گه‌نده‌ڵییه‌کانی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له بواری هونه‌ریشدا.

ئاشتی گه‌رمیانی
یه‌که‌م
ره‌نگ دانه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش باخان خانم که
چرا تیڤی کاک ئازاد خۆشناو سازی دابوو له‌گه‌ڵ ئه‌و کچۆڵه‌یه‌ی که ده‌نگێکی
ناسک و جوانی هه‌بوو که‌سانی وه‌کو هه‌ڵکه‌وت زاهیر که‌که‌سێکی رۆشنبیر
بوو به ئیغرای حکومه‌ته کوردی یه‌که بوو به ڤایرۆسی گه‌نده‌ڵی هونه‌ری
کوردی.. به‌داخه‌وه.
له‌هه‌ر کات و بۆنه‌یه‌کدا جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستانی ئازاد‌و فیدراڵ ئه‌م ووته‌یی ووتووه .. من ئاماده‌م له‌هه‌ر
جێگایه‌ک گه‌نده‌ڵی یه‌ک هه‌بوو به ده‌لیله‌وه بیخه‌نه به‌رچاوم.
بزانم ئه‌و کات ئێمه چاره‌سه‌ری ده‌که‌ین یان نا.
من کۆڵێک رێز‌و خۆشه‌ویتیم بۆ ووته‌که‌ی جه‌نابی سه‌رۆک. به‌لام به‌داخه‌وه
ئیمه‌ی کورد زۆر دهلێیین به‌لام به‌دوایدا نارۆین.. زۆر ده‌لێین به‌لام
له‌به‌ر خاتری خاتران پاش که‌زین.. هونه‌ری کوردی کۆڵه‌که‌یه‌که له
ناو کوردستانه‌که‌ی مندا.. ئه‌مرۆ حکومه‌تێک نوێنه‌رایه‌تیم ده‌کات که‌سایه‌تی
یه‌کانی گه‌نده‌ڵ و لاواز‌و میکرۆبی کوردی بن.. بهریوبهرهکانی
پاشماوه‌ی پیسایی هونه‌ری کوردی بن که زۆر جار په‌یوه‌ندیان به هونه‌ریشه‌وه
نی یه. من به خاڵ ده‌یخه‌مه روو بۆ جه‌نابی سه‌رۆک.. ئه‌گه‌ر ئازار
نه‌گاته کرۆک هه‌رگیز بۆ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ت نانێرین وه باسی ناکه‌ین.
تائیستا ده‌می خۆمان گرتوه له پێناوی ناسنامه‌ی کوردی له پێناوی
حکومه‌ته ساواکه که هه‌ر گه‌وره نابێت نه به شیر نه به پاره
نه تاقی کردنه‌وه.
رێز گرتنی هونه‌رمه‌ند ئازیزانم به یارمه‌تی یه مانگانه‌که نی یه
که وه‌کو خێرێک ده‌رێته هونه‌رمه‌ندان.. دامه‌زراندنیان خێر نی یه
حکومه‌تی کوردی به منی بدات.. من شه‌هیدم داوه من ماڵم سووتاوه من
هاندی کاپم واته سه‌قه‌تی گیانیم .. من چاوم خسته له‌پی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه.
ده‌توانیت ئه‌مانه ره‌ت که‌یته‌وه.. من قوتابییی قوتابخانه‌که‌ی
حکومه‌تی هه‌رێمم. به‌لام من زهمیروو رووحم رێگام نادات ناشیریتنی
رووی حکومه‌تی کوردی کوردستانه‌که‌م نوینه‌رایه‌تی یه‌که‌ی ناشرین بکه‌مه‌وه..
