١٩\٢\٢٠١١
گه‌نده‌ڵیی له
ئه‌ده‌ب.

تابلۆ حه‌سه‌ن
به‌ڵام له سیاسه‌ت، له فرتوفێڵێک، ژه‌هری مارێک ده‌رخواردمان
ده‌درێ وه‌کو شه‌ربه‌ت، سیاناوی گه‌نده‌ڵیی خزایه هه‌موو شوێنێک، گشت
قوژبن و که‌لێنێک، ته‌نانه‌ت ئه‌ده‌بی بێ ئه‌ده‌ب کرد، ماڵی نووسینیشی
وێران و خه‌راپ کرد، ئه‌وه له‌به‌رچاومه شاعیرێک ئاماژه‌ی سه‌وڵه‌جانی
شیعری گۆڕی، پێله‌قه‌ی له پاکییدا و هه‌ڵیبژارد سه‌رشۆڕیی، پشتی له
گه‌ل کرد و روویکرده خلته‌ی دۆلار که بۆی ده‌ڕژێ وه‌ک بۆڕی.
ئه‌وا ده‌بینم کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری فێڵباز، درۆوده‌له‌سه‌یان هه‌ڵبژارد
وه‌ک رێباز، داهێنانی ئه‌وان ته‌نیا وڕێنه‌یه، جووینه‌وه‌ی وشه و
تفاندنی رسته‌یه . شه‌مه له سه‌ر ڕۆمانێک کڕده‌که‌ون یه‌کشه‌مه
هێلکه رۆمانێک هه‌ڵدێنن، بیست ساڵه جه‌نابی له هه‌نده‌رانه، له هه‌موو
زمانێکی هه‌نده‌ران ڵاڵ و نه‌زانه، ده‌م داده‌چه‌قێنن و هاوار
ده‌که‌ن، ته‌نیا له گردێکدا سه‌دای هاواری خۆیان ده‌بیستن، باڵایان
ناگاته ئاستی هیچ ئاوێنه‌یه‌ک.. ته‌نیا له ئاوێنه‌یه‌کی ته‌ڵخدا
سیمای خۆیان ده‌بینن، له سیاسه‌تدا سیاسه‌تمه‌دارن، له فه‌لسه‌فه‌دا
توێکڵی هه‌نارن، له ده‌روونناسییدا شاره‌زان، نوێخوازن له ئاستی
کورده‌واریدا ناڕه‌زان، پسپۆڕی ڕۆژنامه‌گه‌ریین و بلیمه‌تی دونیای قه‌زان،
له شه‌ڕی کوردی‌دا سه‌ری رمی غه‌زان، له سه‌ر مێزی ناحه‌زان شووشه‌یه‌ک
مه‌ی و قاپێک غیزان .
بێ ئه‌وه‌ی ئینیستیتۆیه‌ک هه‌بێ له کوردستان، پڕه له خه‌ڵکی بلیمه‌ت
و رۆژنامه‌وان، هه‌زار رۆژنامه و هه‌زار گۆڤار، که‌واته دوو هه‌زار
سه‌رنووسه‌ری بێبار، دوو هه‌زار خاوه‌ن ئیمتیاز، سه‌د هه‌زار میدیاکاری
ته‌قله‌باز.
ماڵپه‌ڕی
تابلۆ حه‌سه‌ن
|