گه‌نده‌ڵیی ڕۆشنبیر له نێو ده‌سه‌ڵات.
تاڤگه سابیر
کاتێك باس له‌رۆشنبیر ده‌که‌م ناکرێ باس له وێنه‌کانی دیکه‌و مه‌وداکانی دیکه‌ی نه‌که‌م ناکرێ باس له کۆمه‌لگایه‌ك نه‌که‌م ، که به‌لایه‌نی که‌مه‌وه قسه‌کردنه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ترداسیۆن و نه‌ریته به‌رجه‌سته‌بووه‌کانی کۆمه‌ڵگا. هاوکات قسه‌کردنیشه له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاکانی مه‌عریفه ، له‌کاتێکدا که ئه‌و ستراکتۆره ده‌خه‌ینه به‌رباس ، ناکرێ رووبه‌ڕوو نه‌بینه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌مکی ره‌خنه‌و مۆدێرنه‌و دیارده فیکری و فه‌لسه‌فیه نوێکانی. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌کرێ به‌ر له‌هه‌ر سه‌رتاکه‌یه‌ك باس له‌خودی رۆشنبیر بکه‌م وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی نوێ له‌دنیای نوێی گۆڕانکاری و دیارده‌و دنیابینییه‌کاندا. رۆشنبیر که‌سانێکن که هه‌ر پیشه‌و هونه‌رێکیان هه‌بێت ، هه‌وڵده‌ده‌ن له بازنه‌ی پسپۆڕیی بچنه ده‌ره‌وه‌و چالاکانه سه‌رنجی ئه‌و دیاردانه بده‌ن که له کۆمه‌ڵگادا هه‌ن و رووده‌ده‌ن و به‌کارهێنانی گوته‌و ده‌ربڕینی راسته‌وخۆێ بیر‌و هزره گشتییه‌کان توانیویانه یان ده‌توانن له‌گۆڕینی کۆمه‌ڵگاکه‌یان رێڕه‌وی مێژوودا کاریگه‌رییان هه‌بێت رۆشنیر وه‌ک هه‌موو مرۆڤێکی دیکه‌ی سه‌ر رووی ئه‌م هه‌ساره‌یه بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه، له‌به‌رئه‌وه بێبه‌ش نییه‌و ته‌واوی په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندییه‌کانه‌وه ، هاوکات هه‌موو پێکهاته‌و کایه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و شارستانییه‌کان به‌شێویه‌ك له شێوه‌کانی کارده‌که‌نه سه‌ر رۆشنبیر.
لێره‌دا دێمه سه‌ر رۆشنبیر‌و ده‌سه‌ڵات کاتێك باس له‌ده‌سه‌ڵات ده‌که‌م، ته‌نها باس له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی حوکم ناکه‌م به‌ڵکه ته‌واوی ئه‌و کایه‌و ئاڕاسته‌و ناوه‌ندانه جۆره ده‌سه‌ڵاتێک به‌کارده‌هێنن که ته‌نها له ره‌هه‌ندو مه‌وداو کاریگه‌ری دا جیاوازن، به‌ڵام له‌مان و به‌هاو ستراکتۆردا هه‌مان رۆڵ و کاریگه‌رییان هه‌یه. کاتێک باس له‌کۆمه‌ڵگا ده‌که‌م که خوازیاری داگیرکردنی سه‌رله‌به‌ری پانتاییه‌کانه ، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌رده‌وام خوازیاره نه‌وه‌کانی له ترادسیۆن و که‌لتوور و بیر کردنه‌وه‌و روانینیکی نه‌ریتیی باودا داگیر بکات ، که ده‌چوون لێی مه‌حاڵییه‌کی گه‌وره بۆ که‌سی جیاواز دروستبکات، هاوکات ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ترادسیۆنه مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر سیستمێکی بیر کردنه‌وه‌ی تاک ئاراسته‌یی و گونجاو راده‌هێنێت ، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له توانایدایه سه‌رله‌به‌ری بیرلێکردنه‌وه جیاوازه‌کان و ته‌واوی ره‌خنه‌کان له‌خۆی دا غه‌رقبکات، له‌به‌رئه‌وه رۆشنبیر ئه‌و ره‌خنه‌گره‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ترادسیۆنه قسه‌ی خۆی هه‌یه ، که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بیروڕوانینه باوه‌ی خۆدا هه‌ڵگرتووه‌و ئاڕاسته‌ی ده‌کات.