ئه‌و واسیته و واسیده کاری یه چی یه له‌کوردستاندا .. من تابلۆ ده‌کێشم
.. کهفرۆشتم ده‌بێت زه ریبهی بده‌م له پشت کاسه‌که‌وه له
کوردستان.. کارێکم بۆ ده‌که‌ن ده‌بێت ئه‌گه‌ر شه‌ریک نه‌بیت ده‌بێت
شتێکی تریان بده‌می .. با ناموسیشم بێت؟ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری قودسیه‌تی
هه‌یه. که‌چی که‌سانێک هه‌ن له‌ناو وه‌زاره‌تدا زۆر له وه‌زیر گه‌وره‌ترن
ده‌ست و بالایان زۆر له‌ویش به‌رزترن.. به‌داخه‌وه رۆژ به رۆژ گه‌نده‌ڵ
تر ده‌بێت.. کاکه ڤایرۆش ئه‌گه‌ر داتاکه‌ی نه‌گۆریت چۆن بن بر ده‌بێت
.. که‌سانێک وه‌کو باخان خان پرۆژه‌که‌ی ته‌واو بوه بۆچی داوای له
پاره زیاتی لێ ده‌کرێت؟؟ ئه‌مه رێزی هونه‌رمه‌نده له‌و کوردستانه‌ی
که حوکمی ده‌که‌ن؟.. من شه‌رم دام ده‌گرێت که که‌سانێک وه‌کو هه‌لکه‌وت
زاهیر و دار‌و ده‌سته‌که‌ی سووکایه‌تی به هونه‌رمه‌ندو مرۆڤ و هونه‌ری
کوردی وه ده‌که‌ن.
من له ده‌قی چاو پێ که‌وتنه‌که‌ی کاک ئازاد کووردی له چرا تیڤی من ئه‌م
هه‌ستانه‌م لا رووژاوه هه‌رچه‌نده منیش وه‌کو هه‌موو که‌سێک به دڵ
شکاوی کوردستانم به‌جێ هێشتوه له ره‌نگ دانهوهریهکی ئاوهادا
ئاواره‌ییم هه‌ڵبژارد.. به‌لام پاش ئه‌و هه‌موو سالانه کوردستان ئیستا
شتێکی تره بۆیه سه‌یره دام وده‌زگای حکومه‌تی کوردی . موخابه‌راتی
هونه‌ری کوردی سانسۆری هونه‌ری کوردی به‌م شێوه‌یه بشکێته‌وه.. زۆر
بهاخهوه .. ئه‌وان له‌به‌ر پاره‌و موچه ئاوریش ناده‌نه‌وه.. ئه‌مه
دیاره لای خه‌ڵک.
بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ر دۆستان با ته‌ماشای چاوپێ که‌وتنه‌که
بکه‌ن له سایتی چرا تیڤی، من تێروانینی خۆم بۆ وه‌لامه‌کان باس ده‌که‌م..
خاتوو ده‌لێت له هونه‌ری کوردی‌دا زووڵم هه‌یه چه‌ند که‌سێک هه‌ن به‌بێ
مقابل کار ناکه‌ن بۆت وه زۆر جار له ماده‌ه زیاتر؟ من لێره‌دا ده‌وه‌ستم
.. کاک هه‌ڵکه‌وتی به‌رێز وه‌زیری رۆشنبیری کوردستانی ئازاد ئیستا وایه
بێجگه له‌کارو هونه‌ر و پاره داوای شتی زیاتر له هونه‌رمه‌ند بکه‌یت؟
داوای شه‌ره‌فیان لێ ده‌که‌ن؟؟ له پاره زیاتر چی یه؟
خاتوو ده‌لێت.. ویستتم ژیانم به گۆرانی یه‌وه خۆش بێت که‌چی ناخۆش
بوو.. وێران بوو باسی عه‌قد کراوه. ده‌ڵێت.. کێ به قسه‌ی عه‌قد ده‌کات،
کورد عه‌قد نازانێت، حکومه‌ته‌که‌ی ئیستا عه‌قدی تێدا نی یه. راسته
عه‌قدی نه‌وت عه‌قدی هونه‌ر وه فرۆکه‌وانی زۆریان هه‌ر گه‌نده‌ڵن.
