١٤\٣\٢٠١٣
گه‌ڕان به
دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا.*

دانییل غیرین
و: لە عەرەبییەوە سەلام عارف
٥- پێشبڕکێ.**
یه‌کێک له‌و بنه‌مایانه، که ئابووری بۆرژوازی جێیده‌هێڵێت، پێشبڕکێیه،
که له ئابووری کۆمه‌کی و خۆبه‌ڕێوه‌بردندا ده‌مێنێته‌وه و
گیروگرفتێکی زۆر و ئاڵۆز ده‌خوڵقێنێت، لای (پرۆدۆ‌ن) ئه‌و پێشبڕکێیه ده‌ربڕینه
له"خۆبه‌خۆیی کۆمه‌ڵایه‌تی" ده‌شبێته دابینگەری (ئازادی) هاوبه‌شییه‌کان،
به‌بڕوای ئه‌و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایان ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته
بزوێنه‌رێکی نایاب و دانسقه بۆ هاوبه‌شییه‌کان، به‌بێ ئه‌و پێشبڕکێیه
"خاوخلیچیه‌کییه‌کی مه‌زن" جێگه‌ی جموجۆڵی یه‌کێتی پێشه‌سازیی ده‌گرێته‌وه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (پرۆدۆ‌ن) ئه‌وه‌شمان بۆ ڕوونده‌کاته‌وه، که
"دامه‌زراوه‌ی کرێکاریی به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگه پابه‌ندی ئه‌وه‌یه، که
به‌رهه‌مه‌کان و خزمه‌تگوزارییه‌کان به نرخێک دابینبکات و پێشکه‌شی
بکات ، که ته‌واو نزیک بێت له نرخی تێچوه‌وه(...) ئا به‌و جۆره
ڕێگه له دامه‌زراوه‌کان ده‌گیرێت، تا نه‌توانن هیچ هاوپه‌یمانییه‌کی
پاوانگەر [مۆنۆپۆلی ***]
دروستبکه‌ن، به زه‌بری یاسای پێشبڕکێ دامه‌زراوه کرێکارییه‌کان
ناچارن ده‌فته‌ر و به‌ڵگه‌نامه‌کان بخه‌نه به‌رده‌می کۆمه‌ڵگه،
پێشبڕکێ و هاوبه‌شییه‌کان پشتی یه‌کترن، به‌وه ده‌بنه هێز بۆ یه‌کتر(...)
سۆسیالیزم له‌وه‌دا هه‌ڵه بوو،که پێشبڕکێی به‌ڕوخێنه‌ری کۆمه‌ڵگه
زانیوه، پێویست ناکات(...) پێشبڕکێ له‌ناوببرێت، ته‌نها پێویستە
پارسه‌نگی ڕابگیردرێت و خافڵ نه‌کرێت****
(لوی بلان) گاڵته‌جاڕییه‌کی زۆری به‌وه‌کردوه، که (پرۆدۆ‌ن) خووی به‌و
پێشبڕکێیەوه گرتووه (بلان) ده‌رباره‌ی ئه‌وه گوتوویه‌تی "ئێمه له‌وه
ناگه‌ین، ئه‌وه چییه وه‌های له‌وانه کردووه ئه‌و دوو بیروباوه‌ڕه
دژ به‌یه‌که تێکه‌ڵی یه‌کتر بکه‌ن، واته پێشبڕکێ بکرێته خۆراکی
هاوبه‌شییه‌کان، به ڕاستی هزرێکی سوک و قێزه‌ونه، هه‌ر له‌وه ده‌چێت،
خه‌سێنراوێک بخه‌یته جێگه‌ی بێگونێک" ئه‌و به‌و گاڵته‌جاڕییه
ویستوییه‌تی باسی "نرخی یه‌کگرتوو" بکات، که ده‌وڵه‌ت دیاریبکات، هه‌روه‌ها
دەیەوێت پێشبڕکێی نێوان به‌شه‌کانی هه‌مان جۆری پیشه‌سازی له‌ناوببرێت
(پرۆدۆ‌ن) وه‌ڵامی ئه‌وه ده‌داته‌وه، که "ته‌نها پێشبڕکێ توانای ئه‌وه‌ی
هه‌یه ببێته ڕێکخه‌ری نرخ، به‌جۆرێک که له‌گه‌ڵ توانای به‌کاربه‌ر [المستهلک]دا
بگونجێت (...) ده‌ستبه‌ردان له خزمه‌تگوزارییه‌کان نرخ به‌رزده‌کاته‌وه
(...) پێشبڕکێ له‌ناودا نه‌مێنێت (...) کۆمه‌ڵگه که‌فته‌کار ده‌بێت،
وێنه‌ی کاتژمێرێکی بێ زه‌مبه‌له‌ک.
