٢١\٢\٢٠١١
گه‌نده‌ڵیی
له ١٤٠.

تابلۆ حه‌سه‌ن
که‌رکووک ئه و شاره‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌خوشکه‌کانیدا، مه‌نده‌لی، شاره‌بان،
خانقین، شه‌نگا‌ڵ، کڕۆک و شاده‌ماری کوردایه‌تی پێک دێننن، که‌رکوک ئه‌و
شاره‌ی خوا لێ خۆش‌بوو بارزانی به دڵی کوردستانی شوبهاند له ڕاستیشدا
وایه کوردستان. بێ که‌رکووک وڵاته‌که‌ی ئێمه وه‌کو جه‌سه‌دێکی بێ دڵ
وایه. ڕێژێمی به‌عس له ساڵی ١٩٧٠ کاتێک له‌ووتووێژدا بوو له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی
شۆڕشی گه‌لی کوردستان مل که‌چی هه‌موو شتێک بوو ته‌نها له‌ئاستی که‌رکوک
دا کلی ته‌ڵه‌کبازی خۆی ده‌له‌قاند، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆکه خاکیه‌که‌ی
کورد هه‌مووشتێک له کوردستاندا له‌لایه‌ک داده‌ناو و که‌رکووکیش به
ته‌نها که جێگای بایه‌خی بوو تاکه‌ی تری ته‌رازووی هه‌قی پێکده‌هێنا.
له ئه‌نجامدا ووتوووێژ گه‌یشته قۆناغی ووتوووێژی ڵاڵ و که‌ڕه‌کان، که‌س
گوێی له که‌س نه‌بوو، عروبه که‌رکوکی پێویست بوو، ته‌نها له‌به‌رنه‌وته‌که‌ی
هه‌ربۆیه‌ش دروشمی له نێوان (نفط العرب
للعرب)ی هه‌ڵگرتبوو لایه‌نی کوردیش ده‌یزانی
که‌رکوک چ واتایه‌کی گه‌وره ده‌به‌خشێ به
دواڕۆژی خاک و نه‌ته‌وه.
وتووێژ بڕا، گفتوگۆکه‌وته ده‌م و لووله‌ی
چه‌که‌کان که به توندی هاتنه گۆ، له نێوان ساڵێکی جه‌نگدا هه‌ر به‌شایه‌تی
خودی سه‌دام، شۆڕشی کورد گه‌و‌ره‌ترین گورزی له‌سوپای داگیرکه‌ردا. ئه‌وه‌بوو
حوکمی شۆڤێتی به‌عس په‌نای برده به‌ر پاشقول دان له ڕێگای پلانی
نێونه‌ته‌وه‌یی که ڕێکه‌وتن نامه‌ی جه‌زائیری لێکه‌وته‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی
ووڵاته‌کان وایان ده‌خواست پێله‌قه له جه‌سته‌ی بێ پشت و په‌نای کورد
به‌ن، به‌کورتی که‌رکوک بوو به هۆی مۆرکردنی به‌یانامه‌ی شوومی جه‌زائیر،
به‌وپیه ڕێژێمی به‌عس نیوه‌ی ( شط العرب)
له‌گه‌ڵ خاکێکی زۆر له پارێزگاکانی میسان و واست و دیاله‌ی پێشکه‌ش به
ئێرانی شاهه‌نشاهی کرد، هه‌رئه‌و به‌یاننامه‌یه بێ ئه‌وه‌ی بچینه نێو
وردودڕشتی شته‌کان، جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراقی لێکه‌وته‌وه،
که به‌رهه‌مه‌که‌ی دوو ملیۆن کوژراو بوو ئه‌و جه‌نگه‌ی که‌نه‌زۆک نه‌بوو،
له ڕه‌حمی وی جه‌نگی کوێتی لێکه‌ته‌وه ئه‌ویش وێرای سه‌دان هه‌زار
کوژراو هه‌موو ژێر خانی ئابووری عێراقی سووتاند به واتایه‌کی دیکه
داتوانین بڵێن دوژمن ڕازی نه‌بوو به‌وه‌ی که‌رکوک بێته سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان ، به‌ڵام ڕازی بوو به‌سه‌دان هه‌زار کوژراو ملیاره‌ها دۆلار
له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕدا بدۆڕێنێت، جابۆیه ئیمه‌ی کورد ئه‌بێ بزانین
که‌رکوک چ واتایه‌کی گه‌وره ئه‌به‌خشێ. خاک خاکی خۆمانه که‌چی دوژمن
له‌پێناویدا ده‌چێته ناو کوره‌ی جه‌نگی گه‌وره گه‌وره.