به‌مپێیه رۆشنبیر هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌دا به‌ڵام به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆشنبیره‌ی که ره‌خنه به‌رهه‌مده‌هێنێت رۆشنبیرێک هه‌یه غه‌رقی ئه‌و ترداسیۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌کانه و غه‌رقی ئه‌و قسه‌نه‌کردن و هیچ نه‌وتنه‌یه ، ئه‌و رۆشنبیره ده‌سه‌ڵات خوازه نه‌ریتییه به‌رده‌وام خوازیاری هێنانه‌کایه‌ی جۆرێک له‌ته‌باییه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندو ئاڕاسته باوه‌کاندا به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی دابینکردنی سه‌رزه‌مینه سه‌لامه‌ت و ته‌ندروسته‌کاندایه بۆ هێنانه‌کایه‌و پته‌وکردنی په‌یوه‌دییه‌کان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده هه‌مه‌ئاڕاسته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا. له‌راستی دا ئه‌وه رژێمه تۆتالیتارییه‌کان نین به‌تها خۆیان ده‌که‌ن به‌ته‌واوی پانتایی و کایه‌کانی کۆمه‌ڵگادا ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆری و میلیتارییه‌کان نین به‌ته‌نها خۆیان ده‌که‌ن به‌ماڵێک و کوچه و کۆڵانێکدا و ترس و دڵه‌ڕاوکێ و مه‌رگ به‌رهه‌مده‌هێنن ، ئه‌وه ده‌سه‌ڵا و سته‌مکاران نین به‌ته‌نها ته‌واوی هاوڵاتیان ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و مافه مه‌ده‌نی و دیموکراسیه‌کان پێشێلده‌که‌ن ، به‌ڵکو ئه‌و رۆشنبیره ستایشکارو ده‌سه‌ت خواز‌و نه‌ریتییه که هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا بۆ کۆنترۆڵردنی کۆمه‌ڵگا به‌گشتی و به‌رنامه‌ڕێژکردنی سته‌مکاری بۆ خه‌ساندنی گروپ و ده‌سته و تاکه‌کان به‌تاییه‌تی ، ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆشنبیره‌یه له‌پشت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌وه هاوپشتیوان و هاومه‌به‌ست و هاوبیری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتکه‌رانه‌یه ، له‌ڕاستیدا له‌پشت هه‌موو دیکتاتۆرێکه‌وه رۆشنبیرێکی گرگن و ده‌سته‌یه‌ک له ڕۆشنبیرانی سه‌رکوتکه‌ر ئاماده‌ن، هاوکات له کۆمه‌ڵگا داخراوه‌کاندا له‌پشت هه‌موو سه‌رۆکێکه‌وه بێجگه له‌یاریده‌ده‌ران و موسته‌شاره بێئیشه‌کانی له‌بواره تایبه‌ته‌کاندا ده‌سته‌یه‌کی که‌م له‌و ڕۆشنبیرانه ئاماده‌ن که مجامه‌له‌چییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتن و کار بۆ بچوکی خۆیان و سته‌مکارییه‌کی مۆدرێن ده‌که‌ن، که ئافه‌رین له حوکمه‌ت و ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، که به‌رچاوه ده‌سه‌ڵات وبه‌رچاوی ئاستی بیرکرنه‌وه‌ی حوکمێکی عادیلانه تا‌ریک ده‌که‌ن و یاسای جه‌نگه‌ڵ " کێ دڕه‌نده‌تر و به‌هێزتره ئه‌وه سه‌روه‌ره" دێننه ئاراوه، ئه‌وه ئه‌و جۆره ڕۆشنبیره نییه له به‌رده‌م مه‌کره‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا چۆك دانه‌دات و نه‌ترسێ و ره‌خنه بگرێ، به‌ڵکو ئه‌و ڕۆشنبیره ترسنۆکه‌یه که کڕنۆشبه‌ر