وه‌نه‌بێت (پرۆدۆ‌ن) لایه‌نه بێفه‌ڕه‌کانی پێشبڕکێی نه‌بینیبێت، له
کتێبه‌که‌یدا (ئابووری ڕامیاریی)دا ئاوا باسی پێشبڕکێ ده‌کات، که سه‌رچاوه‌ی
نابه‌رابه‌رییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی ئه‌وه ده‌کات، که تا
پێشبڕکێ (بێسەرەوبەرانە)ە پەیڕەو‌بکرێت "سه‌رکه‌وتن هه‌ر له په‌رژه‌وه‌ندی
گه‌وره‌یه"چونکه په‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هه‌وێنی ئه‌و پێشبڕکێیه‌یه،
جگه له‌وه ئه‌و پێشبڕکێیه ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوخۆیی
(سڤیلی/ ئەھلی)، دواتر دروستبونی (ئۆلیگاری/حوکمی که‌مایه‌تی) پێشبڕکێ
بەخۆی ده‌بێته بکوژی خۆی. به تێڕوانینی (پرۆدۆ‌ن) نه‌بوونی پێشبڕکێ
هیچی باشتری نییه له بوونی، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستییه (توتن/
تاباک) به نموونه ده‌هێنێته‌وه، که چۆن به حوکمی بوونی مۆنۆپۆل و
دووره‌په‌رێزی له پێشبڕکێوه، به‌رهه‌م زۆر که‌مه و په‌رژه‌وه‌ندی
زۆری تێئه‌چێت،جا ئەگه‌ر بێت و هه‌موو پیشه‌سازی ملکه‌چی هه‌مان سیسته‌م
بێت،کۆمه‌ڵگه ناتوانێت پارسه‌نگی داهات و خه‌رجییه‌کان ڕابگرێت.
ئه‌و پێشبڕکێیه، که(پرۆدۆ‌ن) خه‌وی پێوه بینیوه، پێشبڕکێی هه‌ڕه‌مه‌کی
و به‌ره‌ڵایەکه‌ی ئابووری سه‌رمایه‌داری نه‌بوو، به‌ڵکو پێشبڕکێیه‌ک
بوو، که جڵه‌وی به‌ده‌ست بیروباوه‌ڕێکی به‌رزه‌وه‌یه، ئه‌و بیروباوه‌ڕه
سروشتێکی (کۆمه‌ڵایه‌تی)ی پێده‌به‌خشێت و له‌سه‌ر بنه‌مای گۆڕینه‌وه‌ی
ڕاست و دروستی بێغه‌لوغه‌ش پێکدێت و زاده‌ی ئاوەزێکی هه‌ره‌وه‌زییه و
ڕێگه‌ش له هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی تاکیش ناگرێت، هه‌موو سامانه‌کان به‌ره‌و
کۆمه‌کی ڕائه‌کێشت، به‌پێچه‌وانه‌ی خاوه‌ندارێتی سه‌رمایه‌دارییه‌وه،
که به‌رده‌وام خه‌ڵکی له‌و سامانانه دوورخستۆته‌وه.
ئینکاری له‌وه ناکرێت، که ئه‌و تێگه‌یشتنه، تا ڕاده‌یه‌ک یۆتۆبییه،
با ئه‌و پێشبڕکێیه‌ش له سه‌ره‌تاوه له بارودۆخێکی به‌رابه‌رییه‌وه
ده‌ستیپێکردبێت، دواتر له‌گه‌ڵ ئابووری بازاڕدا ده‌بنه مایه‌ی
دروستبوونی نابه‌رابه‌ری و چه‌وساندنه‌وه، پێشبڕکێ و ئابووری بازاڕ له‌گه‌ڵ
خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کرێکاریدا نایانکرێت، واته ناتوانن پێکه‌وه بژین،
ئەگه‌ر پێکه‌وه‌ش بژین، ژیانێکی کاتییه، ئه‌ویش به هیوای ئه‌وه‌یە:
١- (پرۆدۆ‌ن) واته‌نی، تا هورده هورده لای به‌ڕێوه‌به‌رانی
خۆبه‌ڕێوه‌بردن ئاوەزی "گۆڕینه‌وه‌ی بێغه‌لووغه‌ش" نه‌شوونما ده‌کات.
