٢٨\٣\٢٠١٣
گه‌ڕان به
دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا.*

دانییل غیرین
و: لە عەرەبییەوە سەلام عارف
٧- به‌هاوبه‌شییکردن (سۆشیالیزەکردن)ی ته‌واو.**
(پرۆدۆ‌ن) ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌شنە به‌ڕێوه‌بردنه‌ی، که هاوبه‌شییه‌کان
پیاده‌ی ده‌که‌ن، تێگه‌یشتنی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه، به‌ڵام خراپ له‌یه‌کتر
تێگه‌یشتنێک ده‌رباره‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه (پرۆدۆ‌ن)یه، هه‌بوو، هه‌ندێک
ئاوا لێکیانئه‌دایه‌وه، که له‌و چه‌شنه‌یه که له جه‌زائیر
پراکتیزه ده‌کرێت، واته که‌رتی سۆسیالیستی (گشتی) ده‌توانێت له‌پاڵ
دامه‌زراوه سه‌رمایه‌داره‌کاندا بژی و له پێشبڕکێشدا بن، هه‌روه‌ها
به پێچه‌وانه‌شه‌وه، تا ئه‌و کاته، که هه‌موو به‌رهه‌مهێنان هاوبه‌شیی
ده‌کرێت و ده‌خرێته ژێر ڕکێڤی خۆبه‌ڕێوه‌بردنه‌وه.
(باکۆنین)ی کۆمه‌کیخواز collectiviste له‌گه‌ڵ
خودی خۆیدا لۆجیکه، مه‌ترسییه‌کانی پێکه‌وه‌ژیانی ئه‌و دوو که‌رته ده‌بینێت،
هاوبه‌شییه کرێکارییه‌کان ناتوانن ئه‌و سه‌رمایه‌یه پێکه‌وه‌بنێن، تا
بتوانن به‌ره‌و ڕووی سه‌رمایه‌کانی بۆرژوازی ببنه‌وه، ئه‌وه له‌لایه‌ک
له‌لایه‌کی ترەوه مه‌ترسی "دروستبوونی چینێکی نوێی بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی
پرۆلیتاریا " ڕه‌چاوکردووه، له‌ژێر کاریگه‌ری ده‌وروبه‌ره سه‌رمایه‌دارییه‌که‌دا،
خۆبه‌ڕێوه‌بردن هه‌ڵگری هه‌موو تۆوه‌کانی ڕزگاربوونی جه‌ماوه‌ره، به‌ڵام
ئه‌و تۆوانه ناتوانن بڕوێن و نه‌شونما بکه‌ن، تا هه‌موو سه‌رمایه‌کان
و دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌کان و که‌ره‌سه سه‌ره‌تاییه‌کان و ئامرازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان (...)له بواری پیشه‌سازی و کشتوکاڵییدا نه‌بنه خاوه‌ندێتی
کۆمه‌کیی هاوبه‌شییه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بوونی
ڕێکخراوه کرێکارییه ئازاد و به فیدرالیبووه‌کان " به به‌کارهێنانی
ئامرازه کاریگه‌ره‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه، گۆڕانێکی ڕیشه‌یی کۆتایی ڕووده‌دات،
به‌و واته‌یه‌کی دی، ته‌نها شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانێت خاوه‌ندارێتی
تاکی (تایبه‌ت)ی بگۆڕێت بۆ خاوه‌ندارییه‌تی کۆمه‌کی، له ڕێکخستنێکی
ئاواهیدا، کرێکاران به کۆمه‌کیانە ده‌توانن ببنه سه‌رمایه‌دارانی
خۆیان، خاوەنکاری کاره‌کانی خۆیان، ئه‌و شۆڕشه له‌وه زیاتر، که بۆ
پێویستی که‌سیی هیچی دی به‌جێناهێڵێت بۆ خاوه‌ندارێتی تاکی، به‌کارده‌هێنرێت
".
له‌به‌رئه‌وه‌ی جارێ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕووینه‌داوه (باکۆنین) هانی
کرێکاران ده‌دات خۆیان ڕێکبخه‌ن، خۆیان سه‌روه‌ری کاره‌کانی خۆیان بن ،
ئه‌و به‌وه هۆشمه‌ند بووه، که ئه‌و ورده‌کاریانه له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریدا
سنووری کاریگه‌ریان دیاریکراوه، له‌به‌رئه‌وه به‌و ئاڕاسته‌یه هانی
کرێکاران ده‌دات کە " له‌بری گرنگیدان به هه‌ره‌وه‌زییه‌کان، باشتر
وایه زیاتر گرنگی به مانگرتنه‌کان، بده‌ن ".
______________________________________
په‌ڕاوێز:
*
پەرتووکی (من العقیدة الی الممارسة - دانییل غیرین).
**
socialisation intégrale بابه‌تی
حه‌وته‌می به‌شی دووه‌می په‌رتوکی ناوبراو. و-ک.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|