٢٦\٨\٢٠١٣
گه‌ڕان به
دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا.

دانییل غیرین و: لە عەرەبییەوە سەلام عارف
١٣- نێونه‌ته‌وه‌یی.*
نێونه‌ته‌وه‌خوازی** له لۆجیکی
بیروباوه‌ڕی فیدریالییه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه، به‌واته‌یه‌کی دیکە له
"یه‌کێتییه‌کی مه‌زنی مرۆڤایه‌تی و برایانه‌وه" سه‌رچاوه‌یگرتووه، (باکۆنین)
دیسان له‌سه‌ر یۆتۆبیای بۆرژوازی په‌رده‌هه‌ڵئه‌ماڵێت، واته له‌سه‌ر
ئه‌و فیدریالییه، که له سۆسیالیستی نیۆنه‌ته‌وه‌یی شۆڕشگێڕه‌وه
هه‌ڵنه‌قوڵاوه.
ته‌ماشاکه‌ن باش دیاره، که (باکۆنین) پێش سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی که‌وتووه
و(ئه‌وروپی)ه و داوای دامه‌زراندنی یه‌کێتی وڵاته ئه‌وروپییه‌کان ده‌کات،
ئه‌و یه‌کێتییه‌ش به‌تاکه ئامراز ده‌زانێت بۆ"هه‌ڵنه‌گیرسانی جه‌نگی
نێوخۆی (ئەهلی) نێوان گه‌لانی ئه‌وروپا" به‌ڵام لەتەک ئه‌وه‌شدا ئه‌و
داوای به‌ئاگابوون و سڵکردنه‌وه له فیدرالی نێوان ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌کات،
له‌وجۆره‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌یه.
"ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی بیرۆکراتیی هه‌روه‌ها سه‌ربازیی با به‌ناویش
کۆماری بێت، ناتوانێت به‌نیازێکی پاکه‌وه بچێته نێو کۆنفیدراڵییه‌کی
جیهانییه‌وه، پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تێکی له‌و چه‌شنه، واته (نێوه‌ندی
بیرۆکراتیی سه‌ربازی) به شاراوه‌یی بێت یان به ئاشکرا، دژی ئازادییه
له ناوه‌وه‌ی وڵات، ده‌ستبه‌رداری بانگه‌وازی جه‌نگخوازی نابێت، مه‌ترسی
و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌زنه له‌سه‌ر دراوسێکانی، په‌یمانبه‌ستن لەتەک ده‌وڵه‌تێکی
ئاوا کۆنخوازدا (خیانه‌ته له شۆڕش).
به‌بێ له‌نێوبردنی ڕێکخستنی کۆنی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، که
له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتسه‌پێنی و داپڵۆسین سه‌قامگیره، ئەستەمە یه‌کێتی
ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌وروپا ببێته مایه‌ی دروستبوونی یه‌کێتی
ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی جیهان، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه، له باری
شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تییدا له وڵاتێک، وڵاته‌کانی دیکە به هه‌مان
بیروباوه‌ڕه‌وه چاویلێده‌که‌ن و ڕاده‌په‌ڕن، تا خۆیان له فیدریالییه‌کی
شۆڕشگێڕ‌دا ببیننه‌وه، به‌بێئه‌وه‌ی گوێ به سنووره‌کانی نێوان ده‌وڵه‌ته‌کانی
ئێستا بده‌ن، نیونه‌ته‌وه‌ی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر بنه‌مای جیابوونه‌وه
و مافی چاره‌نووس ڕاوه‌ستاوه، واته ده‌بێت تاک - ناوچه - هه‌رێم -
نیشتمان، مافی ڕه‌های ببێت، تا بتوانێت چاره‌نوسی خۆی دیاریبکات، له
هاوبه‌شیکردندا یان هاوبه‌شینه‌کردن، لەتەک کێ گه‌ره‌کییه‌تی یان نه‌یگه‌ره‌که،
هه‌روه‌ها دە‌بێت مافی به‌جێهێشتنی هاریکاریکردنی، مسۆگەرکراوبێت، به‌بێ
گیۆدان به‌وه‌ی که پێیده‌ڵێن مافه مێژوییه‌کان یان خۆگونجاندن لەتەک
وڵاته دراوسێکاندا "مافی یه‌کگرتنی ئازاد یان جیابوونه‌وه‌ی ئازاد،
گرنگتریین مافی ڕامیارییه و له ڕیزی پێشه‌وه دێت، گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا
کۆنفیدرالی نێوه‌ندێتییه‌کی پۆشه".
ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی ئازادیخوازه‌کان، نه جیابوونه‌وه‌خوازییەوەیە و
نه گۆشه‌گیرخوازییەوە، نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه "ئازادیخوازه‌کان له‌و
بڕوایه‌دان، ئه‌و کاته‌ی مافی جیابوونه‌وه ده‌چه‌سپێنرێت، ئه‌و کاته
جیابوونه‌وه ڕوونادات و یه‌که نیشتمانییه‌کان له به‌ڵای داپڵۆسین و
درۆی مێژوویی دوورده‌بن، واته جیابوونه‌وه زاده‌ی داپڵۆسین و درۆی
مێژوویی نابێت و ئه‌و کاته ئه‌و یه‌کانه "به‌هێزتر و به به‌رهه‌متر
ده‌بن ئەستەمە هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه".
به‌رله‌وه‌ی (لینین) و کۆنگره ده‌ستپێکه‌کانی نیۆنه‌ته‌وه‌یی سێیه‌م
ئاڕاسته‌ی خۆیان بگۆڕن و ببنه نێوه‌ندچی ده‌سه‌ڵاتگه‌را و
ئیمپریالیزمێکی په‌چه‌پۆش، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی (باکۆنین)یان قه‌رزکرد و
کردیانه بنه‌مای ڕامیاریی ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان دژی کۆلۆنیالیزم.
_____________________________
په‌راوێز:
*
بابه‌تی سیازده‌ی به‌شی ( گه‌ڕان به دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا)، له
په‌رتووکی
(من العقیدة الی الممارسة - دانییل غیرین).
**
به بیروبۆچوونی من " له‌یه‌کچوونی خه‌باتی خۆبه‌خۆیی زه‌حمه‌تکێشانی
وڵاتان" باشتریین ده‌ربڕیینه له نیۆنه‌ته‌وه‌خوازی، که‌م نیین
ئه‌وانه‌ی که به‌یه‌کگەییشنی چه‌ند (سه‌رێکی هۆشمه‌ندی نمره یه‌ک)ی
ئێره و ئه‌وێ به نیۆنه‌ته‌وه‌خوازی ده‌زانن، به بیروڕای من ئا
ئه‌مه‌یان زیاتر له (ئاهه‌نگی یه‌کترناسیین) ده‌چێت، له‌وه‌ی که له
نێو نه‌ته‌وه‌خوازیی کرێکاران بچێت، تکایه بڕواننه به‌ڵگه‌نامه‌کانی
نیونه‌ته‌وه‌یی دووه‌م و سێهه‌م و چواره‌می ئێستای ترۆتسکیه‌کان. و-ک.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|