و ستایشکاری ده‌سه‌ڵاته ئه‌و بۆ مانه‌وه‌ی خۆی پێویستی به‌هه‌مان ئه‌و هێزو هه‌یبه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاته، جا ئیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتکه‌رو سته‌مکاربێت یان ده‌سه‌ڵاتێکی عادیلانه‌بێت ئه‌و باکی به‌وه نییه کامه ده‌سه‌ڵات کامه حوکم ده‌سه‌ڵاتداره کامه که‌لتووری بیرکرنه‌وه پانیاییه‌کانی روانین داگیرده‌کات کامه ئاین کامه ئایدۆلۆژیا سته‌مکاره کامه جه‌لاده کامه دیکتاتۆره، ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رزه‌مینه حه‌رامکراوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ جه‌لادترین و ناعادلانه‌ترین ده‌سه‌ڵاتدا په‌یوه‌ستنامه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت و پێبه‌ندی خۆی چه‌ندجاره ده‌کاته‌وه ، له‌راستی دا که‌س ناتوانێت ئه‌و ڕۆشنبیره ئۆپۆرتۆنیست و زوڕناژه‌نانه‌ی هێتله‌رو ستالین و مۆسۆلۆنی و سه‌دام و دیکتاتۆره بچوکه‌کانی کۆمه‌ڵگا داخراوه‌کان له‌یادکات ئه‌م تێڕوانینه به‌و مانایه نییه که ئیتر ده‌سه‌ڵاتێکی عادیلانه له‌ئارادابوو ئیتر ڕۆشنبیران نه‌ببنه ستایشکارو خزمه‌تکاری ئه‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ، نه‌خێر ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی له‌و جۆره له ئارادا بوو ده‌بێت ڕۆشنبیری ڕه‌خنه‌گر به‌هه‌مان ته‌فسیری ڕه‌خنه گرانه‌و ناچارکارانه‌ی خۆی خزمه‌تی جیاوازیه‌کانی خۆی بکات و زیاتر له‌ئاستی کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه‌و ته‌ندروستدا کاریگه‌رییه‌کانی خۆی به‌هێز بکات.
ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌یادنه‌چێت که‌م نین و که‌منه‌بوون ئه‌و " شاعیرانه‌ی" که حاشییه‌ی سه‌رۆک و پاشا‌و شاکان بوون له باخچه‌کانی پاشادا به‌سه‌رشان و باڵی ده‌سه‌ڵات و حیزب و دیکتاتۆریه‌کاندا هه‌ڵیان داوه، که‌منین ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی که کاریان ته‌رجه‌مه‌کردن شفره‌و ڕه‌مزه‌کانی ده‌سه‌ڵات بوون بۆ کۆمه‌ڵگاو ته‌واوی ناوه‌ندو ئاسته‌کانی ژیان و هاوڵاتیان زیاتر و زیاتر چه‌واشه‌کردووه به ده‌سه‌ڵات، که‌م نه‌بوون ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی له‌بری چه‌که‌کانی ده‌سه‌ڵات و حوکوم قه‌ڵه‌میان دژی ئازادی و دژی مافه‌کانی مرۆڤ هه‌ڵکێشاوه. مێژوو پڕه له‌و جۆره پڕه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی چه‌دین حاڵه‌تی له‌و شێوه ڕۆشنبیره ده‌سه‌ڵات خواز‌و به‌رژه‌وه‌ندیخوازنه که‌هیچ ناڵێن له‌پشت ده‌سه‌ڵاته یه‌کله‌دوایه‌کانه‌وه کار و ئه‌رکی سیخوریی و پاوانخوازیی و پاشکۆخوازیی و هوتافکێشانیان به‌ڕێوه‌بردووه.
به‌ڵام به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆشنبیره رۆشنبیرێکی دیکه هه‌یه ، که ته‌واو جیاواز بیر ده‌کاته‌وه، زۆرجیاوازتره له فۆرم و ناوه‌ڕۆک ره‌مز و روانین راڤه‌کاریی و تێگه‌یشتن ، ئه‌و ڕۆشنبیر ڕۆشنبیری رخنه‌گره.
|