٢- تا کۆمه‌ڵگه له قۆناغی نه‌بوونییه‌وه ده‌چێته قۆناغی هه‌بوون و
فره‌ییه‌وه، تا به‌و چه‌شنه پێشبڕکێ پاساوی مانه‌وه‌ی خۆی
له‌ده‌ستده‌دات، له‌و حاڵه‌ته‌دا، چاکتره پێشبڕکێ له بواری
که‌ره‌سه‌کانی به‌کاربەریی [المواد اڵاستلاکیة]دا بێت وێنه‌ی
یوگۆسلاڤیا،له‌به‌رئه‌وه‌ی، هه‌ر هیچ نه‌بێت، که‌مێک مافی
به‌کارهێنه‌ران ده‌پارێزێت.
قوتابخانه‌که‌ی (کرۆپۆتکین) و ئاڕاسته‌کانی دی، دژی ئه‌و ئابوورییه
کۆمه‌کییه (پرۆدۆ‌ن)یه بوون، به بیانووی ئه‌وه‌وه،که ئه‌و
ئابوورییه له‌سه‌ر بنه‌مای ململانێ ڕاوه‌ستاوه، به‌بۆچوونی ئه‌وان
ھەرچەندە ئه‌و پێشبڕکێیه، له خاڵێکی یه‌کسانیشه‌وه ده‌ستیپێکرد بێت،
به‌ڵام دواتر ئه‌و یه‌کسانییه له ئامێزی ئه‌و شه‌ڕه‌دا ده‌مرێت و
سه‌رکه‌وتووان و ژێرکه‌وتوانی لێده‌که‌وێته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه،
ئه‌وان ده‌ڵێن، که ئاڵوگۆڕی به‌رهه‌مه‌کان به پێی یاسای خستنه‌ڕوو و
داوا [عرض و طلب] به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا، ئەگه‌ر
مانایه‌ک ببه‌خشێت، ئه‌و مانایه ده‌به‌خشێت، که "که‌وتنه ناو
جه‌رگه‌ی پێشبڕکێی دونیای بۆرژوازییه‌وه‌یه"، ئه‌و زمانه زیاتر له
زمانی ئه‌وانه ده‌چێت، که ئه‌مڕۆ له دونیای کۆمونیزمه‌وه
***** له‌ژێر په‌رده‌ی
دژایه‌تیکردنی پێشبڕکێی ئابووری بازاڕدا دژایه‌تی، ئه‌و ئابوورییه
کۆمه‌کییه ده‌که‌ن، ئه‌وانه وه‌هاشی پیشانئه‌ده‌ن، که هه‌تا
هه‌تایه ئه‌و دوو تێگه‌یشنه،هه‌روا پێکه‌وه لکاون و هیچ گۆڕانێکیان
به‌سه‌ردا نایێ.
________________________________________
په‌ڕاوێز
*
به‌شی دووه‌م له پەرتووکی - من العقیدة الی الممارسة، دانییل غیرین -.
**
بابه‌تی پێنجه‌می به‌شی دووه‌می پەرتووکی ناوبراو،
ئه‌م واژەیه له وه‌رگێڕانه‌که‌ی (جۆر سعدا) کراوه به
(جامبازییه‌کان) له ده‌قه فه‌ره‌نسییه‌که‌دا (پێشبڕکێ
concurrence)یه،له وه‌رگێڕانه‌که‌ی (حسین
دبوق)یشدا (پێشبڕکێ)یه،من ئه‌وه‌ی (حسین دبوق) به ڕاستر ده‌زانم
له‌به‌رئه‌وه (پێشبڕکێ)م هه‌ڵبژاردوه. و-ک.
***
ئه‌و دوو که‌وانه‌یه (پرۆدۆ‌ن) خۆی دایناون. و-ع.
****
له‌وێدا (پرۆدۆ‌ن) بۆ ڕاگرتنی پارسه‌نگ و چاودێری،به وانا
مه‌جازییه‌که‌ی وشه‌ی پۆلیسی به‌کار هێناوه. و-ع.
*****
مه‌به‌ست له بلۆکی سۆڤیه‌تییه، ڕه‌خنه له شێوازی به‌ڕێوه‌بردن له
یوگۆسلاڤیا ده‌گیرا، چونکه ڕۆڵی حزب له به‌ڕێوه‌بردندا، که‌مێک
ئه‌هوه‌نتر بوو. و-ک.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|