٢٩\٥\٢٠١٨
گەندەڵی ئەو
حکومەتە ھەتا کەی؟

شوانە حەسەن ئەبوبەکر
بەھۆی بوونی سیستمێکی حکومڕانی نا دیمۆکرات و نادادپەروەر،تێکچونی
پەیوەندی نێوان خەلک و دەسەڵات،گەندەڵی بەشێوەیەکی ڕەسمی لەئاستی باڵا
کە کەمینەیەکی زۆرداری چاوچنۆک حوکمی ھەموو ووڵات دەکەن و ھەرچی
خێروبێروسەروەتی ووڵات ھەیە قۆرغی دەکەن و لەپێناو تێرکردنی ھەواو
ئارەزووەکانی خۆیان بەکاریدەھێنن و بەھەدەری دەدەن، وە ھێزو حیکمەتی
خۆیان لە گەورەکردنی رەقەم حسابی بانکیان و پرۆژە کەسیەکانیان
لەدەرەوەی ووڵات دەبینیەوەو پێشیان وایە ئەمە ئامرازێکە بۆدرێژەدان
بەحوکمی زۆرداری خۆیان بەسەر تەواوی کۆمەڵگا ھەربۆیەش زۆربێباکن
بەرامبەر خەمی خەڵک و گوێنادەن بەوەڵام دانەوەی داخوازی ھاووڵاتیان کە
خۆی لە دابینکردنی پێداویستی ھەرەسەرەتایی دەبینێتەوە. درێژەدان بەم
سیاستە وادەکات خەڵک بکەوێتە دۆخێکی ئابووری ئێجگار خراپ بەتایبەتیش
ئەولەشکرە گەورەی گەنجان کە زانکۆوپەیمانگاکان تەواودەکەن و ئیدی بێ
ئیش وکار دەخولێنەوەو شوێنیک نادۆزنەوە بۆبەگەرخستنی توانا عەقلی و
جەسەدیەکانی خۆیان و بشبن بەخاوەنی داھاتێک بۆ خۆیان و خێزانەکانیان
ئەمە سەرەرای ئەوەی کە گەنج کۆمەڵێک ئاوات و خەونی گەورەی ھەیە
کەبەردەوام بیر لەدۆزینەوەی ڕێگایەکی گەیشتن پێیان دەکاتەوە.ئەمەش
دەمان گەیەنێت بەوسەرەنجامەی کە گەنج تەنھا سەرمایەکی نیشتیمانی گەورە
نیە بەڵکو ھێزێکی پشوو کورتی کاریگەریشە ئەگەر بێ ئومێد بکرێت و وەڵامێ
داخوازیەکانی نەدرێتەوە ئەوا ڕەنگە دواجار ھەموو ڕێگایەکی خوازراو
نەخوازراو تاقی بکاتەوە بۆگەیشتن بەئاواتەکانی.
بۆیە گرنگە چاوێک بە ئەزموونی ووڵاتانی دەورووبەر بخشێنین کە ڕووبەڕووی
تەقینەوەی توڕەیی خەلک بوونەتەوە بەتایبەتیش ئەوەی ناویان ناوە بەھاری
عەرەبی کە لە کۆتای ٢٠١٠ و سەرەتای ٢٠١١ەوە دەستی پێکردووە لەوانەش (تونس،
یەمەن، مێر، لیبیا و سوریا) ھەتا عێراقیشی گرتەوە بەشێوەیەک لە شێوەکان،
وە لەنێو ئەم ووڵاتانەدا تەنھا تونس تێگەیشت لەتووڕەیی خەلک و دەست
بەجێ ھاتەسەرخەت و وەڵامی داخوازی ھاووڵاتیانی دایەوە ئەمەش لەنەتیجەی
ڕێککەوتنێکی سیاسی نێوان پارتە مەدەنی وئیسلامیەکان بوو دەنا باقی
ووڵاتەکانی دیکە ھەرچی ژێرخان و سەرخانیان ھەبوو کەوتە بەر شاڵاوی
تەقینەوەی تووڕەیی خەلک و تا ئێستاش خوێن لەجەستەیان دەچۆڕێ. گەر
حکومەتی ھەرێم و یەکیەتی و پارتی بەخۆیان دا نەچێنەوە مستەقبەلی لەوانە
باشترنابێ.
ماڵپەڕی شوانە حەسەن ئەبوبەکر
|