باخان ده‌لێت.. ئیهتمام به‌که‌سێک ده‌ده‌ن که خۆیان ده‌یانه‌وێت ....به‌رۆکی
خۆیان رووت بکه‌ن، وه‌کو ئیرۆتیک.. شو. مه‌مکه‌کانیان ده‌ر بخه‌ن.. چی
یه ئه‌و پرسیاره‌ی که ده‌ڵێت .. من ناتوانم له پاره زیاتر ببه‌خشم؟؟؟؟
که‌واته دار‌و ده‌سته‌که‌ی به‌رێز هه‌ڵکه‌وت زاهیر ئیرۆ تیکه‌که‌ی ئه‌مستردام
و به‌رلینه براوه‌ته‌وه بۆ کوردستان به ناوی نوێ خوازی که‌لتووری
کوردی یه‌وه شه‌رت و شرووت بۆ هونه‌رمه‌ندان داده‌نێن.. ئێمه ئه‌زانیین
ئێوه بۆ پاره حزبشتان فرۆشتوه ؟ به‌لام داوای شه‌ره‌ف بکه‌ن به‌راستی
عاره بۆ که‌سانی هونه‌رمه‌ند له حکومه‌تی ئێستای کوردی‌دا.
تۆ ده‌توانیت ئه‌م چاو پێ که‌وتنه که ده‌لیله ره‌تی بکه‌یته‌وه؟..
تۆ ده‌توانیت مانای قسه‌کانی ووردبکهیتهوهو پێناسه‌ی خۆتی پێ بکه‌یت؟
من بێگومانم که‌س له‌و مرۆڤانه‌ی ده‌ستیان له‌م کارانه‌دا هه‌یه خۆیان
ناکه‌نه خاوه‌نی .. من منم تۆ کێ ی.. باخان خان که تازه پێ گه‌یشتووی
هونه‌ری کوردی یه وه له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا زۆرترین جه‌ماوه‌ری په‌یدا
کرد، که‌چی له ره‌نگ دانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتێکی گه‌نده‌ڵ دار بڵێت من
ئیدی واز له گۆرانی ده‌هێنم .. دار‌و ده‌سته‌یه‌ک ده‌یانه‌وێت ناوی
بزرێنن.. ئه‌مه چێرۆکێکی بچوکه‌و خانم بوێرانه باسی کردوه له
میدیاکان ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که غه‌دریان لێ کراوه‌و باسی ناکه‌ن؟
باخان ته‌مه‌نای ژیانی زوو واته 1982 یان 1984 یان 1985 ده‌خوازێت که
رژێمێکی درنده یاسای هه‌بوو رێزی له هونه‌ری کوردی ده‌گرت به بێ
جیاوازی.. داخی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ئیستا زۆر جیاوازه وه به حکومه‌تی
حزب ده‌درێته قه‌له‌م.
من نامه‌وێت زیاتر بڵێم له‌سه‌ر ئه‌و که‌سایه‌تیانه چونکه زووتر 4
ساڵ پێشتر هه‌مان کارتۆنن هه‌مان دار‌و ده‌سته‌ن .. تا 20 ساڵی تریش هه‌ر
ئه‌وان حکومه‌ته گهندهلهکه ده‌به‌نه رێگاوه به‌و کارانه‌یان..
من هیوادارم بگۆرێن و ده‌م و چاوی تر بێته جێگایان... به‌لام بروا
ناکه‌م چونکه ئه‌وانه پیاوی که‌سی ترن له کوردستانی ئازاد‌و فیداڵدا.
به‌داخه‌وه.. بۆیه نامه‌وێت زۆری بڵێم ته‌نها ده‌توانن له ویپ سایتی
چرا تیڤی ته‌ماشای ده‌قی چاو پێ که‌وتنه‌که بکه‌ن.www.chra.tv کاک
ئازاد کوردی له‌گه‌ڵ باخانی هونه‌رمه‌ندو ده‌نگ خۆش.
هۆڵه‌ندا
|