ساڵ هات ساڵ رۆیشت سیسته‌می ئاسنینی به‌عسیش له‌گۆڕ نرا، له پڕۆژه‌ی
دیسان دروستکردنه‌وه‌ی عێراقدا ویرای تێبینینه‌کانی دیکه‌مان ده‌بیژین
ده‌رفه‌تێکی زێڕینمان بۆ دروست بوو وه‌ک که‌رکوک به بێ خوێن بێته
باوه‌شی دایکی کوردستانه‌وه به‌ڵام حیزب حیزبینه و خزم خزمێنه و به‌هه‌موو
ته‌ڵه‌کبازیه‌کانیه‌وه جێگه‌ی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی گرته‌وه، پاره‌و
دۆلار له‌وشوێنه‌ی که ده‌بێ عه‌قڵ قسه‌ی تێدا بکا گیڕه‌یان ده‌کرد..
به‌ڵێ عێراق دروست کرایه‌وه‌و چه‌ند جارێکێش کاک مه‌سعود، نه‌وشیروان،
مام جلال و دکتۆر مه‌حمود فڵان و فیسار بوون به‌کار به‌ده‌ست له به‌غدای
تاوان، به‌غدای ئه‌نفال، به‌غدای ده‌ریایه‌ک له جنێوساید، که‌کووک
پچوک کرایه‌وه که‌رکوک و ده‌سته‌خوشکه‌کانی بوون به‌ژماره ٥٨ له‌کاتی
مه‌جلیسی حووکمدا دوابه‌دواش دوای کێشمه‌کێشی نووسینی ده‌ستوری عێڕاق
که‌کوک بوو به ژماره ١٤٠ ، بنمێچه‌ی یه‌ک ساڵی کاتیشی بۆ دانرا، ئێتر
له‌و ڕۆژه‌وه تا ئێستا دکتۆر و سیاستمه‌تدارو مامۆستا، ئه‌وانه‌ی کێشه‌ی
که‌رکوکیان به‌ده‌سته، ڕه‌پ ڕاوه‌ستاون ماندوو خه‌سته، بێئه‌وه‌ی سه‌رده‌رکه‌ن
له چاره‌سه‌ری جه‌سته، فه‌رمانڕه‌وان له ئاستی په‌رداخی دۆلاردا مه‌سته،
هه‌شت ساڵی ڕه‌به‌ق هێشتا سفڕ هیچ به ده‌سته، خه‌ڵکی کوردیش به‌رامبه‌ر
به‌مه په‌سته، وابزانن هه‌موو کوردێ ده‌زانێ چیه ئه‌م مه‌به‌سته،
مه‌سه‌له‌که حساباتی دۆلاره، به‌ڵکو که‌رکوکیش ده‌فرۆشی بۆ پاره،
پاره‌ی که‌رکوکیش ده‌درێ به کۆشک و باخ و سه‌یاره، به‌شی میلله‌تیش
زه‌هری ماره، نه‌فره‌ت سه‌د نه‌فره‌ت له ختو له به‌خت، ئێمه که‌رکوکمان
ده‌وێ به پایته‌خت، ئه‌وان ده‌یکه‌ن به کێشه‌یه‌کی سه‌خت، قه‌ت ڕۆژێ
ده‌ست هه‌ڵناگرین له که‌رکوک، له ئاستی پاره خۆمان ناکه‌ین ڕسواو
سووک، به‌ڵێ به‌ڵێ که‌رکوک دڵی کوردستانه، گه‌ردانه‌ی ملی هه‌موو
عاشقانه.
که‌رکوک بوو به ماده‌ی سه‌دوچل، ئاواتی ئاواره‌کان خرانه ژێر گڵ، به‌رپرسێتی
درا به ده‌ستێکی نه‌رم و شل . جگه له‌وه وه‌زیریشه خاوه‌نی
گیرفانێکی زل ، چه‌ندین ساڵه ئه‌م خانمه خاسه، نازانێت له که‌رکووک
چ باسه . له‌ملاوه پاڵه‌وانێکی پشتئاشان ده‌خوازێت به بێ پشتئێشان ،
خه‌زنه‌ی میلله‌ت بخاته سه‌ر شان، ڕه‌شمه‌ی حوکمیش بگرێت پاشان ، که‌رکووکیه‌کان
له کن ئه‌و سواڵکه‌رن، کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی بێفه‌ڕن ، ئاژه‌ڵ له وێنه‌ی به‌شه‌رن،
ده‌یانه‌وێ حیزبه‌کان بدۆشن. شه‌رابی گه‌نده‌ڵیی بنۆشن ، ته‌نها بۆ
پاره به جۆشن، خه‌ڵکێکی نزم له هۆزی که‌نۆشن ، ئا ئه‌مه‌یه پێناسه‌ی
گۆڕان . بۆ خه‌ڵکی شاری ئاواره‌کان ، شاری گڕ و نه‌وت و گریان .
ماڵپه‌ڕی
تابلۆ حه‌سه‌ن
|