی له‌ڕێژنه بارانی به‌هار ، خه‌یاڵی
له‌گوڵ ، بۆن و به‌رامی سنگ و مه‌مکی له‌کوڵمی خۆشه‌ویستی ، ڕه‌نگی ئاڵی
سه‌مای سه‌ربڵندی شه‌پۆل ، له‌ده‌ریا له‌کۆرپه‌له‌ی بزه‌ی لێو ، گڕوگاڵی
له‌چه‌م هاژه‌ی یاخی بوون و له‌مێژوو ترپه‌ی دڵی ڕۆژگارو مانگ و ساڵی
که‌فچڕێن و قه‌ڵبه‌زه‌ی ناخ ، له‌تاڤگه له‌گه‌رمه‌سێری ماندوویی ، شه‌ماڵی
له‌ئینسانیش ، گوڵاوی روح و گیانی له‌ژین ، مانا‌و ڕه‌ونه‌قی چاوکه‌ژاڵی
وه‌لێ قه‌رزن ، ئه‌مانه گشتی هه‌تا دوا خرۆشانی هۆزی هه‌گبه خاڵی
که‌جامی دڵ ئیتر لێواو لێو ئه‌بێ له‌بێ ده‌نگی و له‌ژان و خۆشخه‌یاڵی.
|